سەرۆكى حكومەت , وەزیرى تەندروستى , بەرێوەبەرى گشتى تەندروستى سلیمانى ئیترە بەسە ؟

Thursday, 24/05/2012, 12:00

1372 بینراوە



 
سەرۆكى حكومەت مانگێك بەسەر كابینەكەتدا تێنەپەرى هەموو بەڵێنەكانتان بوبەبلقى سەر ئاو
وائەزانن بەرى تیشكى خۆر بەبێژن ئەگیرێت خەڵكى زۆر لەئێوەو كادێرەكانتان هوشیار ترە
كەخۆڵ بكەنە چاویان كوا بەڵێنەكەتان كەدەتان ووت دەستى حزب لەحكومەت ناهێڵین و ناهێلین
داموودەزگاكانمان مەڵبەندو كۆمیتەو لق و ناوچە بیان بات بەڕێوە یاتەنها وشەى بریقەدارى سەر میدیاكان بوو ئەگەر وانیە بۆئەهێڵن كادێرەكانتان كەهەریەكەتان كردۆتە بەڕێوەبەرى جێگەیەك
پۆستەكەیان بەكاربهێنن بۆكارى حزبى و دەست بكەن بەبەخشینەوەى سوپاس وپێزانین و مۆڵەتدان
بەبێ حساب وبێ نوسین بۆئەندامەكانى كۆمیتە خەڵكى ئاسایى با زەقەى چاوى بێت ئەوەتا رۆژى پێنج شەمە بەروارى (17/5/2012) لەكاتى دەوامى فەرمى لە بنكەى تەندروستى وڵوبە كەبەڕێوەبەرەكەى ناوى (دارا) یە پلەى حزبى ئەندام كەرتە سەر بەیەكێك لەكۆمیتەكانى سنورى ئەوبنكە تەندروستیەیە لەكاتى دەوامى فەرمیدا ئەندامەكانى ناردووە بۆكۆبونەوە دەوامیان بەجێ
هێشتووە وەبەئامادەبوانى كەرتەكەى وتووە هەركەسێك ئامادەى كۆبونەوەكانى حزب بێت من مانگى ڕوژَێك مۆڵەتى زیادەى ئەدەمێ بەبێ حساب واتە هەمووكارمەنێك بۆى هەیە بەفەرمى (3) رۆژ وەربگرێت
ئەم بوى َدەكات بە(4) رۆژیّك لەسەر حسابى كاكى مدیرە سەرۆكى حكومەت وەزیرى تەندروستى بەرێوەبەرى گشتى ئاوا داموو دەزگاكانتان ئەبەن بەڕێوە پۆستەكان بەكار ئەهێنن بەتایبەتى شوێنێكى هەستیار كەراستەوخۆ پەیوەندى هەیە بەژیانى هاولاتیانەوە بۆیە پیتان دەڵێن ئیتر بەسە ئێوە وەك
نەعامەتان لێهاتووە سەر ئەكەن بەناو خوڵدا وائەزانن كەس ناتان بینێ




 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە