قادر مستەفا لەلایەن حزبەكەی قادر عەزیز بە نا هەق شەهید كرا و لەلایەن سەیدكاكەوەش تۆڵەی خوێنی ئەو قارەمانە كرایەوە

Sunday, 26/02/2012, 12:00

1627 بینراوە


لە چاوپێكەوتنی ئێن ئاى تی دا قادر عەزیز بێ باكانە هەرچی قسەی ناراست هەبوو دەیكرد بێ ئەوەی شەرم لەو هاورێكانی بكات كە ئێستا لە زیان دا ماون شاهێدی رووداوەكانن یەكێك لەو چەواشكاریانەی كردی بەرامبەر فەرماندەی قارەمان شەهید قادر مستەفا بوو كە دەیگووت چوبوو لە هێزەكەی ئێمە بدات ئاخر قادر مستەفا تەنها چوار كەسی لەگەڵ دابوو وە بە دان پێدانانی عوسمان بانی مارانی لای شێرزادی قادر مستەفا كە عوسمان خۆی لەگەل هێزەكەی زەحمەتكێشان بوو ئەو رۆزە, گوتبووی قادر مستەفا بۆ شەر نەهاتبوو بەڵكو كە لە رێگا ئێمەی بینی وەك هاورێ هات بۆلامان بەڵام د.رشید پێی دەڵێت چەكەكەت دابنێ ئەویش دەڵێ عەیب ناكەی من وەك هاورێ هاتمە لاتان تۆ چۆن داوای چەك دەكەیت لەكاتی ئەم كفتوگۆیەدا د.رشید لە قادر مستەفا نزیك دەبێتەوە قادر مستەفاش دەكشێتەوە دواوە پێی لە بەردێك گیر ئەبێت و بەر دەبێتەوە لەو كاتەدا د.رشید ترسنۆكانە قادر مستەفا شەهید دەكات وە شایەنی باسە لەناو سۆسیالیت قادر مستەفا بەرپرسی دكتۆر رشید بوو كاتێ هەواڵی شەهید كردنی ئەم پیاوە بڵاو بۆوە هەموو لایەنەكان زۆر پێیان ناخۆش بوو وە گشت حزبەكان بەیان نامەیان بڵاوكردەوە و ئیدانە ئەم كارە قێزەونەیان كرد داوای كوشتنی بكوزی قادر مستەفایان كرد لە ناو سۆسیالیست ئەوەی لە خوێنی پێشمەرگەكانمان خۆش نەدەبوو سەیدكاكە بوو ئیمەش هەر چاومان لەو بوو تۆڵەی ئەم پیاوە مەزنەمان بۆ بكاتەوە هەرواش دەرچوو سەیدكاكە هێزی كۆكردەوە بچێت بۆ بادینان بەڵام مسعود نوێنەری نارد وەعدی دا كە د.رشید بگرن و تەسمیلی سۆسیالیستی بكەن بۆیە نەچوو بەڵام وەعدەكە درۆ بوو وە دوای ماوەیەك د.رشید بوو بە یەكێتی سەیدكاكە زۆر لەم شتە توورە بوو كە یەكێتی كردوویەتی یەكێتی بەمەی زانی و كاك كۆسرەت لە سماقول سەردانی سەیدكاكەی كردوو گووتی من ئەو كارەم نەكردووە جەلال تالەبانی كردوویەتی ئەویش برسی بە رسول مامەند كردووە سەیدكاكەش پێی گووت گەر دەتانەوێ شەر لە نێوانمان درووست نەبێت مۆڵتی بدەنێ بینێرنەوە ماڵێ ئەگەر نا لای ئێوە دەیكوزین ئەوە بوو كاك كۆسرەت رەوانی ماڵەوەی كرد سەیدكاكەش ناردی لەناو خانێ بە سزای شۆرشیان گەیاند بیرمە ئەو كاتە سۆسیالستەكان پیرۆزباییان لێك دەكرد قادر عەزیز كورد هێزەكەی ئێوەی دەناسی و هێزی سۆسیالیستیشی دەناسی وە جەنابیشت دەناسن و سەیدكاكەش دەناسن كە خاوەنی داستانە مەزنەكانە هەڵوێستە مەردانەكانە

نووسەر : كاوە سوسەیی امركەرتی سۆسیالیست لە شۆرش

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە