گیانبەخشانی ١٧ی شوبات لەیاد ناکەین

Thursday, 14/02/2013, 12:00

1199 بینراوە


ڕێکخراوەکان


داوای جێبەجێکردنی خواستەکانی ١٧ ی شوبات دەکەین

١٧ شوباتی ٢٠١١ ڕۆژی مێژووی نوێی خەڵکی ئازادیخوازی کوردستانە کە لە دژی نایەکسانی و ناعادەلاتی و گەندەڵی هاتنە مەیدان. لەم ڕۆژەدا کاسی پڕی سەبری خەڵک لێی ڕژا و شەپۆلی ناڕەزاییەکان شەقامەکانی کوردستانی کردە شانۆی نمایشی خۆی. یادی ١٧ شوبات درێژەدانە بەو خەباتە و ڕاگرتنی زیندوێتی ناڕەزایی و خواستە ڕەواکانی خەڵکە کە هێشتا هیچیان بەدی نەهاتوون.
ناڕەزاییەکانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دوایی بەبەکارهێنانی هێز و سەرکوت و داپڵۆسین بێ دەنگ کرا. جەماوەری خوازیاری سەرەتاییترین مافی ئینسانی بە گوللە وەڵام درانەوە. دوو ساڵ دوای ئەو خوێنڕشتنە بکوژان ئەگەر پاداشت نەکرابن ئەوا لە گوڵ کاڵتریان پێ نەوتراوە و دەسەڵاتداران هیچ کام لە بکوژەکانیان ڕادەستی دادگا نەکردووە و خواستە لە مێژینەکانی خەڵک بەدیهێنانی مافی قوربانیان سزادانی تاوانکارانیشی بۆ زیاد بووە.
دەسەڵاتدارانی کوردستان لە بێدەربەستی و پشت گوێ خستنی خواستەکانی جەماوەر بەردەوامن، و فەرامۆشکرانی خواستی دادگاییکردنی عادیلانەی بکوژانی خۆپیشاندەران نیشانەی پێ داگری دەسەڵاتە لەسەر سەرکوت و پەنابردن بۆ خوین ڕشتن لەپێناوی پارێزگاری کردن لە مەملەکەتی گەندەڵ و ناعادیلانەیان.
ئێمە ڕێکخراوو کەسایەتیەکانی خوارەوە وێڕای جەخت کردن لەسەر درێژەدانی خەبات تا گەیشتن بە هەموو خواستەکانی خەڵکی ستەمدیدە و بێ مافی کوردستان، پێ لەسەر ئەم خواستانە دادەگرین و خوازیارین ببنە دروشمی هەموو جەماوەری ناڕازی و ئازادیخوازی کوردستان:
ڕادەستکردنی هەموو بکوژان و تاوانبارانی کوشنی خۆپیشاندەران لە ١٧ شوبات و ڕۆژانی دوایی بە دادگا و ئەنجامدانی دادگاییەکی ئاشکرا و عادیلانەیان.
جێبەجێکردنی هەموو خواستەکانی خۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دوایی.
کۆتایی هێنان بە سەرکوت و ڕێزگرتن لە ئازادی سیاسی.
ئێمە بانگەوازی خەڵکی کوردستان و سەرجەم ڕێکخراو و گروپەکانی مافی مرۆڤ و ئازادیخوازان دەکەین کە لە ڕۆژی ١٧ ی شوباتدا بەردەوامی بە خەبات و شێوەی جوار و جۆری ناڕەزایی دەربڕین بدەن لە پێناو بەدی هێنانی ئەو خواستانەدا. پێشنیار دەکەین کە
1- پۆستەری هاوپێچ ببێتە پۆستەری سەرتاسەری ناڕەزاییەکان و لە هەر جێگایەک ئەگەری ئەنجامدانی هەیە چاپ بکرێت و بڵاو بکرێتەوە. لەسەر فەیسبوک ئەم پۆستەرە یان هەر سیمبولێکی تر بکرێتە لۆگۆی پرۆفایلەکان.
2- ڕۆژی ١٧ی شوبات بە ئەنجامدانی گردبوونەوە و وتنەوەی دروشمەکان پێشوازی بکەین و دەنگی ناڕەزاییمان لە دژی بێ دادی و نایەکسانی و ستەمی ژێر سایەی دەسەڵاتدارانی کوردستان بەرز بکەینەوە.
3- ئێوارەی ١٧ی شوبات سەعات ٩ بە کاتی کوردستان و ٧ بە کاتی ئەوروپا بە یادی گیانبەختکردوانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دواترەوە لە هەر جێگایەک دەتوانین، لەسەر شەقامەکان، لە ناو گەڕەک و ماڵەکان، مۆم دابگیرسێنین وەک سیمبولێک کە نیشانی بدەین هەرگیز لە یادیان ناکەین.

هەروەها ڕایدەگەیەنین کە تا ئامادەکردنی ئەم ڕاگەیاندنە ئەم چالاکیانە بڕیاری لەسەر دراوە:
-لەندەن، چەتری ئازادی ڕۆژی ١٥ی شوبات لەبەردەم بینای نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە لەندەن هەڵدەستێت بە گردبونەوەیەکی سیمبولی و هەروەها لە ڕۆژی ٢٤ ی شوبات گردبونەوەیەکی جەماوەری ساز دەدات مایکی ئازاد تەرخان دەکات بۆ قسە و باس و دەربڕینی ناڕەزایەتیەکان.
-ستۆکهۆڵم، گروپی ١٧ی شوبات گردبوونەوەیەک لە ناوجەرگەی شاری ستۆکهۆڵم ئەنجم دەدات کات ٣.٣٠ تاکو ٤.٣٠
-دانهاخ، هۆڵەندا. خانەی ئازادی کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی جەماوەری لەبەردەم پارلەمانی هۆڵەندا لە شاری دەنهاغ ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٦ی شوبات ٢٠١٣ کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ تا ٣ی پاشنیوەڕۆ.
-هلسنکی، فنلەندا، سیمینار و نیشاندانی فیلم و چالاکی تر...


سەرکەوتن بۆ خەباتی خەڵکی کوردستانە لە پێناو ئازادی و یەکسانی و دادپەروەریدا

ناوی ڕێکخراوەکان/
1. گروپی ١٧ی شوبات ستۆکهۆڵم
2. خانەی ئازادی هۆڵەندا
3. تۆڕی بەرگری لە ماف و ئازادیەکانی خەڵک
4. فیدراسیۆنی سەرسەری پەنابەرانی عێراقی
5. ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی هاوپشتی
6. ڕێكخراوی مه‌دوسا
7. كۆمه‌له‌ی هونه‌ری هۆبه
8. كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی كورد له‌ یۆتۆبۆری
9. شورای په‌نابه‌رانی عێراقی له‌ یۆتۆبۆری
10. ڕێكخراوی سه‌رده‌شت عوسمان بۆ داكۆكی له‌ ئازادی
11. ده‌سته‌ی كه‌مپینی ئازادی بو سه‌ید ئه‌كره‌م
12. رێكخراوی سه‌وزی (كوردستانی ئه‌وروپی
13. ناڤه‌ندا ئاری بو وه‌شانێ
14. ناڤه‌ندا تێكوشان
15. گوڤاری باشور. بادینان
16. ده‌سته‌ی زه‌نگ
17. چەتری ئازادی لەنەدەن

بۆ پەیوەندی
0046737038612






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە