شەڕە نێزە

Friday, 29/11/2013, 12:00

1681 بینراوە





کاتێک دڵ وزمان یەک نەبن لێوەکان تە تە ڵەی دەکەن ، چاوەکانمان دەبنە تارمایی وپێش خۆمان بەدی ناکەین .دەڵێن لێوەکان پێش خۆمان دەمرن ! چون مرۆوکە بێدەنگی هەڵبژارد ورازی دڵی واڵا نەکرد لە گەڵ مردوو فەرقی نابێ .گریانی بێ ژان و پێکەنینی بێ هەست هەردووکیان کارەسات بەدوای خۆیدا دەخوڵقێنێ یانژی بەو واتایەکە گوتویانە : ئەوەی گندۆران بخوا دەبێ کوتەکانیش بژمێرێ .

لەکاتی خۆیدا کە گەنج بوم دایکم زۆری پێدەگوتم : بەرخم وەدوای کڵاوی بابردەڵە مەکەوە وەکی خڕنۆکی بیابانت لێ دێ کە لە هیچ کوێ سەردەر نابەی ! دەمگوت ، دایکم بێ سەوادە وچووزانێ سیاسەت چییە ؟ بەقسەم نەکرد هەتا لە وڵاتێک گیرسامەوە کە هەتا زیاتری لێ دەژیم زیاتر هەست بە غەریبی دەکەم .شەوو رۆژ دەڵێی کەندووی ماڵم بەتاڵەو گەزۆ لە شینایی داوم . من وهەزارانی وەکو من پەراوازەی خاکی بیانی بوین کە ئەوەش بەرهەمی سیاسەتی هەڵەو چەوتی ئەو حیزبو رێکخراوانەیە لە رۆژهەڵاتی وڵات .
لە راپۆڕتی هەواڵ نێری / کوردوستان مێدیا ،، سەر بە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردوستانی ئێرانی کاک مستەفا هیجری / بابەتێکی سەیرم وەبەرچاو کەوت !وێنەی نزیک بە ٢٠ پێشمەرگە (بەکەواو پاتۆڵی تازە وبێ تۆز) کە پاش ٢ مانگ پەروەردە لەدەورەی ٢٠٩ دا تەواو بون وپاشان بە نمایش کردنی ،، شەڕە نێزە ،، توانیویانە بەسەر کەوتویی ئەو ئەکە ڕاپەڕێنن ! (٦ی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی ، کۆی سەنجەق) .

کاتی خۆی کە شایان بۆ روخاندین بەرپرسانی حیزبی شۆڕ بونەوە مهاباد و شارەکانی دیکە بەهەزاران گەنج وپیروژنو پیاو بەدڵ پێشوازیان لێ کردنولەسەر سەریان دانان .وامدەزانی زاخاوی مێشکیان پڕە لە پڕۆژەو دەرمانی چارەسەری بۆ کێشەی چەند ساڵەی کورد لە رۆژهەڵاتی وڵات . زۆربە زویی وبەهاسانی وەرگەڕانە حیزبێکی بەهێزو دەوڵەمەند کە خاوەنی نزیک ١٢ هەزار پێشمەرگەو تفەنگ بەدەست بون .شەڕی ناوخۆیی و هەڵنەسەنگاندنی رێڕەوی سیاسەت و بارودۆخی رۆژگار وای بەسەر هێنان کە نەوەو نەبیرەی قزڵباشی کوردخۆر بە سانایی رایانپەڕێنن و لە وڵات دەریان کەنە کۆیە . (ئەو شوێنەش هەر کوردوستانە جیاوازی نییە بەڵام ،،،،،،!) لەوەش بتڕازێ کەسیان لەخۆیان پێ سیاسەتمەداتر نەبوو (ئەوڕۆکەش هەر وان !) لەهەموو کەس ئاقڵتر بون ؟ چما کەس دەیوێرا بڵێ / لەل / دیانگوت ئێمە خاوەن کۆمارین ، وئەوە ئێمەین راست دەکەین . بەواتایەکی دیکە ، خۆیان بە ماینی دەستە مۆ دەزانی وخەڵکی دیکەش بە ئەسپی بەڕەڵڵا !؟
دەڵێن : کاوێژی ئادەمیزاد هەر قسەیە وقسەش قسەی دێنێ . لەسەر درووشمی روخانی کۆماری ئیسلامی تا ئەوڕۆ کە ١٥ کۆنگرەیان گرتووە کترو کوێر و دۆشداماو نزیکەی ٣٤ ساڵ دەبێ لە کەمپەکانی کۆیەو زڕەگوێز نشینگەیان داکوتاوە وتاو ناتاوێک لە وتووێژێکدا کە سەت جاریان دووپات کردۆتەوە دەفەرمون : پژاک ، پاشکۆی ،پ، ک، ک ، یە!.
ئەگەر بەقسەی خۆتان بێ هەردوو مانگ جارێک دەورەیەکی پەروەردەی پێسمەرگەو هەبێ ودەڵێ ٢٠٩ دەورەمان هەبووە !؟ سالێ ٦ دەورە لەهەر دەورەشدا هەر نەبێ ٣٠پێشمەرگەتان فێری شەرە نێزە کردبێ (شەڕە تفەنگیش لێی گەڕێن !) هەتا ئەوڕۆ دەکاتە هەزاران پێشمەرگە !؟ باشە کوا ؟ لە کوێن ؟ ئاو دەزانێ بۆ خۆی ڕێگای خۆی بکاتەوە بەڵام ئێوە تازە دەتانهەوێ بەشەڕە نێزە کۆماری ئیسلامیمان بۆ بڕوخێنن ! بزن بۆ تاراندنی ماران زەنگوڵەی لەملی دەکەن تا مار پێوەی نداو شوان ئاگادار بمێنێتەوە .

جوابی بنە ماڵەی شەهیدا چۆن دەدەنەوە ؟ ئەوەی لە دەسەڵاتی باشورە لەبەر چاوانە وئاشکرایە بەرەو کوێمان دەبا . بەڵامخودا ڕەحمێک بە رۆژهەڵاتی وڵات بکا چۆن لە چەنگ ئێوە رزگاریان دەبێ لە کۆتایییدا هەر یەوەندە ماوە بیڵێم ،، چرای کەس تارۆژ ناییسێ ، چارەیەک بۆ دوارۆژی خۆتان بدۆزنەوە و بیر لەوبارودۆخە بکەنەوە کە تێیان هاویشتون .

جەعفەر کەریمی / ٢٨/ ١١/ ٢٠١٣


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە