باراک ئۆباما، دارێکی بەدەستەوەیە، هەردوو سەری عەمبەروەرییە!!

Sunday, 01/09/2013, 12:00

1596 بینراوە







لەژێر گوشاری ڕای گشتی جیهان‌و بزووتنەوەی دژی جەنگدا، لەلایەک، لەولای تریشەوە، بەهۆی ناکۆکی هاوپەیمانەکانییەوە لەگەڵ سیاسەتی وەشاندنی گورزی سەربازی- سنووردار یان بێسنوور- دژی گوایا ڕژێمی ئەسەد، سەرۆکی ناشەڕەنگێزی ئەمریکا، ئەم ڕۆژانە ئازایەتیی ئەوەی تێدا بەدیناکرێ وەکو جۆرج دەبلیو بوشی هاوڕێی، دیوە شەڕەنگێزییەکەی نیشانی جیهان بدات سەبارەت بە بەرپاکردنی جەنگێکی کۆنەپەرستانە لە سوریاو ناتوانێت بڕیاری جەنگ دەربکات!

هەڵوێستی دوودڵ‌و لەرزۆکی (متردد) ئۆباما لەو درۆ شاخدارەوە سەرچاوەی نەگرتووە، کە هێشتا بەتەوای ڕوون بووبێتەوە یان نا کە ڕژێمی سوریا چەکی کیمیایی بەکارهێنابێت، بەڵکو لەو شوێنەوەیە کە خەڵکی جیهان، وە خەڵکی ئەمریکا لە پێشیانەوە تەحەمولی جەنگێکی تری ئەمریکا ناکەن لە چەشنی ئەوەی عێراق، ئەم هەڵوێستەی ئۆباما پاشەکشەیە لەبەردەم هەڵوێستی دژی جەنگی خەڵکی جیهاندا. وە هاوکێشەی سیاسەتی جیهانیش بە ئاقاری دژی ئەمریکادا گۆڕانی بەسەردا هاتووە.

مەنسور حکمەت لە دژی جەنگی ئەمریکا لە عێراق ووتی: تەنیا ویژدان‌و کاردانەوەی جیهانیی شارستانی ئەتوانێت بەر بە جەنگی ئەمریکا بگرێت لە عێراق! بە داخەوە ئەوسا سیاسەتی جیهان‌و ڕیزبەندیی هێزەکان جۆرێکی دیکە بوو، بزووتنەوەی دژی شەڕیش لە ئاستێکی دیکەدا بوو، بۆیە نەیتوانی بەر بەو جەنگە بگرێت. بەڵام ئەمجارە، جیهانی شارستانی بە کردەوە لەنێو پارلەمانی بەریتانیاو لەنێو کۆنگرێسی ئەمریکادا ئامادەگیی هەیەو پەنجە ئەکات بە چاوی ئۆباماش‌و بوشی کۆنە حەریفیشیدا بەرامبەر بە بڕیاری بەرپاکردنی ئەم جەنگە!! ئەمە خۆی سەرکەوتنێکی بەرچاوی جیهانی شارستانییە بەسەر دەوڵەتێکی ملهوڕی چەشنی ئەمریکادا. من خۆم ڕام وایە ئەمریکا زەحمەتە بتوانێت جەنگێکی چەشنی عێراق بەرپا بکات. بەڵام ڕەنگە بۆ پاساودانی هەڵوێستەکانی خۆی موشەکبارانێک ئەنجامدات!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە