موراد قەرەیلان: دەستخۆشی لە گەلەكەمان لەباشووری كوردستان دەكەم بە بۆنەی خاوەنداریەتی كردنیان لە گروپەكانی ئاشتی

Thursday, 22/10/2009, 12:00

2097 بینراوە


كەجەكە چوونە ناوەوەی گروپەكانی ئاشتی بۆ توركیای ئەرێنی هەلسەنگاند و رایگەیاند: ئەوە بەواتای چارەسەری پرسی كورد نایەت.
سەرۆكی كۆنسەی بەرێوەبەری كۆما جڤاكین كوردستان موراد قەریلان، ڕایگەیاند: لەو بوارەدا ئەوەی كەوتە سەر شانمان بە جێمان هێنا، ئیمە چاوەڕی وەلامین. ئێمە ئەركی خۆمان بە جێ هێنا، ئێستاش سەرەی حكومەتە.
پاش ئەوەی كە 34 ئەندامی گروپی ئاشتی قەندیل و مەخمور چوونە توركیا، لە ئێستا دا نیگاكان وەرچەرخانە سەر دەولەت و حكومەتی تورك.
چونكە ڕای گشتی هەنگاوی بزوتنەوەی ئازادی گەلی كوردی بینی و چاوەڕی وەها هەنگاوێكیشن لە دەولەتی تورك.
كۆماجڤكین كوردستانی كەجەكەش لە هەمان چاوەڕوانی دایە.
سەرۆكی كۆنسەی بەرێوەبەری كۆما جڤاكین كوردستان موراد قەریلان دەربارەی بابەتەكە كە بۆ ئاژانسی دەنگوباسی فرات دەدوا ڕایگەیاند: ئەوان بە ناردنەوەی گروپەكانی ئاشتی ویستویانە پرۆسەیەكی نوێ دەست پێبكەن، ئەو گروپانە بۆ گەلی كورد خاوەن واتایەكی مێژووین.
قەرەیلان ووتی:
بەم هەنگاوە دەولەتی تورك سیاسەتی خۆی لە بەرامبەر پرسی كوردا دەگۆرێت، سیاسەتێكی نوێ بەڕێوە دەبات، لەو سیاسەتەش دا ، ئەوەی زۆرتر وەدەركەوێت خەباتی دبلۆماسیە.
كەجەكە چوونە ناوەوەی گروپەكانی ئاشتی بۆ توركیای ئەرێنی هەلسەنگاند و رایگەیاند: ئەوە بەواتای چارەسەری پرسی كورد ناێت.
قەرەیلان لە پێناوی سەركەوتنی پرۆسەكە لە زوترین كات دا، ووتی: دۆخەكە لە توركیا دا، دۆخێكی نوێیە، بەڵام ئەوە بەواتای چارەسەری نایێت، وا دیارە گەلەكەشمان بوتە هیوادری چارەسەریەكی زوو. نابێت مرۆڤ وەهاش بیر بكاتەوە كە ناچارەسەریش زۆر نزیك بۆتەوە. بەڵام دیسانەوە ئەو هەنگاوەی نراوە، ئەرێنیە، ئێمە هیوادارین، ئەو هەنگاوە ببێتە دەستپێكی پرۆسەیەكی نوێ.
كارایلان ،پاشان وەها ووشیاریكەی دا:
با گەلەكەمان، رایگشتی ناوخۆیی و جیهانی و هەموو بەرپرسانی دەوڵەتی تورك بزان، كە تەنیا بە هەوڵەكانی ئێمە چارەسەری پیك نایەت. ئێمە هەنگاوێكی پێوستمان نا، با دەوڵتیش بفەرمێت و هەنگاوێك بنێت و ئێمەش تاوتوێی بكەین و ئێمە چاوەروانین..
قەرەیلان جارێكی دیكەش بانگی بەرپرسیاری و چارەسەری دیموكراتی لە بەرێوەبەرانی تورك كردوە و ووتی: لەو پێناوەشدا دەبێت بەر لە هەرشتێك، ئۆپەراسیۆنەكان ڕاگیرێن و ڕێ لە بەر دیالۆگدا بكرێتەوە و هەروەها وتیشی: ئێمە ئامادەین وەرن با پیكەوە لە بارەی چوارچێوەی چارەسەریەوە گفتوگۆ بكەین و بۆ ئەوەش دیدار ئەنجام بدەین.
قەرەیلان ئەوهەنگاوانەی پێویستە لەو بوارەدا بنرێن، بەم شیوقەیە لە 3 خاڵ دا ریزی كردن.
1- سەرەتا بەر لە هەر شتێك دەبێت ئۆپەراسیۆنەكان ڕاگیرێن.
2- پاشان گفتوگۆ دەست پێبكات.
دەبێت بابەتی چارەسەری پرسی كورد گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت و دیدارەكان دەست پێ بكەن.
قەرەیلان وتیشی: ئیمە دەمانەوێت لەگەڵ توركیادا، بگەینە ڕێكەوتن و ڕەوانەكردنەوەی گروپەكانی ئاشتیشی وەك هەوڵدانی بزوتنەوەی ئازادی گەلی كورد بەناو كرد و ووتی: دەبێت دەولەت هەوڵەكانی نە بە گوتن، بەڵكو وەرگەرێتە پراكتیك، ئایا هەوڵەكانیان چین، ئێمەش دەمانەوێت هەوڵەكان بە كردەیی ببینن، ئێستا ئێمە چاوەروانی ئەوەین.
موراد قەرەیلان پێشوازی گەلی كورد لە گروپی ئاشتی وەك پێشوازیەكی بە بەها بینێ و، سڵاوی لە خاوەندارێتی گەلی لە گروپەكانی ئاشتی كرد و ، داوای لە دەوڵەتی توركیا كرد كە ڕاست لە پەیامی گەل تێبگات.
قەرەیلان سوپاسی حكومەتی هەرێمی كوردستانیشی كرد لەو پشتگیریەی كە بۆ گروپەكانی ئاشتی نیشانیان دا.
سەرۆكی كۆنسەی بەرێوەبەری كەجەكە موراد قەرەیلان پێشوازی جەماوەر لە گروپەكانی ئاشتی لە كوردستان و ، توركیا وەك پێشوازیەكی بە بەها بینێ و ، وتی ، سڵاو لەخاوەندارێتی گەل لە گروپەكانی ئاشتی.
قەرەیلان بە بیری هێنایەوە كە لە كاروانی بەرێ كردنی گروپەكانی ئاشتی وڵاتپارێز ئەحمەد چەتین ژیانی لە دەستدا لەسەر ئەوەش وتی ، ئەحمەد چەتین شەهیدی كاروانی ئازادیە، سەرخۆشی لە بنەماڵەكەی و هەموو كامپی مەخمور دەكەین.
قەرەیلان پاشان سەرنجی بۆ سەر پشتگیری خەڵكی زاخۆ و دهۆك و ، تەواوی باشوری كوردستان ڕاكیشا و وتی ، ئەو پشتگیری زۆر بە واتا بوو، سوپاسی حكومەتی هەرێمیشی كرد كە ئاسانكاری كردووە بۆ ئەوەی كە گروپەكە بگەنە جێی خۆیان.
قەرەیلان خاوەندارێتی خەڵكی بۆتانی لە گروپەكانی ئاشتی بەم چەند دەستەواژە دەربڕی:
گەلی وڵاتپارێزی بۆتان سێ رۆژ لە دەروازەی سنوری خابور چاوەڕێی گروپەكان مان. گەل بەو شێوەیە جارێكی تر وڵاتپارێزی، فیداكاری و دلسۆزی زۆیان بە ئاشتی و ئازادی نیشان دا، سەرەتا بۆتان، مێردین و ئامەد، تەواوی كوردستان، بە جۆش و خرۆشێكی مەزنەوە پێشوازیان لەگروپەكە كرد، لە جولەمێرگ، سێڕت و سەرحەدەوە، گەل لە هەموو دەڤەرەكان خاوەندارێتی لە گروپەكانی ئاشتی و چارەسەری دیموكراتی كرد، ئەو خاوەندارێتیە لە سەركەوتنی تێكۆشانی ئازادی گەلەكەمان دا دەبێتە هێزێكی گرنگ، هاوكات ژووری پارێزەران و ، زۆر ریكخراوەی كۆمەڵگەی مەدەنی لە كوردستان و توركیا، داكۆكیان لە گروپەكان كرد و ، ئەو داكۆكییەش لە ئاشتی، گوڕ بە پرۆسەكە دەدات.
موراد قەرەیلان لە سەر ئەو هەلوێستەی گەل ووتی، دەبێ ئێمە و دەوڵەتیش ئەو داوایەی گەل تێبگەین.
ئەو لایەنانەشی كە پێشوازیەكە وەك نمایش دەبینن رەخنە كرد و، ووتی، پێشوازی لە گروپەكانی ئاشتی نمایش و خۆ دەرخستن نییە.
قەرەیلان ووتی، وێرای كۆمەڵكوژیەكان لە كوردستان، چۆڵ كردنی گوندەكان و هەموو گوشارێك؛ گەل بە هیوای ئاشتی ڕژانە كۆ‎ڵان و مەیدانەكان، نەبینینی ئەو راستیە و تۆمەتباركردن بە خۆ نمایش و خۆ دەرخستن، نەبینینی ئەو هەموو ئێش و ئازارە و بێ رێزیە لە بەرامبەر گەل.
قەرەیلان داوای لە گەلیش كرد كە گوێ بەو تۆمەتباریانە نەدا و، لەسەر ئەوەش ووتی، گەل بە پیرۆزباییەكان و، جۆشی پێشوازی كردن لە قاسیدانی ئاشتی شتێكی ڕاستی كردووە و ، دەبێ ئەوان درێژە بەو هەلوێستە بدەن.
قەرەیلان وەڵامی پرسی سەرۆكی گشتی جەهەپە دەنیز بایكاڵی دایەوە كە داخۆ لەنێوان ئەوان و حكومەت دا رێكەوتنێكی نهێنێ هەیە، ووتی، لە نێوانمان دا هیچ رێكەوتنێك نییە، پارتە سیاسیەكان تورك بە حسابی دەنگ وەرگرتن لە هەڵبژارن دا دەجوڵێنەوە. ئاكەپە و جەهەپە لە حسابی دەنگەكانی هەڵبژاردن دان و ، مەهەپەش بە زیهنیەتی هیتلەر نزیك دەبێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە