وەزارەتى پلان دانان یان وەزارەتى گەندەڵ دانان

Monday, 14/09/2009, 12:00

4651 بینراوە


هەموومان دەزانین كاتێك كە كابینەى (5) ى حكومەتى هەرێمى كوردستان دامەزرا چەند وەزارەتێكى نوێ هاتە ناو ئەم كابینە نوێ یە هەروەها وەزارەتى پلان دانان یەكێك بوو لەم وەزارەتانە بەڵام پرسیار ئەوەیە ؟ ئایا وەزارەتى پلان دانان لە ماوەى تەمەنى دا كە چوار سالى خایاند تا چەند توانى حكومەتى هەرێمى كوردستان بەرەو پێشەوە ببات؟ وەرن با من تۆزیكتان لە دەریایەك بۆ باس بكەم بە پێ ى ئەو زانیاریانەى دەستم كەوتووە.

هەموو 3 مانگ جارێك دەبێت (الاپاپ)ى ژوور و هۆل و نووسینگەكەى وەزیر هەمووى بگۆرێت هەروەها ئەوە جگە لەوەى كەوا رۆژانە لیژنەى كرین بەردەوام لەرێگاى بازاردان بۆ كرینى كەل و پەل بۆ وەزیر هەروەها دەلێن تەنانەت خۆ شوشتنیشى جەنابى وەزیر دەبێت بە ئاوى (حیات) بێت ئەمانە تۆزێكى كەمن لەو دەریایەى باسم كرد.

بەڵام وەرن سەیرى سكرتێرى وەزیر بكەن كە ناوى خۆى ناوە (مدیر مەكتەبى) وەزیر لە ماوەى تەمەنى كابینەى (5) حكومەتى هەرێم چوار پلەى وەرگرتووە كە (4)سالە ئەمە جگە لەوەى كەوا هەمووكات یەكەم كەسە لە (ئیفاد) و (دەورات)ى دەروەى ووڵات لە گەڵ ئەوەى كەوا هاوسەرەكەشى هەر لە هەمان وەزارەت و هەمان موستەفیدە بە ماوەى چوار دامەزراندن بۆتە سەرۆكى شوفێران نازانم چى بۆ دەكات وا خۆشەویست بووە لاى جەنابى وەزیر ئاخیرى خێر بێت .

هەروەهائەمانە جگە لەوەى كەوا برازاى وەزیر ماوەى سالێكە دەوام ناكات و مووچەى تەواو وەردەگرێت.

ئەگەر بێینە سەر باسى بەرێوەبەرى گشتى دیوان بە (3) رۆژ تەواو نابێت بۆ نمونە ئەو كاتەى كەوا تازە وەزارەتى پلان دانان دامەزرابوو بۆ ماوەى سالێك لە هەولێر دەوامى دەكرد مانگانە (3000) $ دۆلارى وەردەگرت بە ناوى ئوتێل و خواردن و خواردنەوە بە ڵام لە راستیدا لە مالى خزمیێكى دەخەوتوو خواردنى دەخوارد هەروەها دواتر ئەویش برازایەكى خۆى هینا بۆ وەزارەتى پلان وە چەند پرۆژەیەكى وەرگرت لەناوەوەى وەزارت جێ بەجێ ى كرد ئەویش هەمووى بە (سەقەتى) جێ بە جێ ى كرد بووە جێگاى نارەزایى   وەزیرو دواتر دەركرا لە وەزارەت گواستراوە بۆ وەزارەتى شارەوانى .

هەروەها بەرێوەبەرى گشتى دیوان لەوەزارەتى پلان بەشدارى لە خولێك كرد لە ووڵاتى (ئەستۆنیا) لەسەر حكومەتى ئەلكترۆنى كەچى تەنانەت نازانێت كۆمپیوتەر دابگیرسێنێت خودا بە خێرى بگێرێت انشااللە.

هەروەها دەلێن ئەو هەموو راوێژكارەى وەزیرى پلان دانان تەنانەت ئەو مووچە ئەستوورەى وەرى دەگرن حەرامە وەكو (......؟).

هەروەها بەرێوەبەرێكى گشتى هەیە كە دەلێن بڕوانامەكەى ساختەیە.

هەروەها راگەیاندنەكەى كەوا بە (تنسیب) دامەزراوە لە وەزارەت لە هەموو خولەكان دەبێت كەسى دووەم بێت دواى سكرتێرەكەى وەزیر هەروەها هاوسەرى سكرتێرى وەزیر (2) سەیارەى وەرگرتووە بۆ هاتوو چۆى خۆى و مندالەكانى وە كو بەرێوەبەرى گشتى دیوان دەلێن سەیارەیەكى تەرخان كردووە تەنها بۆ كرینى كەل و پەلى مالەوە .

هەروەها لەگەڵ ئەوەى (نەسریەى) وەزارەتى پلان دانان (70)ملیون دینارە بەڵام فەرمانبەران ناوى (مكافەئە)یان لەبیر چووە وە شتێك نیە بەناوى یارمەتى دانى فەرمانبەران جێگاى مەحالەز



ئەمانە چەند شتێكى بچوك بوون لە وەزارەتى پلان دانان بەڵام ئەگەر پێویست بكات بە ناو بە ژمارە شتەكان بڵاو دەكەمەوە .

زۆر سوپاسى سایتى كوردستان پۆستى بە شەرەف و بەرێز دەكەم كەوا بەردەوام بەدواى راستیەكاندا گوزەر دەكەن و دەگەرێن دیارە تاكە سایتە كەوا بۆ ئاشكراكردنى راستیەكان وە ترساندنى بەرپرسە ترسنۆكەكان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە