داوای لێ پچینه‌وه‌ له‌ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی سه‌ید سادق ده‌كه‌ین

Thursday, 02/01/2014, 12:00

1861 بینراوە


ئەمڕۆ خەڵکی شارۆچکەی سەید سادق کە ساڵانێکی درێژە لە دەست نەبوونی خزمەتگوزاری و فەرامۆشکردنی خواستە سەرەتاییەکانیان ، یان له‌ داخوازی راوه‌رگرتنیان له‌پارێزگا بونی هه‌له‌بجه‌ ، كه‌ ئێمه‌ پیمان وایه‌ وه‌ك ماف ‌مافی خۆیانه‌ رای خۆیانی له‌سه‌ر ده‌ربڕن ، كۆی ئه‌مانه‌ بۆته‌ هۆكاری ناڕەزایی دەربڕین خه‌لكی شارۆچكه‌كه‌ ڕژانە سەر شه‌قامه‌كان .
دام و دەزگاکانی دەسەڵات کە جگە لە زمانی توند و تیژی كه‌ هیچ زمانێکی تر نازانن، لە بەرانبەر ناڕەزایی و توڕەیی پەنگخواردووی خەڵکدا دەستیان بۆ داپڵۆسین و سەرەنجام تەقەکردن بردووە و لە ئەنجامی ئەوەشدا بە پێی تازەترین هەواڵەکان٦١ بریندار هه‌یه‌ و کە لەناو ئەوانەدا گەنجێک بە ناوی بڕیار حەسەن لە ئەنجامی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.
ئەمە جاری چەندەمینە جاره‌ دەزگا ئەمنیەکانی کوردستان بە شیوازێکی ناشارستانی بەرەوڕووی جەماوەر دەبنەوە و نیشانی دەدەن کە ئاسانترین ڕێگا بۆیان تەقەکردن و کوشتاری خەڵکی مەدەنییە و هەر کات هەلیان بۆ خوێنڕشتنی خەڵک بۆ هەڵکەوێت، هیج بەهایەکی مرۆڤانە و ڕیزگرتن لە مافی ژیانی هاوڵاتیان بەربەستیان نابێت.
ئێمە لە گروپی ١٧ی شوبات لە کاتێکدا کە خۆمان لە خەم و پرسەی خێزان و کەس و کار و هاوڕێیانی بڕیار حەسەن بە هاوبەش دەزانین و ئومێدی چاکبوونەوەی خێرا بۆ هەموو بریندارەکان دەخوازین، پشتیوانی لە خواستە ڕەواکانی خەڵکی سەیدسادق بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان دەکەین، و لە هەمان کاتدا بە توندی ئیدانەی تەقەکردن لە خۆپیشاندەران. هەروا داوای لێپێچینەوەی ورد لە هۆکارەکانی ئەم تاوانە و بکەرانی و بە سزا گەیاندنیان دەکەین. 
دەسەڵاتدارانی هه‌رێم و دەزگا ئەمنیەکان دەبێ فێربکرێن کە خوێن و ژیانی ئینسانەکان حورمەتی هەیە و هیچ شێوازێک لە ناڕەزایی، تەنانەت پەلاماردانی دەزگا حکومیەکانیش، نابێتە پاساوی ڕەفتاری توندوتیژی به‌ دەستڕیژی کویرانە ی گوله‌ بەناو خەڵکدا بكرێ .

گروپی ١٧ی شوبات/ ستۆکهۆڵم
٢٠١٤٠١٠٢

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە