خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی هەڕەشەی هەڵوێست وەرگرتن ئەکەن

Wednesday, 02/10/2013, 12:00

1246 بینراوە







ئاگاداریەک لە سەرجەم ڕێکخراوەکان و گروپەکانی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بێجگە لە قوتابیانی پارتی کە هەر نین لە ناو زانکۆ .
وەکو خۆتان ئەزانن و ئاگادارن کە هەندێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پیاوەکانیان چیان بەسەر یەکێتی هێنا بە دڵنیایەوە ئەوە بەرهەمی ئەو سیساتە هەڵەیە بوو کە پەیڕەویان کرد لە ناو هەرێم وبە تایبەتی شاری سلێمانی .. ئێمە وەکو خوێندکاران هەڵوێستی خۆمان پیشان دا دەرسمان دا دان و دەنگەکانی خۆمان بەخشیە دکتۆر شیرکۆ حەمە ئەمین لە کاتێکدا کەسایەتیەکی زۆر ناسراو نەبوو بەڵام توانیمان بیگەینینە پەرلەمان بەو ژمارە دەنگە ئەمەش دەلیلی ئەوەیە کە ئێمە توانیمان و کردمان ......


بەڵام لێرەدا ئەرکمان کۆتای نەهاتووە چونکە هەندێک لە ڕاگرەکان دەستیان کردووە بە کاری گەندەڵی و دژایەتی کردنی مامۆستا و فەرمانبەر ەکان و کە بەدڵنیایەوە ئەگەر بێ دەنگ بین ئێمەش ئەگرێتەوە .. هەندێک لە ڕاگرەکان کە بە مارایی و واستە وپلەکانیان وەرگرتووە لە ڕێگای پیاوەکانیانەوە کەوتونەتە لێ پرسینەوە لە فەرمانبەرەکان کە گوایە دەنگیان بەکێ داوە .. کەووتونەتە سزادانی مامۆستاکانی کە دەنگیان بە ئۆپۆسیزیۆن داوە لە هەندێک لە فاکەڵتیەکان بەشێوەی جیا جیا .. دیارە ئەم کارە بەشێوەیەکی زۆر پلان بۆ داڕێژراو ئەکرێت بۆی وا پیشانی بدەن کە شتەکان یاساییە و مەسەلەکە پەیوەندی بە شکستەکانیانەوە نیە ......
لێرەوە سەرجەم خوێندکاران ئاگادار ئەکەینەوە لە کاتی گۆڕینی هەر سەرۆک بەشێک یان مامۆستایەک یان فەرمانبەرێک یان گواستنەوەی یان سزادانی هەڵوێستی خۆمان دەبێت ........ ئامادە بن بۆ هەموو ئەگەرەکان ... دیارە یەکێتی دەرسی وەرنەگرتووە لە شێوەی دیموکراتی .....
ئەم جارە دەبێت هەموو تۆڵەی ئەنفال کردنەکەشمان بکەینەوە ...... ئەبێت تۆڵەی سوکایەتیەکان بکەینەوە کە لەژێر چەتری زانکۆ و زانستدا شەرەفی خەڵک ئەتک ئەکەن .. خەریکی کاری نا بەجێن .. بەڕێزان خوێندکارانی خۆشەویست ئاگاداری فەیسبووک بن و ئاگاداری گروپەکانمان بن لە فەیسبووک و تویتەر . لەسەر هەمووشیانەوە کوردستان پۆستی خۆشەویست ...


لەگەڵ ڕیزمان بۆ ماندبوونی کوردستان پۆست ... ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە