بەیاننامەى ڕێكخراوە ناحكومییەكان [ NGO] لەگەرمیان

Sunday, 17/06/2012, 12:00

1209 بینراوە




بۆ ڕایى گشتى خەڵك ...
لایەنە پەیوەندیدارەكانى حكومەتى هەرێم ...
سەرجەم كەناڵەكانى ڕاگەیاندن ...
دواى گۆڕانكارى كردن لەسەرپەرشتیارى ئیدارەى گەرمیان و دانانى سەرپەرشتیارى نوێى ئیدارەى گەرمیان داخوازى گۆڕانكارى لەپۆستە ئیدارییەكانى سنورى ئیدارەى گەرمیان هاتە ئاراوە، ئەوەش داواكارى خەڵك و ڕۆژنامەنووسان و ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى بوون بۆ گۆڕانكارى لەسەرجەم پۆستە ئیدارییەكانى ناوچەكە، دواى فراوانبونى ڕووبەرى دەسەڵاتى ئیدارەى گەرمیان لەڕووى بودجەو كارگێڕى یەوە بەهەوڵى هەموولایەك چەندین بەڕێوەبەرایەتى نوێ لەم ناوچەیەدا كراونەتەوە .
هەڵبەتە داخوازى گۆڕانكارى لەسنورى ئیدارەى گەرمیان داخوازییەكى ڕەوایەو ئێمە پشتیوانى گۆڕانكارى دەكەین بەئاراستەى باشتر لێرەشەوە جەخت لەسەر جێبەجێكردنی ئەم خاڵانەى لاى خوارەوە دەكەین .
1. جەخت لەسەر ڕێزگرتن لەهەر جووڵانەوەیەكى مەدەنى دەكەین كەلەسەر پرسى گۆڕانكارییەكانى ئیدارەى گەرمیان ئەنجام دراوە و بەپێویستى دەزانین گوێ لەناڕەزایەكانى خەڵك بگیرێت ، داواى دوور كەوتنەوە لەبەكارهێنانی زمانى زبر و توند دەكەین لەهەموو لایەك، گفتووگۆش بەرێگایەكی شیاو دەزانین تاكو گۆڕانكارییەكان ئاراستەى تەندروستى خۆیان وەربگرن.
2. بەڕێوەبەرى گشتى پلەیەكى تایبەتە ، پۆستێكى هەستیارە ، پەیوەندى بەژیانى خەڵكەوە هەیە پێویستە لەكاتى گۆڕانكارى یان دانانى ئەوپۆستە زیاد لەكاندیدێكى پسپۆرو شارەزایى ئەوبوارە هەبێت ، سیستەمى C.V پەیڕەوبكرێت، دژی هەر گۆڕانكارییەكی پەرچەكردارانەین لەسنورى ئەم ئیدارەیە.
3. دژى هەر دەستێوەردانێكى حزبین لەكاروبارى حكومەتداو ئیدارەى گەرمیان ناوەندە بۆهەرگۆڕانكاریەك پێویست بكات بكرێت .
4. داواكارین ئیدارەى گەرمیان ئەو ئیجرائاتانەى بۆخەڵك ئاشكرا بكات لەبەرامبەر وەبەرهێنەرەكان لەبوارى(خانووبەرەو نیشتە جێ كردن و نەوت)كردونى، هەنگاوی پێویستیش بۆ لێكۆڵینەوە و ئیجرائاتكردن لەهەموو پرۆژە گوماناوییەكان بنات.



ڕێكخراوە ناحكومییەكان [ NGO] لەگەرمیان
17-6-2012

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە