چوارێنەکانم / بەشی حەوت

Thursday, 28/11/2013, 12:00

1714 بینراوە


لەسەر ئیزنی باباتاهیری کورد



هەتاو رووی وەرگەڕاند رووی تۆ نەبینێ
شەوی چاردەش لە شەرمان خۆ دە نوێنێ
لە گوندو شارو چۆلگەش هەر چی پرسیم
لە تەختی دڵ بە باڵای تۆ دە خوێنێ .

تواوم کرد تەمەن ژینم هەمووی هەر پرسو جۆ بوو
لە دایکیش بووم بەڵام ڕێگەم سەراسەر دڕکو نامۆ بوو
هەزاران جار سەرم داوە لە بەردو فێر نەبوو هەنگاو
بە تەنیا ڕێ ڕەوێکی تێپەڕاند وەکو دێو جامە ئاڵۆز بوو .

بەردەڵانە رێگەموو مەستو تلاوتل من دەڕۆم
جامی دەستم نیوە یە شەوتارە هەی دێوانە خۆم
مەستو دێوانە دەبێ ببڕن شەوەزە نگی ژیان
شەو شکێنن کۆڕی یاران دەستە دەستە کۆم کۆم .

شەوی تاریک و ڕێگەم بەردەڵانە و مەستی مەستم
لە دەستم کەوتە خوار جامی مەی و چڕژایە هەستم
لە بێ بەختی سەرم هەڵگرت لە پڕ هۆشم هوروژا
کە رۆژ دابێ ئەمن چبکەم لە هوشیاری دەترسم .

شەوە زەنگە لە سەر ڕێم گورگی هارە
دەپێوم رێگەکەم جەستەم لە بارە
بە هیوای ماچێکی شۆخی فریو کار
وەکو هەللاج سەرم پەی وەستی دارە .

بەداییم چاو بە فرمێسکو بە دڵ وەک شوشی گڕ سۆزم
جه هەننەم بۆتە یاری لەش بە گرفە و ئاگری سۆزم
لە بەر دەردی نەزانیو زەختی دەستی ئا شنای خوێڕی
دەمێکە ماتو حەیرانم لە داری بن کڵۆڵی ژینی ئاڵۆزم .
جەعفەر/ کەریمی
تورکو /فەنلەند
٢٠٠٥ ی/ زایینی







نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە