عەمید داراى ده‌ڵاڵی لەشفرۆشان دەیەوێ چى بكا لەچەمچەماڵدا؟

Tuesday, 13/10/2009, 12:00

1739 بینراوە


لەمڕۆژانەدا هەموو خەڵكى چەمچەماڵ دەزانن ئەو دەستێوەردانە ئیداری و حزبیەى بەسەر ئەو شارۆچكەیەدا دێت بۆ مەبەستى چییە و كێ لەپشتیەوە وەستاوە؟ خەڵكى دەزانێت محمود سەنگاوى مخەوەل كراوە و بەكەیفى خۆى یارى بە موەقەدەساتى دەزگا حكومیەكان دەكا و چەند داردەستێك بەكار دێنێت, عەمید دارا یەكێكە لەوانەى بۆ مەبەستێكى عەسكەرى و تەسفیەى حساباتى كوتلەكەى خولە سەنگاوى نیردراوە بۆ تێكدانى بارودۆخى ئەمنى چەمچەماڵ و دەستخستنە ناو دەزگاكانى ئیدارى, ئەو كابرا فس فس پاڵەوانە بێئاگایە ئەوكارانەى پێهەڵدەستێ هیچ پەیوەندیەكى بە كارى پۆلیسەوە نیە و بەكاردێنن وەك مەقاش و دواتر دەستیشى دەسوتێنن.
چەند ساڵیك پێش ئێستا عەمید داراى ئێستا ڕائیدى بەندیخانەیەك دەبێت تایبەت بە بەندكردنى ژنانى لەشفرۆش لەسلێمانیدا, بەهۆى بەدڕەوشتى ناوبراوەوە و لەجیاتى ئەوەى ئەو عەمیدە ناپاكە لەهۆكارى لەشفرۆشى تێبگا و كار بۆ نەهێشتنى بكا كەچى عیلاقەى جنسى لەگەڵ هەندێكیاندا دەبەستێ, وەزیرى ناوخۆى ئەوكاتە پێى دەزانێ لەكارەكەى دەریدەكا و دەیداتە دادگا, ئێستا مەلەفەكەى هەیە و لەكاتى پێویستدا بۆى هەڵدەدینەوە, ئەمە جگە لەشۆڤڵ دزین و كۆمەڵێ گەندەڵى و بەدڕەوشتى تركەچى ئێستا كراوەتە مودیرى پۆلیسى چمچەماڵ, مەخسەرەى ئەم كابرا كەللەپوتە ئەوەیە ڕۆژى 11/10/2009 پەیوەندى دەكات بەپۆلیسى چەمچەماڵەوە و لەهەمان ڕۆژدا ڕۆژنامە و تەلەفزیۆنە كەمنرخ و بێ بەهاكەى یەكێتى دێنێتە سەر خۆى و دەیكاتە هەڵا گوایە ئەو دەچێت ئەوانە دەستبەسەر دەكات كە ئەمرى گرتنیان هەیە ئێمە پرسیارى ڵێدەكەین چۆن وا زوو فریا كەوتى لەڕۆژى پەیوەندی كردنتدا مەلەف هەڵدەیتەوە كە گوایە مودیر پۆلیس و قائیمقامى پێشووى چەمچەماڵ ئیهمالیان تیاكردوە و ئێستا جەنابت بەو پەلەپڕوزێ یاسا سەروەردەكەى, ڕەنگە خۆت زۆر بە موهیم بزانى و پێدەچێت دەرچوى كۆلێژەكەى سەنگاوى بیت بۆیە ئەوەندە باش یاسا دەناسیت, ئەگینا چۆن بێئاگاى لەوەى دادوەر هەر فەرمانێكى گرتنى دەركرد دەینیرێت بۆ پۆلیس دەبێت ئەو جێبەجێ بكات و كەسى تر حەقى چیە بەسەر فەرمانى دادوەرەوە؟ ئەگەر ئەوەندە یاسا ناسیت بۆچى پێنج ڕۆژ پێش دەستبەكاربونت ئیمزاى مودیری پۆلیست دەكرد؟ پێمان ناڵێت بەچى سیفەتێك؟ بە وەكیل؟ بەچى؟ ئەمانە كۆمەڵیك كارى نایاساى و بەربەرین پێتى دەكەن و ئەوەندەى تر لەبەردەم دادگاى میلەت دا ناشیرینت دەكەن, لەداهاتوشدا مامۆستا تیرۆریستەكەت دادت نادا و پێش هەمو كەس كەلەپچەى میلەتى دەكرێتە دەست, مەلەفەت زۆرە جارێ ئەوەندەى هەڵدەدەینەوە بۆ ئەوەى ئەو حزبە وا سەرى لێتكچوە و نمونەى وەك تۆ ناشیرینترى دەكات لاى خەڵكى چاوەڕێ دەكەین كەلەپچەى تاوان بخاتە دەستت و مەلەفى لەشفرۆشی و شۆڤڵ دزینەكەت هەڵداتەوە, بەپێچەوانەوە ئەگەر حزبەكەت سزات نەدا هەموو نهێنیەكانت بۆ خەڵكى هەڵدەدەینەوە ئەوكاتەش با حزبە سەر لێشواوەكەت گلەى لە جەماوەر نەكات ئەگەر بەهۆى نمونەى شەڕواڵپیسى وەك جەنابتەوە بیخاتە زبڵدانى مێژوەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە