رەمزی زانست

Sunday, 01/06/2014, 12:00

1661 بینراوە



کارکردن لە ماڵێ (ماڵداری) دڵەڕاوکێ ،، ئێسترێس،، دروست دەکا.

کارکردن لە ماڵێ،،، کارکردن لە دەرەوەی ماڵێ: لەراوێژی گوتاری رۆژانەماندا بە ،،ماڵداری،، دەڵێن: کاری بێ جیرەومواجب یا کاری بێ حەقدەست وبێ پارە.بەڵام ئێستێ دەرکەوتووە کە / کار لەماڵێ یانژی ماڵداری / لێواو لێو لە ئێسترێس ودڵەڕاوکێیە !. بەڵام ئەوئێسترێس ودڵەڕاوکێ چۆن پێناسە دکرێ؟
ساراداماسکی ،، مامۆستای کارو کارداری لە زانکۆی پارێزگای،، پێنسیلوانیای،، ئامریکا رادەی / کورتیزۆلی ئاوی زاری / ١٢٢ خۆبەخشی بۆ ماوەی ٣ رۆژ ئەندازە گرت. ئەو ماددەیە لە پێناسەکانی فیزیکی/ ئێسترێسن/ .ئەو لێکۆڵینەوەیە گەیشتە ئاکامێکی چاوەڕوان نەکراو. کەم ئێسترێس ترین بەش لە رۆژدا بۆ مرۆو کاتێکە کە ،، لەدەرەروەی ماڵ،، کاردەکا.. ئەو باوەڕە دوورە لە پیاوبون یاژن بون یا رادەی خوێندەواری یا چۆنیەتی وشیوەی کاری.
لێکۆلەران لە بەشدار بوانیان پرسی؟ لە کاتی لێکۆڵینەوەدا چۆن هەستێکیان هەبووە؟ پیاوەکان ئاڵوگۆڕێکی ئەوتۆیان بە دی نەکردووە. بەڵام ژنەکان کاتێک لە دەرەوەی ماڵدا کار دەکەن هەستێکی باشتریان هەبووە لەوەی کە مەجبور بن لە ناو ماڵدا کار بکەن.(ماڵداری). بە وتەی خانمی ،،داماسکی،، هۆیەکەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوی کە زۆربەی ژنان دوای کاری دەوەوەی ماڵێ دەبێ لە دروستکردنی خواردنی مالێ وشوشتنی کەلوپەلی خواردن دەکەوێتە ئەستۆی ئەوەوان، یەکێک لە هۆیەکانی ئێسترێس هێنەر بۆ کەسانی ماڵدار(کابانی ماڵێ) دروستکردنی خواردنی منداڵ ئەرکێکی گرانە وکە کەوتۆتە سەر ئیستۆی دایک.
خانمی داماس دەڵێ: ئەو لێکۆڵینەوە لایەنێکی ئەرێنی هەیە.بەو واتایە کار لە دەرەوەی ماڵێ رادەی ئێسترێسی بیولۆژی دێنێتە خوارێ، بەو واتایە : کار بۆ سڵامەتی باشە.

وەرگیراو: لە بی،بی،سی،.
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی
١/٦/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە