یاداشتنامەیەكى كراوە بۆ بەرچاوى هێرش موحەرەم سەرۆكى دەزگاى وەبەرهێنان

Saturday, 29/08/2009, 12:00

1713 بینراوە


هاوڵاتییه‌ک بەڕێزم ئێمە وەك ئەو خەڵكانەى كە لەشارى كفرى ناوى خۆمان ناونوس كردووە بۆ كڕینى ئەو خانووانەى كە كۆمپانیایەكى وەبەرهێنان لە كفرى لە پرۆژیەكى دروستكردنى خانوو ئەنجامى دەدات، بە ناوى (شارى رووناكى) كە لەراستیدا بە هیچ شێوەیەك شارى رووناكى نیە، بەڵكو چەندان فرتوفێڵ و كارى ناڕەواو نارێكى تێدا كراوە لەوانە :
دیوارى نێوان دوو خانوو تەنها بەیەك بلۆك دروست كراوە، بەجۆرێك كە ئەگەر بسمارێكى درێژ لە یەكێك لە دیوارى خانووەیەك بكوترێت لە خانووەكەى دراوسێكەى دەردەچێت!!، كە ئەمەش كارێكى زۆر ناڕەوا و نایاسییە بەرامبەر ئێمە كراوە بەتایبەت ئێمە زۆربەمان ئێستا لە كرێچێتى دەژین و دابین كردنى پارەى ئەو خانووانەمان (كە پارەكانمان داوە بە كۆپانیاكە) بە قەرز و دەیان پینەوپەڕۆ دابین كردووە ئێستاش ئەوە دیوارى خانووەكانمانە.
هەروەها لە پەنجەرە و كۆنكریت و دەرگاو كارباییات و كاشی و بۆڕی و ...هتد چەندین كارى ناڕەوا و ناڕێكى تێدا كراوە یاخود كەلوپەلی هەرزانباو نامەحكەمى تێدا بەكاردەهێنرێت.
بۆ كاك هێرشی سەرۆكى دەزاگاى وەبەرهێنان، نارێكى و چەوتى زۆر زۆر لەم پرۆژە وەبەرهێنانەدا كراوە، بۆیە دوات لێدەكەین لیژنەیەك لە (یەكەى ئیشرافی هەندەسی) دەستەى وەبەرهێنان بنێریت تاوەكو ئەو پرۆژەیە بە چاوى خۆیان ببینن و بزانن چ كارێكى ناڕەوا بەرامبەر خەڵكێكى كەمدەرامەتى وەك ئێمە كراوە. هەروەها داوا دەكەین یاخود ئەو خانووانەمان چاك بكرێتەوە یا قەرەبوو بكرێنەوە.
كاك هێرش ئێمە لەبەر ئەوە رووى داوامان لە تۆ دەكەین چونكە تۆبەرپرسیاریت لە دەستەى وەبەرهێنان، ئەگەر بێتو تۆش داواكەمان پشت گوێ بخەی ئەوا ناچار پەنا بۆ جێگا و رێگاى یاسایی تر دەبەین.

لەگەڵ ریزماندا

خۆنانوس كردووانى شارى بە ناو رووناكى پرۆژەى خانووەكانى كفرى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە