بابه تێکی گرنگ مه له فی تایبه ت بۆ ئه وانه ی له پیشه قێزه ونه که وه گلاون

Sunday, 13/12/2009, 12:00

1759 بینراوە


به هه موو پێوه رێک گه ر لێکدانه وه و هه ڵسه نگاندنێکی وردمان هه بێت بۆ واقیعی ئه م چه ند ساڵه ی ئه زموونی کوردستان ئه وا به لۆژیک ئه گه ینه ئه و حه قیقه ته ی که مه حاڵه هیچ بینایه کی بێ بناغه هه تا سه ر خۆی بگرێت و هه ره س نه هێنێت، چ جای مه سه له ی حوکمه ت و ئیداره و ده سه ڵات که هه رگیز به درۆ و چاوبه ست کردن و فرت و فێڵ وتواندنه وه ی ڕای به رامبه ر ناچێته سه ر وبه رده وامی نابێت، له کاتێکدا هیچ بنه مایه کی زانستی و مه وزوعی مانه وه ی تیا نه بێت.لای هه مووشمان ڕوونه که به ڕێوه بردنی ئه م 18 ساڵه ی ڕابردوو له سه ر بنه مای حیزبایه تی و ئینتیماو سه رکوت کردن بووه نه ک تایبه تمه ندێتی و شیاوی و لێهاتوویی، بۆیه ده بینین هیچ پێشکه وتنێکی ئه وتۆ له زه مینه ی واقیعدا و بارودۆخی گشتی هاوڵاتیان وکێشه چاره نووس سازه کان به دی نه هاتووه. ئه مه ڕاستیه که و گومانم نیه ئه وه ی به چاوێکی بێ لایه نانه تێی بڕوانێت هه مان به ره نجام به ده ست ئه هێنێت.ئه وه ی ئه مه وێت لێره دا ئاماژه یه کی گرنگی پێ بکه م و جێی باسه و هۆیه کی نوشستی ئه و حوکمه ته ساوایه یه که له سه ره تاوه تا ئیستا پێوه ی ئه ناڵێنێت و هۆکارێکیش ئه بێت بۆ سه ر خواردنی ئه ویش بریتیه له و ده زگا داپڵۆسێنه ره نا مرۆڤانه یه ی هه ردوو گروپی یه کێتی و پارتی په یڕه وی ئه که ن و له پێش هه موو شتێکه وه پاره ی تیا سه رف ئه که ن و په ره ی پێ ئه ده ن و به کرێگیراوی بۆ ڕائه هێنن، بێ گومان ئه مه ش ته نیا له وڵاته دیکتاتۆریه کاندا په یڕه و ئه کرێت که هیچ ئه رزشێک بۆ هاوڵاتیه کانی دانانێت یان ئه و ده وڵه تانه ی داگیر که رن و به چاوی هاوڵاتی پله دوو و سێ ئه ڕواننه ئه و خه ڵکه. بۆیه هیچ سێ و دوو ناکه ن له پاکتاو کردنی جه سته یی و فیکری و مه عنه وی هه ر که سێک به دڵیان نه بێت و گومانیان لێبێت. هه ر ڕژێمێک ئه گه ر ته نیا تۆسقاڵێک هه ستی نیشتمان په روه ریی تیا بێت و دڵسۆزی هاوڵاتیه کانی بێت ده زگای قێزه ونی به ناو پاراستن و زانیاری ژێربارناخات بۆ سه رکوت کردنی هاوڵاتی کورد به هه موو شێوازێکی ئه شکه نجه دان و ڕه می کردن و ئیغتیال کردن و بوونی زیندانی ژێر زه مینی له ناو خانووه کانی شارێکی وه ک سلێمانی دا که هه موو کارێکی نا مرڤانه ی تیا جێ به جێ ئه که ن، لاتان سه یر نه بێت که گۆڕی به کۆمه ڵ هه بێت و به عس ئاسا گه نجی خێر له خۆ نه دیوی تێدا شاردرابێته وه..له به رامبه ریشدا ئیمزای سزا جێ به جێ کردنی بڕیاری دادگایی تاوانبارێکی وه ک عه لی کیمیاوی ناکرێت که که س گومانی نیه له تاوانه گه وره کانی ده رهه ق به خه ڵکی سڤیلی کورد، یان فڕۆکه وانه که ی به شدار بوو له کیمیا باران کردنی شاری هه ڵه بجه دا که چۆن به ڕۆژی ڕووناک ڕه وانه ی ده ره وه کرا ئه و که سانه ی که ئێستا و ڕۆژێک له ڕۆژان له و دوو ده زگا به دناوه وه گلاون و به جۆرێک له جۆره کان ده ستیان بووه له و تاوانانه دا که ئه و دوو ده زگا به دناوه پێی هه ستاون بێ گومان ویژدان و مرۆڤایه تی و ناسنامه ی کوردایه تیان خستووه ته ناو زبڵدان و ژێر پێڵاوه کانیان وکه سایه تیان له ده ست داوه ، بۆیه زۆر لایان ئاساییه که ڕۆڵه ی کورد به نامه ردترین شێوه له ناوبه رن بێ ئه وه ی بیر له به ره نجامی کاره که یان بکه نه وه له سه ر پاشه ڕۆژی خۆیان، که ده بوو ئه رکیان به پێچه وانه وه بووایه و بۆ پاراستنی سه رو سامانی هاوڵاتیانی کورد بووایه..ئه مه بابه تێکه و که س نکۆڵی لێ ناکات، به ڵام هه رچه نده زوڵم زیاتر بێت ئه وا ڕق و نه فرین زیاتر ئه بێت و ئه وه ی ڕۆژێک له ڕۆژان تاوانێکی ده رحه ق کرابێت یان ده رحه ق ئه زیزانی ئه نجام درا بێت بێگومانم که هه رگیز له بیره وه ریدا ناسڕێته وه و چاوه ڕوانی ڕۆژی سزای تاوانبار ئه کات و ئه گه ر یاساو دادپه روه ریی به دی نه کرێت ئه وا هه موو هۆکارێک ئه گرێته به ر بۆ به ده ست هێنانه وه ی که رامه تی به هه ده ر چووی به ده ست ئه و جه للادو موخبیر و کاربه ده سته ئه منانه ی به و تاوانه هه ستاون لۆژیک ده ڵێت ڕۆژان ڕۆژی که دوایه و مێژووش سه لماندویه تی که چه ندان دیکتاتۆر دوای خۆیان چ نه گبه تی و پۆخڵه واتێکیان جێ هێشتووه که مۆری شه رم ئه نێت به نێو چاوانی هه موو ئه وانه ی ده ستیان هه بووه له و کاره نامرۆڤانه یه ی که پی ی هه ستاون له ژێر هه ر ناوێکدا بێت که سه ره تاو کۆتاییه که ی ته نیا بۆ مانه وه ی کورسی ئه و به رپرسانه بووه و هیچی تر، به ڵام ئا لێره وه ڕۆژی ڕه شی ئه وانه دێته پێشه وه که له و کاره قێزه ونانه وه گلاون و بێ گومان به ره نجامی کرده وه کانیان دره نگ بێت یان زوو ده بیننه وه

ئه وه ی جێ ی مه به ستمه ئه وه یه که سه ره ڕای ئه وه ی که که سی قوربانی زۆر باش ئه وانه ده ناسێت که زوڵمیان ده رحه ق کردووه و سزایان داوه و که سی خۆشه ویستیان پاکتاو کردووه ،ئه وا ده بێت به هاوکاری وردی هه موو لایه ک چ له سه ر ئاستی ڕێکخراو یان تاکه که سی دا هه وڵ بده ین مه له فی وردی هه موو ئه و که سانه تۆمار بکه ین (به مێژوو و شوێن و جۆری پێشێلکاریه که یانه وه)،تا به مافی ڕه وای خۆیان بگه ن و ئه و تاوانه قێزه ونانه یان به سه ردا تێ په ڕ نه بێت و نه زانن هه ر وا ئاسانه خوێنی به ناحه ق ڕشتنی مرۆڤ و تاکی کورد

هه روه ها تا ئه وانه ببنه وانه و په ند بۆ هه موو ئه وانه ی که ڕۆژێک له ڕۆژان له داهاتوودا بیر له وه بکه نه وه ببنه دارده ست و مقاشی باندی مافیای ڕووپۆشراو به ناو ی جیا جیای وه کوحیزبه فه رمانڕه واکان و ته نیا بۆ پاراستنی به رژه وه ندی چه ند که سێکی مێژوو ڕه ش وچه وسێنه ر که ئه وه ی لایان گرنگ نیه و بیری لێ ناکه نه وه بریتی یه له کوردایه تی و خه می هاوڵاتی و دادپه روه ریی، ئه مه ش وا ئه کات که هه مووان به یه ک ئاگر بسوتێن و هه موو شتێکیش سنووری خۆی هه یه و پێشینانیش له مێژه فه رموویانه که جام پڕ بوو لێ ی ئه ڕژێت. بۆیه من ئه مه ش ناو ئه نێم به پیشه قێزه ونه که چونکه ئه وانه ی له بواری گرتن و کوشتن و ئه شکه نجه دان وداپڵۆسیندا کار ئه که ن پاره ی له به رامبه ردا وه رئه گرن و ڕه نگه خۆشیان به خاوه نی پیشه یه کی شه ریف بزانن ، له ژێر تارمایی ئه و هه وره تاریکانه دا که پێوه ری ڕاستی و چه وتی تیا ئاوه ژوو بووه ته وه و مه سخی که سایه تی ئه و جۆره که سانه ی تیا کراوه و هه رچه نده ئه مڕۆ خۆیان به ئه سپی سوارچاک بشوبهێنن ئه وا سبه ی گڵۆڵه یان ئه که وێته لێژی و له ده سته و تاقمه که ی سه دامی گۆڕبه گۆڕیان باشتر لێ نایه‌ت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە