مشەخۆری ماڵپەڕی کوردی و نازکردن و خۆابادان بەناوی کوردایەتیەوە

Sunday, 24/05/2009, 12:00

31579 بینراوە


ماوەیەک بەر لەئێستا ڕەفیقێکم لە ئوپسڵا/سوید لینکی یانەیەکی کوردی نارد و منیش تەماشام کرد و دەبوایە خۆم ریجیستەر بکەم و کردم(بۆیە بەلامەوە گرنگ بوو بزانم چین؟ چونکە پارساڵ لەکوردستان کۆمەڵێک شتم لەبارەیانەوە بیست ویستم لەم فرسەتە دوو چۆلەکە بەیەک بەرد بکوژم) . بەڵام زۆرم لاسەیر بوو؟ ئایا هونەری ئەمە لەچیدایە خۆ دەتوانیت خەڵک شتەکان ببینێت و بەس نەتوانێت شت بنوسێت لەبەر مەسەلەی سەلامەتی و سپام وەکو ئەو ملیۆنەها یانانەی کەهەیە.
وتم دیارە ئەمە زانیاریەکانیان مافی تایبەتی لەسەرە و دەگمەنە، سەرتان نەیەشێنم خۆم تۆمار کرد و تەماشای یەم سیلسیلە یانە و بەشمکرد کەهیچی بەسەر هیچەوە نەبوو.
بۆ نمونە یانەیەک نوسراوە:
پرسیار و وه‌ڵام و داواکاری ماڵپه‌ڕ Homepage
یەکێکی تر نوسراوە
(بڕگه‌ی تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕ)

ئێستاشی پێوە بێت نەمزانی ماڵپڕ و PHP یانی چی؟ خۆ زمانی PHP تەنها بۆ ماڵپەڕ و یانەیە و ماڵپەڕ و یانەش هەر یەکن و یەک شتن. بەهەرحاڵ یەک کۆمەڵ شتی سەیرتر، هەرسوچێکم دەکردەوە نوسرابوو خزمەتگوزاری و کۆمەڵەکەمان، بەڕاستی بەلامەوە گرنگ بوو بزانم، ئەم خزمەتگوزاریانە چین.
شایەنی وتنە یەک کۆمەڵ خەڵکی بەڕێز و سەرپەرشتیاری موحتەرەمی لێبوو، خەڵکی ڕووخۆش و باش، وتم کاکە من دەمەوێت لەگەڵ سەرۆکی ئەم ڕێخراوە قسەبکەم بزانم چی هەیە؟
لەگەڵ کەسێکدا پەیوەندیم گرت ناوی کاک گۆران کوردی بوو، زۆر ڕێزی گرتم و منیش چوومە ناو باسەکەوە ئایا چی کردووە ئەم کۆمەڵەیە و چۆن ببمە ئەندام؟
وەڵام:
ئێمە خزمەتمان زۆر کردووە پڕۆژەمان زۆرە و ..هتد
باشە کوا لینکەکانی؟
کەچی هەر لینکی ماڵپەڕی یەکەمی دەدامێ بەڕەسمی لۆریەکەوە و گۆران ترانسپۆرت!!
وتم چاوەکەم من چالاکیم دەوێت چیتان کردووە چاوەکەم؟<
کام پڕۆگرامتان نوسیوە یان بەرمەجەتان کردووە؟
کام وتار و شتی ئایتیتان هەیە، پیاو بۆ مەکتەب و سوودی لێببینێت؟
کەچی دیار بوو قەڵس بوو، وتی کاکە نایبینیت؟
وتی نەوەڵا بێجگە لەو ڕیکلامەی لۆریە،
وتی کاکە ئەوە کۆمپانیای خۆمە و شت دەنێرمەوە بۆ کوردستان، خزمەت دەکەین.
وتم وەڵا ئافەریم بەبەلاش یارمەتی خەڵک دەدەن و شتیان بۆ دەنێرنەوە، فەرعتان هەیە لەسوید؟
وتی: خەندەیەکی نارد و وتی بەبەڵاش نییە و بەڵی فەرعمان هەیە.
وتم: چۆن بەپارەیە؟ ئەی باشە خزمەتەکەی کامەیە؟
وتی: تۆ دیارە ئاژاوە گێڕی ئێمە خزمەت دەکەین، تۆش بڕۆ دەزانم جەبار شێخانی تۆی ناردووە!!
وتم: کاکە تۆ باسی چی مەسەلەیەک دەکەیت، خۆ ئەمە سیاسەت و تابوری پێنج و لیستی فڵان فیسار نییە. جەنابت چوار تەمەنی منت هەیە وەکو وێنەکەت داناوە. من چیم و تۆ چیت تاکارت لەسەر بکەم بۆ خەڵک؟!!
وتی: جەبار شتی خەڵک دەدزێت و تۆشی ناردووە بۆ ئاژاوە؟ دەرمان کردووە لەیانە.
وتم: ئێستا ستۆپ، جەبار نازانم چی کارەیە بەڵام بەدرێژای قسەکانت باسی خزمەت دەکەیت و لەیانەیەکی ئاسایی وەکو ئەو عالەمە زیاترت نییە و بەڕاستی من دەمویست یارمەتی مادی پڕۆەژەکەتان بدەم بەڵام بۆم دەرکەوت لەجەنابتەوە هەمووی درۆودەلەسەیە و هەموو مەبەستەکە لۆریەکە و خەڵک ڕاکێشانتە، ئەگینا لۆری و شت ناردنەوە چی پەیوەندی بەلیستی ماڵپەڕە قەڵەباڵخەکانی کوردلاندەوە هەیە؟
وەدەزانم وەکو زۆری تر دوایی دەیکەیت بەهات و هەڵات و دوژمنان و ئەوانە و کوردیش وێب و خزمەتمان.
بۆیە دەڵێم چاوی یەک بەیەکەی ئەندام ماچ دەکەم و دەستی سەرپەرشتیاران دەکوژم، بەڵام جەنابت وەکو شێخە مزەوەرەکان ناوی کورد و خزمەتت بردووە بۆ خزمەتی ڕەسمی لۆری و بۆینباخەکەی خۆت.
هەروەها باسی دزت کرد؟
ئەرێ زەحمەت نەبێت تۆ کراک و سریاڵی بەرنامەی خەڵک دادەنەیت و ماڵپەڕێکی هۆڵەندیت داناوە تاوەکو خەڵک فرۆنت پەیج کەبەرنامەیکی مەحزورە بۆ داگرتن و کەچی ئەم کلاواتە چییە؟
دزی بابەت و دزی سۆفتوێری خەڵکی تر و و بەکارهێنانی کورد و ناوی کورد چییان عیلاقەی بەسەر لۆری و یانەوە هەیە؟
خەڵکێک هەیە هەزار سۆفتوێری وەکو فایەرفۆکس و ئەنتی ڤایرۆسی بەلاشی دروست کردووە و بەبەلاش بۆ ملیۆنەها خەڵکە، تۆش سکریپتێکی ڤی بی دامەزراندووە بەنیوە ناچڵێکی کوردیەوە و خزمەت خزمەت خزمەتە.
ئەی باشە یانی جی تائێستا نازانیت ناوی تێمپڵەیتە کەچی نوسیوتە تمپلاتی جوان دابگرە و هەمووشی قاچاخ کراوە مافی تایەبتی هەیە
تەماشای ئەم وێنانە بکە


ئەمەش تمپلاتەکان بەقسەی خۆی


نازانم دزی چۆنە؟ ئەمانە دزی نین؟ مافی خەڵک و کراک و سریاڵ ناردن لەپرایڤەت و دانانی موزیکی کوردی بۆ داگرتن دزی نەبن ئەبێت دزی ڕەنگی چۆن بێت خوای پەروەردگار؟؟؟؟

ئەمجا ئەم هەموو ڕەسمەی خۆت و بۆینباخە چییە؟ یانی پەیوەندیان بەیانە و کوردایەتیەوە چییە؟
وتم بۆ دوا جار دەیڵێمەوە: هەرکوردێک کەشتێک بۆ کەسێکی تری کورد بکات یان هەر ئینسانێک بۆ ئینسانێکی تر بەبێ بەرامبەر شایەنی ڕێز و ئیحتیرامە، نەک خۆی بڵێت من خزمەتان دەکەم و خەڵکی تابوری پێنجەم و ئاژاوەگێر نازانم جەبار شێخانی و ئەمانە.
سڵاوم بۆ هەموو ئەندامان و دەزانم ئەو ئەندامانە لەچەند شوێنی تر سودفەم کردوون خەڵکی باش و دڵسۆزن، تکایە ئەم قسانەش هەڵنەگێریتەوە و بڵێی دوژمنمان بووە، چونکە ڕاست ناکەیت!
من تەنها ویستم تۆ خەبەر بکەمەوە، کەکورد و ناوی کوردایەتی بەکار مەبە بۆ گیرفانی خۆت و خەڵک والێمەکە ئیلا ببێتە ئەندام و دوای بەهەوەسی خۆت بەفڵان بڵێی تۆ بەکرێگیراویت و فڵانە ماڵپەڕ دزە، چونکە خۆت لینکەکانت یەکەم دزن ئەگەر دزی نەوعی هەیە و وەکو شتی ڕەنگاو و ڕەنگە و لای جەنابتان دزی تەنها بابەتە، ئەوە زۆر سەهووی.

ئەم قسانەم نوسی کەچی تەماشام کرد بلۆکی کردووم و ئۆفلاینم لە مسن و بەڵام هەر بەمەسج بۆم بەجێهێشت و دوای برادەرەکەی ئوپساڵەم وتی کاکە بەزمت ناوەتەوە دژی کوردیش وێبی هەموومانی ئاگادار کردۆتەوە.
وتم قەیچێکە باڕاستیەکانم دەست بکەوێت ئەوجا مەرحەبای یەکتری دەکەین!

بۆ زانیاری ئەمە خۆی ناوی سەلام خەیاتە، لەهۆڵەندا دەژێت و موالیدی 1960 ەو چەند جارێک لەکوردستان لەلای حکومەتەکی نێچیر پارەی ورگرتووە بۆ گیرفانی خۆی و بەناوی کۆمەڵەی کوردی و ئەوانە کەنە مەقەڕیان هەیە لەئەوروپا و نەکەس بینوینی لەهیچ کۆبونەوەی ئایتی کوردی. هەروەها ئەمە چەندین وەسڵی هەیە کەلەلایەن کوڕەکتەی مەحمود عوسمانەوە ناوی بۆتانەوە وەرگرتوە بەناوی کوردەوە و گوایە لەهۆڵەندا خەریکی چالاکی کوردین.(بۆ ئاگاداری کاک بۆتانی مەحمود عوسمان گوناحی نییە و پەیوەندی بەوە نییە، تەنها وەکو کۆمەڵەی کوردی بەناوی دەزگای ئایتیەوە پارەکەی داوە).
پەیوەندیمان کرد بەدەزگای شارەوانی شارەکەیانەوە کەسێک بەناوی مارتینا وەڵامی دایەوە کەباسی شتەکانم کرد، فەرمووی:
شتی وانیە بەو ناوەوە لەشاری Almere ئەلمێرەوە هەروەها ئەگەر کۆمەڵەش هەبێت ئاساییە بەڵام دانانی پڕۆگرامی قاچاخ و پۆرتەبڵ دەچێتە بابی پیرات و چەتەگەریەوە. من زۆربەی بەستەرەکان و وێنەکانم بەئیمەڵی خۆیان بۆ ناردوون.
بۆ زانیاری هەرکەس لەو وڵاتەیە باپەیوەندی بەمانەوە بگرێت
http://www.almere.nl/de_stad/actueel/contact
هەروەها کۆمەڵێک شتی هەڵبەستووە، گوایە لەخاریج خەڵکێک دژی دەسەڵات دروستبوون و ئەم کۆڕیان بۆ دەکاتەوە و هەزارەها ئەندامیان هەیە گەنجان فێری وەتەنیەتی کوردستان دەکەن. نازانم چەندی وەرگرتووە لەلایەن نێچیرەوە بەڵام دەکرێت بەدوداچوونی زیاتری بۆ بکەم.
زانیاری کەسەکە
Saeed, G. (451949)
A. Deken Straat 54
wodanstrasse 17a
Almere, , 1321CW
DE
بەڵام پێدەچێت مزەوەر بێت، چونکە خۆی ناوی سەلامە لەو یانەیە خۆی ناوناوە گۆران کوردی. نازانم تاچەند یاساییە کابرایەکی 49 ساڵ دابنیشی پەیام لەگەڵ گەنجی 15 و 16 ساڵ بگۆڕێتەوە گوڵ و شتیان بۆ بنێرێت؟
لەبەر ڕێزی کەسەکان ناوی ئەو مێردمنداڵانە بڵاو ناکەمەوە.



[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە