ئێوە هیچتان هەر هیچ نەبوون

Sunday, 20/12/2009, 12:00

1571 بینراوە


پیشكەشە بە سەرانی مرۆڤ خۆر لە كوردستان









یەكەم كەس نیم لەبەردەم نیگای كیژێكدا

بێ دەسەڵات حەپەسابم

یەكەم كەس نیم

لەچاوەروانی ژوانیكدا

سەرگەردان و دۆش دامابم

یەكەم كەس نیم

بۆ عەشقی جووتێ چاوی رەش

هەروەكو مۆم داگیرسابم

یەكەم كەس نیم

دوای دابرانی خۆشەویستی

چۆك لەرزیو و بێ پەنا بم

..... .......



بەلام ئیوە

هیچتان هەرهیچ نەبوون

من بووم یەكەم تفم كردە نێو چاوی داگیركەران

دڕم بەتاریكەشەو داو

مۆمی هیوام تیاداگیرسان

تفەنگی ڕابوونی كوردایەتیم

دایەدەستی شۆرشگێران

تەنێ خۆمم

خەمی كوردم لەكۆڵ ناوەو

كوچەو كۆڵانان دەگەرێم

ئەوە من بوم زستانی شوم و زریانم

كردە بەهارو

یەك یەك ئێوەم ڕاچڵەكان

وەلێ ئەنگۆ

هیچتان هەرهیچ نەبوون

بست بە بستی ئەم ووڵاتەتان

هەممو فرۆشت بەدووژمنان

تەنیا خۆم بووم ئێوەم هەژان

لێ لەمێژە ئێوە مردوون و نازانن

هەرئێمەین دەبینە بەردی بناغە

بۆ سەربەخۆیی كوردستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە