هەواڵە سەیرو سەمەرەكانى ئەم هەرێمە

Wednesday, 25/07/2012, 12:00

1877 بینراوە



 هەواڵى یەكەم/
لە سەركەوتى كوبەوە بو هیوا احمد لە وەلامى پرسیاریكى رۆژنامەى هاوولاتى كە ئاڕاستەى سەركەوتى كوبە كراوە سەبارەت بە كوشتنى كۆمنیستەكان لە 14/7/2000 ئەلێت كومینتستەكان چییان هەیە با بەرامبەر یەكیتى بیكەن ئەوان لیى بەرپرسیارن هەرچیەكەم كردبیت من ئەو كاتە لە ناویەكێتى بووم و سیاسەتى یەكێتى ئەوەى خواستووە ! خوینەرى هەربەرَێزیك ئەم وەلامە دەخوینتەوە شەرم لە مرۆڤ بوونى خۆى دەكات ئاخر لە كویى دنیادا هەبووە كەسێك تاوانیكى ئەنجام دابێت و دان بەتاوانەكەدابینت لە بۆ ڕاى گشتى بلیێت من ئیستا لە لەناو بزووتنەوەى گۆراندام ئەوەى كە روویدا دەگەڕیتەوە بو كاتیك كە لەناو یەكیتى دابووم یەكیتى لیى بەرپرسیارە ...دیارە كاك سەركەوت كە لە ئاسایش چەندین كەسى لەسەر بیرو بۆچوونى جیاواز خستۆتە ناو زیندانە تاریكەكانەوە تەنها پاساوى ئەوە بووە سیاسەتى یەكیتى ڕیگەى بەبیروبۆچوونى جیاواز نادات وبۆ پاراستنى یەكیتى سیاسەتى یەكێتى سۆشیاڵ دیموكرات چى خواستبیت هەموو كاریكى ئەنجام داوە هەر لە كوشتن و برین و گرتن و تى هەلدان ئەم قسانە چیرۆكى ئە و فەرمانبەرى بیر هینامەوە كە ماوەى سى ساڵ بە گومانى ئەوەى سەر بە حزبیكى ئیسلامى بووبێت لە سەركارەكەى دەیبەن و ماوەى ساڵ زیاتر بى سەروشوین دەبیت وپاشان هەوال ئەدەنە كەس و كارو ژن منداڵى كەلە دەزگا ئاسایشەكەى كاك سەركەوت میوانە بۆ ماوەیەكى نادیار كاتێك فەرمانبەرەكە ئەم بەسەرهاتەى بۆ ئەگیڕامەوە بیرم لەوە دەكردەوە ئاخۆ ئەم فەرمانبەرە بەنیاز بووبێت چ كاریكى تیرۆرستى ئەنجام بدات بە بۆچوونى كاك سەركەوت وا 3 ساڵى تەمەنى لەزینداندا بردەسەر پاشان بەبى ئەوەى یاسا هەبێت لەم هەریمەى سەركەوتى كووبە ئاسایشەكەى دەپاریزیت بە كاكى فەرمانبەر دەلیت برۆرەوە بومالەوە تۆ ئازادى.... بۆیە لیرەوە من پیشنیار بۆ هیوا احمد دەكەم كە لەسەر هەمان تەرقەتى كوبە بروات بەڕیوە خۆى بكەیەنیتە گردى زەرگەتەو هەرلەویوە بلیت راستە من فەرمانى تەقە كردنم دا لە رووداوەكانى 17ى شوبات كە تیایدا ریژوانى مێرد مندال شەهید بوو وە زمناكۆش بوو بە شەهیدى زیندوو ,بەلام سیاستەى پارتى ئەو كاتە واى دەخواست وەمن ئیستا لە بزووتنەوە گۆرانم بۆیە هەركەسیك سكالاى هەیە لەسەر من با رووبەرووى پارتى بكاتەوە ...ئیتر بەمجۆرە لە تاوانەكانى پاك ئەبیتەوە و ویژدانى ئاسودە دەبیت .


هەواڵى دووەم /
تالبانى و بارزانى كوردییان شەرمەزاركرد مەحما خلیل پەرلەمانتارى پارتى لەسەر لیستى هاوپەیمانى ئەلێت (بەناردنى پرسە نامە بۆ خوشكەكەى بەشار ئەسەد گالبانى كوردى شەرمەزاركرد لە بەرامبەر هەموو جیهان وە ئەو پەرلەمانتارە جەخت لەوە ئەكاتەوە كە مسعود بارزانى هەرگیز كارى لەو جۆرە ناكات) كاتێك بەشى دووەمى ئەم هەوالەم خویندەوە تایبەت بەوەى مسعود بارزانى قەت كارى لەم جۆرە ناكات , هەموو كردەوە قیزەونەكانى مسعودم هاتەوە یاد كە كە كوردى شەرمەزاركردووە كەچى كاكى پەرلەمانتار لەناو ژووریكى تاریكەوە بەشان و باڵى مسعوددا هەل ئەدات لەبیر كردووە كە مسعودیش زۆر شتى كردووە كوردى خەجاڵەت كردووە لەوانە : *كاتیك داواى لە گەریلا سەربەزەكان كرد ئەوانەى لە قەندیل شەرەفى كورد ئەپاریزن كە چەك دانێن ئەگەرنا دەبێت لە خاكى هەرێم بچنەدەرەوە چونكە مسعود وا ئەزانى هەریمى كوردستان تاپۆكراوى خۆیەتى *كاتیك لە چالاكیەكاچەند سەربازیكى تورك دەكوژرێن مسعود و نچیرى برازاى بە هەڵەداوان گەیشتنە توركیا هاوخەمى خۆیان بۆتورك راگەیاند *لەسەهیچ شتیك مسعود كوردى شەرمەزار نەكردبێت لەسەر خیانەتى 31ى ئاب كوردى شەرمەزا كرد بەلگەى ئەوەى كلینتۆن ووتى ئەوەى مسعود لە 31ى ئابدا كردى ئەگەر من بكردایە پێش ئەوى گەلى ئەمەریكا بگەنەسەرم پاسەوانەكانى خۆم لەناویان ئەبردم ...هەر ئەمەش بوو كاتیك بەرلەمانتاریكى لیستى دەولەتى یاسا ئەو خیانتەى بیرى مسعود هینایەوە بەدوایدا شەرى مسعود لەگەل مالیكى دەستى پیكرد



هەواڵى سێیەم /
ئەدهەم بارزانى ئامۆژگارى كوردانى رۆژئاوا دەكات كە دواى رزگاركردنى رۆژئاواى كوردستان توشى شەرە پەرۆو رەنگەكان و وینەى سەكردەسیاسى و لایەنە سیاسیەكان نەبن ...ئەم هەوالە دوو دیوى هەیە جوان و ناشیرین بەدیوە جوانەكەیدا لیكى بدەیتەوە پەیامیكى ناراستەوخۆیە بۆ كوردانى رۆژئاوا كە وانەیەك لە ئەزموونیكى فاشلى باشورى كوردستان وەربگرن لە سالى 1991 كە بریتى بووە لە شەرە پەرۆوو رەنگەكان و پەرستنى سەركردە سیاسیەكان تا بوونە دیكتاتۆرو دەستیان بەسەر هەموو كایەكانى هەریمدا گرت بۆیە پى دەچیت داوایان لى بكات ئەم ئەزموونە شەرى برا كوژى و فیفتى فیفتى و ئیتفاقى سیتراتیجى بۆ دادۆشینى داهاتى هەرێم دووبارەنەكانەوە تا وەكو ئەوانەى باشورى كوردستان توشى ئەزمونیكى فاشیل نەبن و نەبنە سەركردەى قیزەون و هاوولاتیانیتان بیر لە ڕاپەرین نەكەنەوە دژى ئیوەش وەكو ئیستا چۆن لە هەرێم دەگوزەرێت بەكورتى داوایان لى ئەكات سەركردەكانیان وەكو مسعود و جەلال نەبنە چەتەكانى سۆمال ... دیوە ناشیرینەكەى ئەوەیە ئەدهەم بەدەر نەبووە لە شەرە پەرۆو پیرۆزكردنى سەركردە و بەشداربووە لە ئەزموونى فاشیلى كوردستان وەلەسەر ئیعترافى خۆى كاتیك سویندى یاساى ئەندام پەرلەمانى خواردوو ناخۆشترین كاتى بووە چونكە زانیویەتى ناتوانیت بەویستى خۆى رەفتاربكات بەلكو دەبیت بەرنامەى حزبەكەى پەیرەو بكات جگەلەوەى كە ماوەیەكى زۆر دەوامى نەكردووە لە پەرلەمان و لەهەمان كاتدا مووچەى ئەندام پەرلەمانى وەرگرتووە لەبەر ئەوە ئەگەر لەم دیووە سەیری ئامۆژگارییەكەى ئەدهەم بین بى مانا دیتە بەرچاو.


هەوالى چوارەم /
پەرلەمان و حكومەت پۆستیكیان بو قوباد تالبانى دا بەكرد هەر لەدواى ئەوەى پۆستى راویژكارى سەرۆكى هەرێم درایە مسرورى بكوژى سەردەشت و سۆران بنەمالەى تالبانى بۆئەوەى تایەى تەرازووى ئیتافقە ستراتیرجیە لاسەنگە هاوسەنگ بكەنەوە ئەوەبوو بیرییان لەوە كردەوە پۆستیكیش بدەنە قوباد ئەم داماوە بى ئیش و بى كارو بى مووچە خەریكە لەبرسا ئەمریت بۆیە هەرزوو پۆستى بەرێوەبەرى فەرمانگەى هەماهەنگى و بەدواداچونیان بودا بەكرد كە هەرچەندە ئەو دامەزراوەیە فەرمانگەیە بەلام لەسەیرو سەمەرەكەى هەریمەكەى مندا بەڕێوەبەرەكەى پلەى وەزیرى هەیە ئەویش لەبەر ئیمتیازە مادییەكەى لەلایەك و لەلایەكى ترەوە تا پۆستەكەى قوباد لە پۆستەكەى مسرورەوە نزیك بیت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە