زمانى (زبر) یا زمانى (چەور)؟!

Saturday, 24/04/2010, 12:00

1506 بینراوە


لەدواى دەركەوتنى میدیایی ئازاد لەكوردستان وسەرهەڵدانى زمانى ڕەخنەئامیزوبوێر،كەڕۆژبەڕۆژلەپەرەسەندن وفراوان بووندایە،دەسەڵات بەتایبەت مشەخۆران وبەرپرسانى گەندەڵ بەهیچ شێوەیەك ئەم شێوازى دەربڕینانەیان بۆقبوڵ نەكرا،سەرتا هەوڵى زۆریان دا تاوەكو بەهەڕەشە وچاوسووركردنەوە وگرتن میدیایی ئازاد لەكوردستان بوەستێنن،بەڵام بۆیان نەچووەسەر،ماوەیەكیش ڕێگاى كوشتن وهێرشكردن وپەلاماردانیان پەیڕەوكرد بۆیان نەچووەسەر،لەپڕۆسەى دژە هەقبێژى وكوشتنى میدیایی ئازاد بەتەنهاسمبوڵێكى قوربانى میدیایی ئازاد(سۆرانى مامەحەمە)یان بۆمان كردبەناونیشان.
ئەوەى لەم قۆناخە حزب لەڕێگاى كۆیلەكانى(زمانى چەور) تایبەت بەپڕۆسەى كوشتنى قەڵەمى ئازاد و چاونەترس ئەنجامى دەدا،دەربڕینى زاراوەى(زمانى زبر)ە،خۆزگە هەردووحزبى زلهێزوقەڵەم فرۆشەكانیان ئەوانەی(زمانى چەور)بەكاردەهێنن بۆمان ڕوون بكەنەوە كامەووشەیە لاى ئێوەبۆتە(زمانى زبر)؟بێگومان كەستان زادى ئەوەناكەن بتوانن ڕووبەڕووى قەڵەمێكى ئازاد بوەستن مەگەر بەدەزگاتۆقێنەروبەندیخانە نەهێنییەكان دەنگیان كەپ بكەن،دڵنیام ئەم دزى وگەندەڵییانەى ڕۆژانە لاى بەرپرسە نابەرپرسەكانى حزبەكەتان ئەنجام دەدرێت ولەمیدیایی ئازاد ئاشكرادەكرێت پێى دەڵێن(زمانى زبر).

ئێوەى قەڵەمفرۆشى ناموبارەك هیچ كاتێك شەرم ناتان گرێت،ئەگەرئێستالەپێناوى دەسكەوتێكى مادى ناشەرعى ڕێگابەخۆتان دەدەن بەجوانترین ووشە وپڕماناترین ووشە بڵێن(زمانى زبر)،هەركاتێك ئاغاكانتان(زمانى چەور)ى ئێوەى بەدڵنەبێت كشەتان لێدەكات ولەرەحمەتى پڕنگبەتى خۆى بەدەرتان نێت،ئێوەش بێگوێدانە ڕابردووسەنگەرى كاتى برسێتى لەئاغاكانتان دەگرن ومیدیایی ئازاد بەكاردێنن بۆگەڕانەوەتان بۆباوەشى گەندەڵى.

بائاغا بێدەسەڵاتەكانتان بەرامبەر بەئیرادەى میدیایی ئازاد وقەڵەمى شمشێر باش تێبگەن،ئەگەرئێوەى(زمانى چەور)،كەزمانتان وقەڵەمتان چەوركراوە بە پیاهەڵدان بەشان وباڵى دەسەڵات،جگەلە زمانى چەوربۆتان نى یە باسى چیتربكەن،ناتوانێت میدیایی ئازاد وەك ئێوەدیل بكەن،بەڵام دەتوانن بەڕۆبۆتى وەك ئێوە ووشەناسكەكانى ئازادى وشەونخوونیەكانى میدیایی ئازاد بەزمانى زبر ناوببات.

ئێوەچۆن دەژین و چۆن بیردەكەنەوە ئارەزووى خۆتانە،چونكە هەندێك لەئێوەو كەسانێكیش لەدوورى ئێوە هەمان كارتان بۆ سەدام حسێن دەكرد لەدژى شۆڕشى كورد، ئیمڕۆش لەتەبەقەى هەرەپێشەوەى زمان چەورەكانن،بەڵام گرنگ ئەوەیە دواى كشەلێكردنى ئاغاكانتان لەخۆتان وقەڵەمەكانتان خۆتان نەخەنە ناومیدیایی ئازاد بەووتەى ئێستاتان زمانى زبر و بیكەنە ئامرازێك بۆ ڕازیكردنەوەى ئاغاكانتان،چونكە ئێوەتاوانبارن بە لەكەداركردنى میدیایی ئازاد و قەڵەمى هەقبێژ بەزبردەزانن،زۆرێكیش لەئێوە هەنووكانەش بەناوى میدیایی ئازاد دەژین لەڕووكەش خۆتان بەقەڵەمى ئازاد دەناسێنن ولەژێرەوەش كڕنووش بۆبەرپرسەكانتان دەبەن زووڕنایی ناموورادى بۆبێ هیواییان دەژەنن وگەندەڵییەكانیان بە دەسكەوتى مەزن وبەرەوپێشبردنى ئەزموونى كورد وبەهێزبوونى كوردلەڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست پێناسەدەكەن.

زمانەچەورەكان بۆمێژوو پێتان دەڵێم ئێوە بەرپرسیارن بەرامبەر بەگەندەڵییەكان و نەگۆڕانى دەسەڵات بەشێوەى یەكسانى ودادپەروەرى،ئەم سەردەمەش بەسەردەچێت وهەواى ئەم كونەش كۆتایی پێدێت وسەردەمى ترس وتۆقانیش بەسەردەچێت،بەڵام دڵنیابن بەڵگەنامەكان لەناوناچێت،ڕۆژنامەوگۆڤارەكان دەپارێزرێن،ئەوانەى ستایشى گەندەڵیەكان وكارەناڕەواكانى دەسەڵات دەكەن و بەدەسكەوتى مەزنى دەزانن بۆ كورد،ئەوكات چۆن ڕووتان دێت لەبەردەم دادگاوئیرادەى خەڵك نكۆڵى لەڕەتكردنەوەى میدیایی ئازاد(زمانى زبر)وكۆیلەیی دەسەڵات(زمانى چەور)لەسەرخۆتان لابەرن!!!
(سەفین هەولێرى) [email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە