یاداشتی ناڕەزایەتی

Monday, 21/06/2010, 12:00

1136 بینراوە


بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
سەبارەت بە تیرۆری سەردەشت عوسمان
پاش سڵاو...........

ئێمە بەشداربوان لە كۆنفرانسی سێیەمی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە سویسرا سەڕەرای ئیدانەكردنی تێرۆری ڕۆژنامەنوس و قوتابی زانكۆ (سەردەشت عوسمان) پشتیوانی خۆمان لە ناڕەزایەتیە جەماوەریەكانی لە كوردستان ودەرەوە لەپێناو بەرگری لە ئازادیو دژ بەتیرۆری سیاسی لە كوردستان ڕادەگەیەنیین .و داواكاری:
1. لیژنەیەكی لێكولینەوەو بێلایەن و سەربەخۆ لە پارتی و حكومەتی هەرێم ،لەژیر چاودیری نیو نەتەوەیی لە پێناو لێكولینەوەو بەدوادا چوون لە تیرۆری سەردەشت عوسمان پێك بهێنرێ.
2. سەرۆكی پارتی دیمكراتی كوردستان هەڕەشەكانی لە ئازادی و تومەتباركردنی خەڵكی ناراِزی بە ئاژاوەگێر وەربگرێتەوە.
3. ئازادی بیقەیدوشەرتی سیاسی و بیروڕادەربرینو ڕۆژنامەگەری بكرێتە یاسا لە كوردستانو دەسەڵات پاپەندبوونی خۆی بەكردەوە بەو یاسایە ڕابگەیەنێت.
ئەم یاداشتە بەزۆرینەی دەنگ لەكۆنفرانسی سێیەمی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی-سویسرا دەنگی پێدرا.
19-6-2010

تیبینی/ کۆنفرانسی سێهه‌می فیدراسیۆن له‌ سویسرا 19.06.2010 له‌ شاری زوریخ سازکرا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە