بڕوخێ مەملەكەتى تیرۆرى پارتى

Monday, 10/05/2010, 12:00

2998 بینراوە


بڕوخێ مەملەكەتى تیرۆرى پارتى

دواى ئەو هەموو تاوانى تیرۆر و تۆقاندنەی پارتى لە ناوچەكانى دەسەڵاتیدا ئەنجامی دەدات وەك تیرۆرى سەردەشت عوسمان ئیتر چاوەڕانى لێكۆڵینەوە و سزادانى تاوانباران درۆیەكى ئاشكراى ئەم دەسەڵاتەیە كە بەناوى سەرۆكایەتى هەرێم و دەزگاكانى ئاسایشەوە دەكرێ. ئەو قسانەى بە سەردەشت وتراوە كە دەبێ لەسەر نوسینەكانى هەولێر بەجێ بێڵێ ،هەمان ئەو هەڕەشانەن كە خودى مەسعود بارزانى لە شاشەى تەلەفزیۆنەكانەوە بەرامبەر بە هەر ڕەخنەگرێ دەڵێ كە لە كوردستان جێتان نابێتەوە. تیرۆرى سەردەشت بەجێگەیاندنى ئەو پەیامەى سەرۆكى هەرێمە و ئەمە ڕووى ڕاستەقینەى ئەو سەرۆكە و مەملەكەتەكەى تیرۆرى پارتیە. هەربۆیە چاوەڕوانى لەناساندنى تاوانبارانى ئەم تیرۆرەى سەردەشتى رۆزنامەنوس لەلایەن پارتیەوە خۆشباوەڕى و تەسلیم بوونە بەو واقیعەى كە دەبێ قوربانیانى ئازادى ڕدەربڕین ئایندەى سەردەشت و سۆرانى مامە حەمە و ڕێناس و ئارام و دەیان و سەدان ئازادیخوازى تر بۆخۆیان دابنێن و لە ئێستاوە لە لاى سەرۆكى هەرێم و دەزگاكانى ئاسایش و دادگاكانى بەدواى ناوى خۆیاندا بگەڕێن تا بزانن بەیانى ئیدانەكردنى تیرۆركردنیان ئامادەكراوە.
نابێت ئەم دەست درێزیانە لە پارتى قبولأ بكرێ و پارتى نابێ كوردستان بكاتە مەملەكەتى تیرۆرى خۆى. ئەمە پەیامی ڕاستەقینەى ناڕەزایەتیەكانى ئێستایە بەرامبەر بە كوشتنى سەردەشت . دەنگى ناڕەزایەتیەك كە ئیستا خویندكاران ، رۆزنامەنوسان و ریكخراو و كەسایەتیە ئازادیخوازەكان بەرزیان كردۆتەوە پیویستە دەزگاى پاراستنى پارتى وەك دەزگاى تیرۆرى ئازادى مەحكوم بكا و داواى هەڵوەشاندنەوەى بكا. ئەم كارە لە ڕێگاى پەرەپێدان و سەرتاسەرى كردنەوەى ئەم ناڕەزایەتیانەى ئێستاوە دەبێ و فشار خستنە سەر دەسەڵاتداران بۆ دەست هەڵگرتن لەم شەپۆلى تیرۆر و تۆقاندنەى بۆ سەركوتى ئازادى بیروڕا بە هەڵوەشاندنەوەى دەزگاى تیرۆرەكەیان بەئەنجام دەگات.

ئاسۆ كمال
‏09‏/05‏/2010


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە