ڕاگه‌یاندنێك له‌سه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ی د.به‌رهه‌م
Friday, 18/03/2011, 12:00
1215 بینراوە
ئێمه وه‌كو گروپی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، خۆمان له‌ئاست ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌دا ده‌بینینه‌وه که سه‌رنجی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم بۆ لای ئه‌م راگه‌یه‌نراوه رابکێشین، به‌و هیوایه‌ی که ئه‌ویش له‌ئاستی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌دا بێت که قبوڵی کردوه له‌سه‌ر شانی بێت كه تا ئیستا ئه‌وه‌ی پێشان نه‌داوه به خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان.
ئه‌وه‌ی گرنگه سه‌ره‌تا بخرێته ڕوو، ئه‌وه‌یه كه ئه‌م حكومه‌ته‌ی به‌رهه‌م ساڵح، له‌سه‌ره‌تای دروستبونییه‌وه به شكستخواردویی دروست بووه، پێش له دایكبوونی له‌بار برا، وه‌ڵامه‌كه‌ی د.به‌رهه‌م بۆ سه‌رای ئازادی ئه‌وه‌ی سه‌لماند. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یشه که ئه‌م حكومه‌ته له گوفتار‌دا له‌بله‌بانه‌و له كرداردا ئیفلیجه.
د.به‌رهه‌م ئاستی ڕۆشنبیری و به ئاگایی خه‌ڵكی كوردستان به كه‌م ته‌ماشا ده‌كات و له‌بری ئه‌وه‌ی خۆی خاوه‌نی ڕسته‌یه‌ك بێت، له وه‌ڵامه‌كه‌یدا وته‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌قاوده‌ق ده‌كات به ده‌ستپێكی وه‌ڵامه‌كه‌ی بۆ سه‌رای ئازادی، كه ئه‌مه لاوازی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌خاته ڕوو، هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئازاد نیه له بیركردنه‌وه و له ده‌ڕبڕین، سه‌لماندی كه وه‌كو سیاسیه‌ك خاوه‌نی بیرۆكه‌یه‌ك نیه بۆ ئه‌مڕۆ و دواڕۆژی ئه‌م وڵاته.
سه‌رۆكی حكومه‌ت دوپاتی كرده‌وه كه جگه له وته‌ی بریقه‌دار و ئیزدیواجییه‌ت خاوه‌نی هه‌ڵوێستی ڕاسته‌قینه نیه، جێی نیگه‌رانیه كه له وه‌ڵامێكی شه‌ش په‌ڕه‌ییدا سه‌رۆكی حكومه‌ت نه‌یتوانی ڕاستگۆیانه دان به‌وه‌دا بنێت كه حیزب خاوه‌نی بڕیاری سه‌ره‌كییه، نه‌ك حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌و كه دارده‌ستی حیزبه، ده‌بووایه سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌ڵامی داواکاریی خه‌ڵکی به کردار بدایه‌ته‌وه نه‌وه‌ك به نووسین، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌یه‌وێت به‌كردار هه‌ڵوێستی هه‌بێت، با ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی حکومه‌ت به خه‌ڵکی کوردستان پێشان بدات، ئه‌گه‌رنا خۆ ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه به‌هیزترین ده‌سه‌ڵاته له بێ ده‌سه‌ڵاتیدا.
ئه‌گه‌ر كورسییه‌كه‌ی له خوێنی گه‌نجه‌كان و خه‌ڵکی کوردستان خۆشترناوێت، با ده‌ستبه‌رداری ئه‌و رۆڵبینینه لاوازه بێت له‌سه‌ر ته‌خته‌ی ده‌سه‌ڵات به سیناریۆی حیزبه‌کان، ئێمه پێشنیاری ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌ی بۆ ده‌که‌ین که له‌توانای حکومه‌تی قانوندایه‌و هیچ خاڵێکی ئیعجازی تیادا نیه، به‌ڵام به‌رپرسیارێتی و ئیراده‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تی ده‌وێت که بۆ ئه‌وه‌ی سه‌روه‌ری بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خۆی و حکومه‌ته‌که‌ی:
1. ده‌رکردنی بڕیار بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌منییه‌ت و ژیانی خه‌ڵك له به‌رپرسیارێتی حکومه‌ت بێت که ئه‌مه‌یش ئه‌رکی حکومه‌ته و لابردنی ده‌سه‌ڵاتی حیزب له کۆنترۆڵکردنی شاره‌کان و ئابڵوقه‌دانی وه‌کو سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ و ئازادکردنی ئه‌و ده‌ستگیرکراوانه‌ی که ویستویانه خۆپیشاندان بکه‌ن له هه‌ولێرو دهۆك، جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌که راسته‌وخۆ.
2. دانپیانان به‌وه‌ی كه تا ئیستا هێزی میلیشیا هه‌یه و چه‌كداری حیزب هه‌یه و هه‌موشیان له‌ژێر ده‌سه‌ڵات و كاریگه‌ری چه‌ند كه‌سێكی دیاری كراودان، ده‌ستبه‌جێ كشاندنه‌وه‌ی هێزه میلیشیا و چه‌كداره‌كان له ناوشاره‌كان و ڕێگرتن له پڕچه‌ك كردنی ئه‌ندامانی حیزب له دژی هاوڵاتیان، هیچ شارێك له‌ژێر ئابڵوقه‌ی میلیشیادا نه‌بێت چونكه، به(هه‌ولێر)ی پایته‌ختی ئه‌و هه‌رێمه‌یشه‌وه که ئه‌و سه‌رۆکی حکومه‌ته‌که‌یه‌تی.
3. ئازادكردنی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه له سلێمانی گیراون به بیانوی تێكده‌ر، ئه‌و وشه‌یه به‌عس به‌كاری ده‌هێنا بۆ پێشمه‌رگه‌ی و ڕێكخستنه‌كانی شۆڕش له ناوشاره‌كاندا، شه‌رمه كه ئێستاكورد به‌كاریبهێنێت دژ به خه‌ڵكی كوردستان.
4. ده‌ستبه‌جێ ده‌ستگیركردنی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كرد و خه‌ڵكیان شه‌هیدكرد و برینداركرد كه به گرته‌ی ڤیدیۆیی ئاشكرایه كێن و سه‌ربه‌كێن، ئازایانه به‌ڕیزتان ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ی پا‌رتی دیموكراتی كوردستان و ئه‌و هێزانه‌ی دیکه بکه‌ن که له‌شارو شارۆچکه‌کان منداڵ و گه‌نجی کوردستانیان کوشت وبریندار کرد، ئه‌و کاره جگه له‌وه‌ی پێشێلکاریی قانون بوو له هه‌مان کتدا ئیهانه بوو بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێزتان و بۆ سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌تان.
5. ده‌ستبه‌جێ و بوێرانه په‌نجه بخه‌ره سه‌ر برینه‌كان و پێمان بڵێ كێن ئه‌وكه‌سانه‌ی كه به‌ڕێزتان به گه‌نده‌ڵیان ده‌زانن له حكومه‌ته‌كه‌تاندا، بڕیاری ده‌ركردن و سزادان ده‌ربکه‌ن و گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ر موڵكێك كه زه‌وتكراون له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه.
6. ده‌ستبه‌جێ سه‌رۆكی حكومه‌ت داوای ده‌ست له‌كاركشانه‌وه‌ی وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه بكات له ئاكامی شه‌هیدبوونی گه‌نجه‌كانمان له خۆپیشاندانه‌كاندا و ڕاسته‌وخۆ به‌رپرسیاریه‌تی بخرێته ئه‌ستۆیان، چونكه ئه‌وان نه‌یان توانی پارێزه‌ری گیانی خه‌ڵك بن و له‌و ڕووه‌وه شكست و فه‌شه‌لیان هێنا و پێویسته له‌و پۆسته‌دا خه‌ڵكی شیاو كار بكات كه شه‌هید كردنی گه‌رمیان و ڕێژوان و شێرزاد و بیلال و سوركێو و ،،،،، و ،،،، به ده‌ستدرێژیكرن له‌قه‌ڵه‌م بدات بۆ سه‌ر هه‌مو ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت و به‌هاكانی دیموكراسی و مرۆڤ، نه‌ك پاساویان بۆ بێنێته‌وه‌و چاویان له ئاست دابخات.
7. ده‌ستبه‌جێ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادی بانگهێشت بكرێن بۆ داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێ كردنی هه‌موو خاڵه هه‌نوكه‌یی و بنه‌ڕه‌تییه‌كانی سه‌رای ئازادی و له‌دوای ڕه‌زامه‌ندی 25 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن د.به‌رهه‌م داوا بكات به ئه‌ندامێكی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی قبوڵی بكه‌ن و بێته خواره‌وه بۆ ناو خه‌ڵك خزمه‌تیان بكات، نه‌ك به‌گه‌وره پیاوانی حیزبه‌كه‌ی.
8. به‌دادگا گه‌یاندنی سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی به‌بێ بڕیاری دادگا و به نیوه‌شه‌و هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر مانگره‌كانی سه‌رای ئازادی و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یان دان و خێمه‌كانیان سوتاندن، که سه‌رۆکی حکومه‌ت باش ده‌زانێت كێ بوون و چۆن پلانه‌كه داڕێژراوه،. ده‌بێت ئه‌وكه‌سانه‌یش كه داڕێژه‌ر و سه‌رانی ئه‌و بیرۆكه قێزه‌وه‌نه بوون بدرێنه دادگا له‌به‌رده‌ستی لیژنه‌یه‌ك دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆی ئازا‌و ئازاد و حوكمه‌ته‌كه‌ی د.به‌رهه‌م پارێزگاری‌یان لێ بكات.
هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت ئه‌وه به‌بیری د.به‌رهه‌م بهێنینه‌وه که پێویسته واز له وشه‌ی مه‌تاتی بهێنێت و كاری جدی بكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕێز بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی و گواستنه‌وه‌ی خۆی و سه‌رانی حكومه‌ته‌كه له شاگردێكی سیاسیه‌وه بۆ حكومه‌تێكی سستماتیك، ده‌بێت حكومه‌ت هێنده ئازا و ئازاد بێت كه بتوانێت سه‌رانی حیزبه‌كان كه بریتین له خه‌ڵكی وه‌كو جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود به‌رزانی بخاته ژێر پرسیاری جدی و نه‌ترسانه‌وه، نه‌ك ملكه‌چی داخوازی و بڕیار و ئه‌مره‌كانی ئه‌وان بێت. جێگای تێڕامان و به‌زه‌ییه كه ده‌بینین به‌ڕێزتان له‌سه‌ر كورسیه‌ك وه‌ك مه‌عاشخۆرێك دانیشتون نه‌ك وه‌ك خاوه‌نی بڕیار.
به‌م شێوه‌یه د.به‌رهه‌م ده‌توانێت ب‌بێت به(كاوه)ی سه‌رده‌می فه‌یسبووك و ئینته‌رنێت، نه‌ك ئه‌و هه‌موو نه‌رم و نیانیی و ئوسلوبی پێكه‌نیناوی و ناجدیه‌ی كه له په‌رله‌ماندا نواندی، ئه‌و له‌ژێر پرسیاری جدیدابو له په‌رله‌مان و بۆ لێپرسینه‌وه بانگهێش كرابوو نه‌ك بۆ سه‌فره‌و سه‌فا، ئاماده‌بوونی ئه‌و له‌په‌رله‌مان به‌هۆی ته‌نها چه‌ند ڕوداوێكی نه‌خوازراوه‌وه نه‌بو وه‌كو ئه‌وه‌ی كه خۆی وتی، به‌ڵكو ئه‌وانه كاره‌سات بو به‌سه‌ر ئه‌و و حوكمه‌ته‌كه‌ی ئه‌ودا هات، ده‌بوا له‌باتی خه‌نده، شیوه‌ن و ڕۆڕۆ له‌سر لێوی به‌ڕێزیان بوایه.
له كۆتایی ئه‌م نوسینه‌دا پێویسته ئه‌و ڕاستیه ڕوون بێت كه، به‌ڕێزیان و دوو حیزبه زلهێزه‌که، گه‌وره‌ترین شكستیان به‌سه‌ر دیموكراسیه‌ت و سیاسه‌تدا هێنا له‌م وڵاته‌دا نمونه‌یه‌كی خراپی دیموكراسیان پێشانی جیهان وڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا، له كوردستانێكدا كه هه‌مێشه خه‌ونی به ئازادییه‌وه بینیوه، هه‌میشه تامه‌زرۆی سیسته‌مێكی عادیلانه و یه‌كسان بووه. دكتۆر گیان به‌داخه‌وه كه ئێمه خاوه‌نی ئێوه‌ین، سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یشه كه ئێوه واده‌زانن ته‌نها ئێوه‌مان هه‌ن.
به‌رده‌وامین تا سه‌ركه‌وتن
كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
فه‌یسبووك:
http://www.facebook.com/home.php?sk=group_168565923194293&ap=1 ئیمه‌یڵ:
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست