كوا وەڵامتان بۆ ئەم جاش و ئەنفالچیانە... تەنها بۆ وەڵامدانەوە و سووك كردن و شەڕى یەكتر ئازان

Thursday, 20/08/2009, 12:00

1598 بینراوە


هەر كەسێك تۆزێك هەستى ئینسانى هەبێت، ئەگەر ئەوانەى لە ماڵپەڕەكان شت دەنووسن و بەخۆیان دەڵێن نووسەر و خەمخۆرى میللەت و ئەمەكدارى كوردستان و موفەكیر و زۆر شتى تر، هەر یەك لە خوێنەرانیش ئەگەر زەڕەیەك ناموس و شەرەفمان هەبێت ئەم ئیهانە گەورەیەى ئەم موستەشارە ئەنفالچییە قەبوڵ ناكەین، دەى لە كوێن ئەوانەى رۆژ تا ئێوارە خۆیان بە شەڕە جنێو و یەكتر سوك كردن خەریك كردووە و سەنگەرى پێنووسەكانیان لەیەكتر گەرم كردووە، دیارە خودا تەنها بۆ وەڵامدانەوەى یەكتر خەلقی كردووین و بۆ ئیهانەكردن بە هەست و نەست و شەهیدەكانمان بێ دەنگ بین، كە ئێوە دەبینم و تۆماركردنى سكاڵای ئەم ئەنفالچیەش دەبینم لەسەر ئەوەى پێی گووتراوە ئەنفالچی شەرم دەكەم كە كوردم، چ زوو ئەنفال و ئەنفالچیەكانتان لەبیرچوو، ئەى خودایە چیت بەسەرمان هێناوە.... سپیت لێ كردووین بە رەش و رەشت لێ كردووین بە سپی، خودات لێ كردووین بە شەیتان و شەیتانت لێ كردووین بە خودا... پەشێو گووتەنى دەك داڕزێن ئەوانەى لە ئیهانەى میللەتەكەیان ملیان شۆڕ دەكەنەوە و بێدەنگ دەبن.... خالەى خوولە سوور و هەر 155 ئەنفالچیەكەى تر با سووك و ریسوا بكەین و فشارى زیاتر بخەینە سەر حكومەتى هەرێم و لایەنە پەیوەندارەكان بۆ ئەوەى سزا بدرێن، دەى بزانم كوڕان و كچانى شەهید، كوردپەروەران و پێشمەرگەى دێرین و زیندانیانى سیاسی و رۆشنبیران و خوێنەر و نووسەران دەى قوربانى بیر و هزر و هۆش و پێنووستان بم.... دەى خوشك و براى كوردم غیرەتێ بكەن ئەگینا دوور نییە چەند ساڵی تر لە بری ئەوەى سكاڵامان لەسەر تۆمار بكەن خۆیان كاندید بكەن بۆ پەرلەمان و پۆستەكانى حكومەت ئەمجارەیان شەرەف و كەرامەت و ناموسیشمان ئەنفال دەكەن.

http://www.chaknews.com/kurdish/news.php?readmore=6258
http://www.kurdistanan.net/index.php
http://www.jehansat.com/news.php?readmore=1335
http://www.p-deren.org/pd/index.php?option=com_content&view=article&id=107:2009-07-23-12-38-32&catid=34:2009-07-02-14-24-54&Itemid=74
http://www.chaknews.com/kurdish/news.php?readmore=6209
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە