ئەردۆغانی دوو روو ، حکومەتێکی ستەم کار وبێ ئابرو

Wednesday, 19/09/2012, 12:00

1490 بینراوە







دەوڵەتی تورکیا هەرچەند دەوڵەتێکی تارادەیەك پێشکەوتووەو خاوەن چەندین دەزگای کۆمەڵگای مەدەنی یەو بەروکەشیش یەکێکە لەەو دەوڵەتانەی کە بەدیموکراتی ناسراون و لە ناوچەکەش بە دەوڵەتێکی میانرەو وعەقڵانی خۆی نیشانداوە .
لەوەتی ئەردۆغانیش بۆتە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هەوڵی زۆری داوە لە گەڵ دارو دراوسێ کێشەکانیان بنبربکات یان کەمی بکاتەو، بە گرتنە بەری سیاسەتی (بێ کێشە) ،(سفر مشاکل) ، بەڵام تاچەند سەرکەوتوو بووە ئەوە شتێکی ترە ، چونکە راستە لە گەڵ ووڵاتی یۆنان وچەند ووڵاتێکی تر هەندێ لە ناکۆکی یەکانیان ئاسایی کردۆتەوە و بەهۆی رەنگدانەوەی قولی باڵی ئیسلامی لە سیاسەتەکانیدا سۆز و لەگەڵ بوونی زۆر بەی ووڵاتانی عەربی وئیسلامی بۆ خۆی فەراهام کردوو ،بەڵام لە لایەکی ترەوە بەهۆی ئەو سیاسەتانەی کە گرتویە بەر چەندان جار رووبەروی ناکۆکی و دابران بۆتەوە لە لایەن ئەمەریکاو ئیسرائیل و ئێران و سوریاش لەم دوایەنەدا هاتە سەر لیستەکە .
بەهۆی ئەوەی تورکیا هەردەم خۆی وەك یاریزانێکی سیاسی گەوەرەی ناوچەکەو دنیا لە قەڵەم داوە هەردەم دەستی لە کاروباری ووڵاتانی تر وەرداوەو بێباکانە لە داب ونەرێتی دوەلی و سیاسەتی نێودەوڵەتی سیاسەتی خۆی کردووەو بە یادی جارانی ئیمبراتۆریەتی عوسمانلی خەوی بینیوە. لە پەنای ئەم سیاسەتە چەپەڵانەشی بە بەرنامەیەکی دارێژراوی تۆکمەشەوە ویستویەتی وەك هەردەم ،نەتەوەی کورد بتوێنێتەوە و بەتورکی بکات وبەرە بەرە لەناوی ببات . لەدوا هەوڵی بۆ کپ کردنی دەنگی کورد و بەربەست دورست کردن بۆ رێگە چارەی ئاشتیانەی دۆزی کورد و هەوڵی مەدەنیانە ،ژنە پەرلەمانتاری کورد سەباحەت تونجەلی دادگایی کردوە ، بە بیانوی دەست تێوەردانی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان و بە هەشت ساڵ و نۆمانگ زیندانی حوکمی داوە .
ئەمە لەکاتێکدایە کە دەوڵەتی تورکیا و ئۆردۆگان بەتایبەتی پارێزگاریان لە تارق هاشمی کردوە و بریارەکانی دادگای عێراقیان بە نادوروست و سیاسی لە قەڵم داوە .ئەم سیاسەتی دوو رووی یەمان زۆر جار لە لایەن ئەردۆگان وحوکمەتکەیەوە بینیوە .
هیچ کات ئەوەمان لەیاد ناچێ کە ئەردۆگان فرمێسکی تیمساحانەی بۆ فەڵەستینییەکان ئەرشت و لەم لاشەوە مناڵی کوردی شەڵاڵی خوێن دەکرد، چەکدارەکانی حەماسی وەك شۆرشگێر و بە پەکەکە ئەڵێت تیرۆرست ،بە رژێمەکەی ئەسەدی کوری دەووت خوێن رێژ و دیکتاتۆر کەچی لە ووڵاتەکەی خۆشی خوێنی لاوی کوردی ئەرژت و لەسەر رای جیاواز و سیاسی چەندین نوسەر و رۆژنامەنوس و لاویان لە بەندیخانەکاندا تووند دەکرد . ئەم سیاسەتە هەر چەند سیاسەتێکی تارادەیەك ئامانجەکانی خۆی پێکاوە ،بەڵام من دڵنیام ،زۆریش دڵنیام بە هیمەتی گەنجان وتێگەیشتوان ورۆشەنبیران و پارێزەرانی کوردستان هەوڵەکانیان سەرناگرێ و باجی هەموو سیاسەتە دووفاقییەکانیشان ئەدەن . بۆیە وەك رۆشەنبیران و رۆژنامەنوسان و چالەکوانی مەدەنی ئەرکی سەرشانمانە ،بەرامبەر ئەم دادگای کردنە ببینەوەو داکۆکی لە خاتو سەباحەت بکەین و ئەم کردارەیان شەرمەزار بکەین وهەر کەس لە رێی خۆیەوە خۆی ئامادە بکات بۆ بەگژاچونەوەی دوژمنانی کورد وکوردستان .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە