لە بەرانبەر قازانجەکانی / شەڕابی سوور / دا زێدە گۆیی یا زێدەڕۆیی / کراوە

Monday, 19/05/2014, 12:00

1797 بینراوە



زانیاری
لە بەرانبەر قازانجەکانی / شەڕابی سوور / دا زێدە گۆیی یا زێدەڕۆیی / کراوە.

هەر چەند رێگای زانست رێگایەکی جێی متمانەیە بەڵام بێ گرێوگۆڵ نییە. پێش ئەوەی بگاتە ئامانجی خۆی شکوگومانی زۆر دێنێتە پێش . تازەترین بەڵگەش ئەوەیە کە بیرمەندان دەڵێن: شەڕابی سوور لەوانەیە ئەوەندەش جێگای هیوا نەبێ بۆ سڵامەتی لەش. ئەوان لە بیرۆکەکەی خۆیاندا وابیر دەکەنەوە کەئەو / ماددەیەی / کەلە شەڕاب دا هەیە ئەو ماددەیە قازانجی هەبێ. گرووپی لێکۆلەران بارودۆخی سڵامەتی ٨٠٠ گوندنشینی / چیانتی لە ئیتالیا / یان نرخاندووە تا وەکو دیار کەوێ کە خواردنەوەی شەڕابی شەڕابی زێدە لە لایان ئەو کەسانەوە کام کاریگەری هەیە؟ (لەو گوندەدا خەڵک شەڕاب زۆر دەخۆنەوە)
ئەوان هیچ نیشانەیەکیان لە/ ڕزورئەترۆڵ / ی هەیی لە شەڕابی کە پێش بە نەخۆشی / دڵ / یا درێژکردنەوەی تەمەن هەبێ نەدۆزیەوە.کارناسان دەڵێن: لێکۆڵینەوە زیاتر بۆ وەدەست هێنانی جوابێکی دروست پێویستە.هەروەها / ناوەندی دڵ لە بریتانیا / لە حاڵی متاڵا دایە لەسەر / ڕزورئەترۆڵ / ی هەیی لە شەڕابدا. متاڵاکان نیشانیانداوە کە خواردنەوەی شەڕابی سوور، شەگەڵاتی ڕەش، مێوەگەلی وەک / تووتڕک / دەبنە هۆی کەمبونەوەی ئەستوربونی لەش وهەروەها لێکۆلەران وایاندەزانی کە / ڕزورئەترۆڵ / کە ماددەی هاو بەشی کە گەڵ ئەو شتانە هەیە ئەو بارودۆخە پێک دێنێ. بەڵام:
پڕۆفسۆڕ،، ریچارد سێمبا،، لە زانکۆی پزیشکی / جانزهاپکینێر / وێڕای هاوکارەکانی نیشانەیەکی وایان نەدیتەوە. ئەو متاڵایانە لە دوو شاری چووک لە / تاسکانی / لە سەر ٧٨٣ کەسی بە ساڵاچوودا ئەنجام درا. بەڵام پەیوەندی لە ڤێوان رادەی/ رزورئەترۆڵ / لە خوێندا وپێش گیری لە نەخۆشی / دڵ وشێرپەنجە / نەبینرا. بۆیە لێکۆلەران دەڵێن: ئێستێ دەبێ کە بابەتگەلی دیکە لە شەڕابی سوور ، شەگەڵات و تووتڕک بگەڕێین تا بزانین کام ماددەی یودایە کە یارمەتی لەش ساغی دەدا.

چیوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی
١٩/٥/٢٠١٤
سرنج: ڕزورئەترۆڵ،، دەڵێن ئەو ماددەیەیە کە لەشەڕاب دا هەیەو پێش بە نەخۆشی دڵ دەگرێ.؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە