گەندەڵى هەر لە وتەبێژەكەى پارلەمان جوانە!

Monday, 16/11/2009, 12:00

1586 بینراوە


تارق جەوهەر سارمەم كە لە ساڵانى 2001-2005 بە قبوڵ خاس لە بەشى راگەیاندنى زانكۆی سلێمانى وەرگیرا تا رۆژى تەواوكردنى خوێندن كەس نەیزانی بوو كە قوتابیە چونكە بەپێچەوانەى هەموو قوتابیەكانی ترەوە دەوامى نەبوو بەڵكە تەنهاو تەنها سەرى ساڵ لەسەر (100) تاقیكردنەوەى ئەنجام داوە و لە هۆڵى تایبەتیش!؟.
بۆ ساڵى خوێندنى (2008-2010)ش بەقبوڵ خاس كورسى ماجستێرى بۆ تەرخان كرا لەكاتێك دا...
ا: بەشى راگەیاندنى كۆلیژى زانستە مرۆڤایەتییەكانى زانكۆى سلێمانى لەجیاتى ئەوەى كورسى ماجستێر بۆ بەشەكانى راگەیاندنى وەزارەتەكان و حكومەتى هەرێم تەرخان بكات، كورسى تایبەت و قبوڵ خاسى بەبڕیارى د. نزار محەمەدەمینى بەرپرسى خوێندنى باڵاى زانكۆى سلێمانى بۆ تارق جەوهەر سارمەمى تەرخان كرا، لەكاتێكا چەندین خوێندكار كە یەكەمى خودى بەشى راگەیاندن بوون بەبیانووى جیا جیا وەرنەگیراون!؟
ب: بەپێى یاسا بەهیچ شێوەیەك نابێتن فێرخواز تەمەنى لە (40) ساڵ تێپەڕی بێت، بەڵام ئەو یاسایە شمولى كاكە تارقى نەكردیە.
ج- هەموو ئەو خوێندكارانەى لە خوێندنى باڵا وەردەگیرێتن ئەبێ مۆڵەتى دیراسى بكەن، بەڵام ئەم یاسایەش لەلایەن د. نزارەوە بۆ كاكە تارق لادرایە.
بۆیە ئەڵێم گەندەڵى هەر لە وتەبێژەكەى پارلەمان جوانە، ئاخر ئەو پەرلەمانەش هەر تۆزەى لێ هەڵئەستێتن!. لێرەدا ئەپرسم پرۆفیسۆر دلاوەر عەلادینى وەزیرى خوێندنى باڵا بۆ لەسەر ئەم مەسەلانەى زانكۆى سلێمانى بە وەڵام نایەت؟ چونكە بەم بەزمە ئاستى زانكۆكانى كوردستانیان هێنایتەخوارێ و چ كەسیش قسان ناكات. لێرەش داوا لە وەزارەتى خوێندنى باڵا ئەكەم كە لیژنەى تەحقیق لەسەر ئەم گەندەڵیانەى زانكۆى سلێمانى دروست بكاتن تا هیچی تر ئەم گەندەڵیانە دێزە بەدەرخۆنە نەكرێت.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە