مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


دوو تانە هەواڵ..فەلسەفەکەی مام فەرخەی قەڵادزێ ده‌بێ پێره‌وی لێبکه‌ین.

Tuesday, 12/04/2011, 12:00

1758 بینراوە


یەکەم:
بارزانی حەزی لەسودانە نەک میسرو تونس
خەڵکی باشوری سودان لە ڕیفراندۆمێکی مێژوویدا بڕیاری جیابوونەوەیاندا، کوردستانی باشوریش ٢٠ ساڵە ئازادەو لەسایەی ئەم دوو بنەماڵەیەدا بچوکترین هەنگاو بۆ سەربەخۆیی نەنراوە، تازە بە تازە بارزانی دوێنێ باشوری سودانی بیر دەکەوێتەوە!!

ئێمەو بارزانی لێرەر جیاوازیەکانمان دەردەکەون کەئەو حەزی لەوە نیە خەڵکی کوردستان خۆی ووتەنی لاسایی خەڵکی تونس و میسر بکەنەوە، بەڵکوو حەزی وایە خەڵک وەک باشوری سودان داوای جیابوونەوە بکەین، هەر خۆشی سەرۆک بێت و کوڕەکەی مەسروریش خەریکی مەشق کردنی سەرۆکایەتی دەبێت ئامەدەی دەکات بۆ داهاتوو..
من لێرە لە بارزانی و دەروێشەکانی دەپرسم بە تاڵەبانیشەوە، لە ساڵی ١٩٩١ کێ بوو ڕێکەوتن و پڕۆژەکەی فەرەنسای تەسلیم بە تورکیا کرد؟؟
بۆ ئەوسا هەوڵتان نەدا تاقی کردنەوەی خواروی سودان بکەن و داوای سەبەخۆییتان نەکرد؟ کێ ڕێگای لێ گرتبوون؟؟
لەجیاتی خیانەتی ٣١ ئاب و هێنانەوەی تانک و تۆپەکانی بەعس بۆ هەوڵتان نەدا کۆتایی بەشەر بهێنن لەگەڵ یەکێتی هەر ئەوسا لاپەڕەی تازە هەڵبدنەوە...
لەکاتی ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ گەورەترین هەلی مێژوویی لەدەست دراو ئەوسا لەجیاتی دروست کردنەوی حکومەتی ناوەندی دەکرا دەوڵەتی سەربەخۆ ڕابگەیەنرێت، کێ بوون ئەوانەی بەپەلە گیشتنە بەغدا؟؟ ئێمە بووین یان ئێوە؟؟
هەمووشمان شانۆگەری ڕیفراندۆمان لەبیرە کەچۆن خرایە خزمەت هەردوو بنەماڵەو لە بەغدا ووتتان فەرموون ئەوتا خەڵکی کوردستان داوای جیابوونەوە دەکات بەڵام ئێمە قبوڵمان نیە..
ئەگەر بارزانی پێی وایە خەڵکی کوردستان لاسایی تونس و میسر دەکەنەوە ئەوە بارزانی نەک هەر زۆر بەهەڵە چووە بەڵکو سەری دای لەهەموو ئەو بەردە پیرۆزانەی گیرانە لق و ناوچەکانتان.
ڕژیمەکامی تونس و میسر سەد جار بە ئاوی زێر شۆراونەوە لە چاو دەسەڵاتە ڕەشەکەی ئێوە...
خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان لاسایی ناکەنەوە بەڵکوو لەو زوڵم و زۆرەی بیست ساڵەی ئێوە بەدەنگ هاتوون
ڕاستە ئێمە خوازیاری پرۆسەی تونس و میسرین بۆ بۆئەوەی بە کەمترین قوربانی ئێوە بخەینە زبڵدانی مێژوو بەڵام ئێوە قەزافی ئاسا هەڵس وکەوت دەکەن، بۆ ئێمەش هیچ جیاوازیەکی نیە، گرنگ ئەوەیە ئێوە بڕۆن، هەڵبەتە ئۆباڵی هەر خوێن ڕشتن و توندو تیژیەک لە ئەستۆی تۆو تاڵەبانی دایە..
دەقی قسەکانی بارزانی بۆ کۆمەڵێک پیاوی ئاینی سازشکار
پیاوە ئاینیە ڕاستەقینەکان وان لە سەرای ئازادیەکان ئێوەش لە دیوەخانەکەی بارزانی خەریکی چای دیشلەمە خواردنەوەن.

ئەمرۆ دووشەممە 2011\4\11 مسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەڵاحەدین پێشوازیکرد لە ژمارەیەک مامۆستا و زانایانی ئایینی لە پارێزگای سلێمانی.

بەپێى هەواڵێکى مالپەڕى سەرۆکایەتى هەرێم، بارزانى لەکۆبونەوەکەدا وتى "لە دیدارێکمدا لەگەڵ سەرۆک و سەرۆک فراکسیۆنەکانی ناو ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوایان لێکردم نوێنەری خۆم بۆ بەر دەرکی سەرا بنێرم و گوێ‌ لە داواکاری خۆپێشاندەران بگرم ، من ئەو کات ئامادەیی خۆم نیشاندا و فیعلەن نوێنەرانی خۆم نارد، بەڵام ئەوان چەند مەرجێکیان دانا کە ئەمەیش وایکرد کارەکە بە ئەنجام نەگات".

هەروەها وتى "بۆ ئێمە بێین و لاسایی میسر یان هەر وڵاتێکی دیکە بکەین ، با لاسایی خەڵکی باشووری سودان بکەینەوە نەک میسرو وڵاتی تر".

بارزانى ئەوەشى خستەڕوو "من بەڵێنم بە خەڵکی کوردستان داوە بەرنامەیەکی چاکسازی رێک وپێک جێبەجێ بکەم و پەیامەکەی رۆژی 4\10 یشم زۆر روونە و پشت بە سێ‌ بنەما دەبەستێت: بەشداری ئۆپۆزسیۆن لە چاکسازی .بەشداری ئۆپۆزسیۆن لە حکومەتێکی بنکە فراوان. ئەگەر نا ئەوە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێش وەختە کە ئەمانەیش هەر هەموویان دەبێ‌ لە چوارچێوەی شەرعیەت و یاسادا ئەنجام بدرێن و بۆ ئەم مەبەستەش هیوادارم هەر دوولا هەست بە بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان بکەن و بە زووترین کات دەست بە گفتوگۆ و دیالۆگی نێوانیان بکەنەوە و بگەنە رێککەوتنێک کە کۆتایی بەم بارە بهێنێت".

دووەم
دوای ٢٠ ساڵ دێینە سەر فەلسەفەکەی مام فەرخەی قەڵادزێ لەمەڕ ڕاونانی ئەم دەسەڵاتە!

مام فەرخەی قەڵادزی بەم ڕیشە سپی و سیما ماندوەوە بەحەق ٢٠ ساڵ پێش ئێستا پێشبینی ئەم کارەساتانەی دەسەڵاتی بەعسی کوردی کردوە کە بەسەر خەڵکی کوردستاندا دێت، ئەو هەر زوو داوای ڕاونان و لە گۆڕنانی ئەم دەسەڵاتەمان لێدەکات، بەڵام کەس بەقسەی ناکات
ئێستا کاتی ئەوەیە بەگوێی بکەین، چی تر مام فەرخەکان لە چاوەڕوانیدا نەهێڵینەوە..
سەرانی هەر سێ گروپەکەی ئۆپسزیۆنیش حەق وایە جارێک سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکەن، ئەگەر بە گوێی سەرای ئازادیەکانیش ناکەن، ئەو دەرسێک لەم دوو دێرو سێ جوێنەی مام فەرخە وەربگرن..و واز لە گفتوگۆی دەسەڵات بهێنن، چاوەڕوانی هەر کەسو گرۆپێک بۆ چاکسازی لەدەسەڵات وەک ئەوە وایە داوای هێلکە کردن لە پیرە حوشترێک بکەیت، داواکەی ئۆپزسیۆنیش لەدەسەڵات لەمەڕ هەڵوشانەوەی حکومەت وەک ئەوەیە داوای فڕین لەو پیرە حوشترە بکەیت..
فەرمون لەگەڵ قسەکانی مام فەرخە..



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە