ئه‌م جاره‌ش له قه‌ره‌بۆكردنه‌وه‌ى ئاواره موته‌فه‌ریقه‌كان كارمه‌ندانى راگه‌یاندنى پارتى ئه‌رزه‌كانیان قورغ كرد .....
Tuesday, 23/11/2010, 12:00
835 بینراوە
بۆ به‌رێزان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
سه‌رۆك و لێژنه‌ى نه‌زاهه له په‌رله‌مانى كوردستان
سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى هه‌ولێر
دام وده‌زگا په‌یوه‌ندداره‌كان ...
له‌كاتێك حكومه‌ت و دام و ده‌ستگاكانى باس له شه‌فافیه‌ت وبنبركردنى دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌كه‌ن ئیمرۆ له‌به‌ر چاوى ئێمه كۆمه‌ڵێك كادیرى پارتى كه له ده‌ستگاكانى كوردستان تىڤى و زاگرۆس تى ڤى و رۆژنامه‌ى خه‌بات كار ده‌كه‌ن بۆ دووباره و سێباره مافى ئێمه‌یان خواردوو بوون به به‌شه شریك له‌گه‌ل مه‌ینه‌تیه‌كانمان , ئه‌و كادیرانه‌ى ده‌ستگاكانى پارتى به‌تایبه‌تى هه‌ندێ له كارمه‌ندانى كوردستان تىڤى به‌پێى ئه‌و به‌ڵگانه‌ى لاى ئێمه‌یه بۆ سێ جار‌و چوار جار ئه‌رزیان به‌ناوى رۆژنامه‌نووسى و هونه‌رمه‌ندان و زه‌وى كادیران وه‌رگرتووه ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ى ناوه‌كانیان له كۆمپیوته‌ر ده‌رنه‌چێت ناوى خۆیان گۆریوه یا زه‌ویان به‌ناوى ژنه‌كانیان وه‌رگتووه بێجگه له‌مه‌ش به‌پێى وێنه‌یه‌كى ئه‌و نوسراوه‌ى لای ئێمه‌یه كه به زووترین كات بڵاوى ده‌كه‌ینه‌وه هه‌ندێ له ئه‌وان به‌نووسراوى كاروان ئاكره‌ی ئیستسنا كراون له‌و زه‌ویانه‌ى كه پێشتر سودمه‌ند بوون لێى دوایش به نوسراوى دكتۆر نورى سێباره زوویان وه‌رگرتۆته‌وه .
به‌رێزان به‌پێى یاساى نیشته‌جى بوونى عێراقى نابێت هیچ هاوڵاتیه‌كى عێراقى له پارچه زه‌ویه‌ك زیاتر وه‌گرێت كه‌چى به‌ڵگه‌كان واده‌رده‌خه‌ن هه‌ندێ له ئه‌وان زیاتر له سێ جار ئه‌رزه‌یان وه‌رگتووه له‌كاتێك ئێمه‌ى ئاواره له‌كاتى ناخۆشه‌كانى شه‌رى ناوخۆ به‌رگه‌ى سه‌رماو گه‌رماو برسێتیمان گرتوو چاوه‌رێى ئه‌و رۆژه‌مان كرد پاداشت بكرێنه‌وه كه‌چى ئه‌م كه‌ڕه‌ته‌ش له جیات ئێمه كۆمه‌ڵێك به‌ناو راگه‌یاندن كارى پارتى خه‌ڵات كران به‌بێ ئه‌وه‌ى ئه‌وان شار‌و گونده‌كانیان له‌نزیك یا له ته‌ماسى شه‌رى ناوخۆ بوبێتن ..
به‌رێزان ئێمه داوه‌كارین به زووترین كات هه‌ڵوێستى جوامێرانه‌ى خۆتان نیشان ده‌ن چونكه ئێمه هیچى تر ناتوانین ببینه سوته‌مه‌نى په‌یوه‌ندیه تایبه‌تیه‌كان مه‌گه‌ر نا ناچار ده‌بین راى گشتى له‌ته‌واوى به‌ڵگه‌كان ئاگه‌دار بكه‌ینه‌وه ..
ئیمزا
كۆمه‌ڵێك ئاواره‌ى موته‌فه‌ریقه
هه‌ولێر 23/11/2010
کوردستانپۆست: وینه‌که هی ئه‌رشیفه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست