ئەنوەر قەرەداغى (لەنێوان قەوسى كەمانچەو ئەسپەكەى لیستى كوردستانیدا) !

Saturday, 30/05/2009, 12:00

6905 بینراوە


دەفتەرى هەگبەكەى لاى حەزرەت سەیركەن پڕ خارى ئەنفالە
نێو نیگاى حەبیبەش سەیركەن پڕیەتى لەتاڤگەى گوڵاڵە
(عوسمان شەیدا)

خوێنەرانى خۆشەویست زۆر سەیرە ئەڵێ ى چەرخى چاڤگەر بەئنقەست والەكوورد ئەكا ڕۆژێ شەڕو ڕۆژێ برسێتى و ڕۆژێ قات و قڕیى و ڕۆژێ ماستاو چێتى و رشۆژێ چىو چیى ، كاتێ لیستى یەكێتیەكەى جەلالم بینى تەماشام كرد ئەنوەر خەتیب كاندیداى (ینك) ە بۆ ئەندامى پەرلەمان یەكسەر مووچڕكەم پیاهات و كێشام بە تەپڵى سەرماو ووتم باشە ئەم كابرایە لاى جەمالى كۆنە نەهزە قسەى ناخوا جاوەرە بچێتە بەردەم پارلەمان!
دیارە كۆمسیۆنیش لەبەر ڕابردووى قەراغیى ناوەكەیان لابردبوو كردبۆوە
بەڕێزان جارێ پێش ئەوەى بچمە سەر باسى چۆن ئەنوەریان كاندید كردووە وەرن باپێكەوە لە شەهامەتى قەراغیى بگەین و بیناسین ئەنوەر قەراغیى پیاوێكى كۆنە بەعسییە و براى محمد خەتیب قەرەداغییە كە سوێند و قورئانى خواردبوو حزبى بەعس كیمیاوى نەكردووە بە هەڵەبجەدا هەتاكو لێژنەى ئیختیالاتى ناوشار زەبرى گوورچك بڕیان تێسرەواند.
ئەنوەر دانەرى چەندین سروودی بۆ حزبى قیادەى سەورەى عیراق و مولەحینى یەومولمحافەزەى سلێمانىیە، كەئەمەیە (یوم السلیمانیە التى الیوم فیه سارها) سەدام حسەین یەك سەیارەى بەڕازیللى پێشكەش كردووە لەبرى خزمەتەكانى بەو حزبە كەپێى ڕانەگەیشت بەنزینى هەمان حزبى تێكات بۆیە لەدواى ڕاپەڕینەوە بەنزینى یەكێتى كردە ناوى. ئەنوەر ئێستا مدیر فەنى سەتەلایتى گەلى كوردستانە و قسەى بستێك ناڕوات جەمالى نەهزە بە كووڕى ئەشێت ئەمرى بەسەرا ئەكات لە دواى حادیسەى وەرگەڕانەكەشیەوە عومەر فەتاح یەك پەترۆلى دایەو فرۆشتى بە سێ دەفتەر ئەنوەر یەك سۆلۆ بەبەلاش لێنادا و دینارێك باوك دینارێك دایكیەتى جا وەرە شتى ئاوا نوێنەرى خەڵك بێت لەپارلەمان ئەنوەر هەمیشە پرۆژە هوونەریەكانى بۆ خۆ دەوڵەمەند كردن بووە، تاكار گەشتۆتە ئەوەى هۆنراوەى مەسئولەكان تەلحین بكا و بیكاتە گۆرانى لەوانەش هۆنراوەیەكى ئازاد جووندیانى ، هونەرمەندان خۆیان ئەڵێن ئەنوەر قەراغى دەستى خستۆتە بینەقاقامان ناهێلێت كەس سەر دەربێنێ ، ئازاد جووندیانى و شوانەى كەریم كابان و جەمالى نەهزەش لێى بێزارن بۆیە جەمال لەكۆبوونەوەیەكدا ووتبوى لەم تەلەفزیۆنەدا مسەوەرى تێدایە نایگۆڕمەوە بە ئەندامێكى ئەنجوومەنى سەتەلایت كە مەبەستى ئەنوەر قەراغییە هەر ئەو مەبەستەشە كاندیدیان كردووە بۆ پارلەمان هەتاكو تەرفیع و تڕۆى پێ بكەن و خۆیان نەجات بدەن لەدەستى.
ئەنوەر لە چەندین لاوە مووچەى هەیە وەك (تەلەفزیۆن ، پەیمانگاى هونەرە جوانەكان، فەرماندەیى و تیپى مۆسیقاى عەسكەریى ، ڕیكخراوە دیمووكراتیەكان ، هونەرمەندان ، گرووپى كیژان ... هتد) خەیك بوو پەرلەمانیشى بچێتە سەر .
خوێنەرانى خۆشەویست یەكێتى و پارتى خەڵكى ئاوا پەروەردە ئەكەن و تیكۆشەرە دێرینەكانیش ئیهمال ئەكەن بۆیە ئینشیقاق و لێك ترازان ئێخەى گرتوون وەك مۆتەكە لێیان نابێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە