بۆ بەرچاوى حزبى شوعى و هەموو خەلكى بەشەرفى كوردستان چەند زانیاریەك لە سەر تۆرى رۆژ

Saturday, 18/07/2009, 12:00

2134 بینراوە


مرۆڤ هەزار جار حەیف و مخابن بۆ مێژووى ئەم حزبە دەخوات كە ئێستا میراتگرەكەى دەیەها خەڵكى پاوان خوازى وەك حەیدەر فەیلى وسبحى مەهدى و ئەحمەد شێروانى و كەمال شاكر و زیرەك كەمال و دلێر محەمد شەریف و كۆمەڵێ كاسە لیسى ترە كە دڵنیام خۆشیان نازانن ئێستا بۆ لە ناو حزبى شوعى ماونەتەوە مەگەر لە پێناو زێدە تر دەوڵەمەند بوونى خۆیان ودارو دەستە كۆلەوارەكانیان نەبێت یا مەگەر زیاتر بۆ تێك دان و وێران كردنى ئەم حزبە نەبێت ؟!
حزبێك مێژوەكەى بە خوێنى كۆمەڵێ كەلە پیاوى خۆ نەویست نوسرابێتەوە حەیف ومخابنە ئێستا ببێتە مۆتكەى كەسانى پاوەن خواز و وردە بۆرژواكانى پاشماوەى دەسەڵاتى كوردى , ئەوەتا چەند رۆژێك ماوە بۆ هەڵبژاردنەكان ئەوەى لە هەڵمەتى راگەیاندى لیستى ژمارە 55 دەبینرێت تەنها چەند كەسێكى خۆ نەویست و راستگۆ زۆر بوێرانە هاوشانى كادیرە دڵسۆزەكانى حزبى زەحمەتكیشانى كوردستان و كەسایەتیەكانى ترى لیستەكە كار بۆ ئەوە دەكەن بەرنامەى كارى لیستى ئازادى وعەدالەتى كۆمەڵایەتى ئەو لیستەى داكۆكى لە خەڵكى زەحمەتكێشى و رەنج خوراوانى ئەم نیشتیمانە دەكات كە لیستى ژمارە 55 ە نوێنەرایەتیان لە پەرلەمان بكات , ئەوان لە گەرمیان گوڵ بەسەر هاوڵاتیان دابەش دەكەن لە هەولێر لە چاخانەكان قسە بۆ هەژاران دەكەن , لە سلێمانیش كۆترى سپى بەرزى ئاسمان دەكەن , لە لایەكى تریش چەند كەسێكى بەناو شوعى شەوان لە ئۆتێلە پێنج ئەستێرەكان لە پێناو بەرژوەندى تایبەتى خۆیان و زیاتر دەوڵەمەند بونیان لە جیات گەیاندنى بەرنامەى چەپەكان و حزبەكەیان دوا فێرژنى وێسكى و ڤۆدكا دەخۆنەوە ئەو شوعیانەى تەنها بەناو شوعى ماونەتەوە ئێستا خەریكن بەناوى كۆمەڵێ رێكخراوى بەناو مەدەنى كە من پێم وایە رێكخراوى جاسوسین و بەڵگەش لە بەردەستە كا ئەوان چ جۆرە پەیوەندیەكیان لەگەل تۆرى رێكخراوەكانى مەندنى لە ئوردن هەیە كە نوێنەرایەتى كۆمەڵێ رێكخراوى ناسۆنالیست وشۆفێنى عەربى دەكەن , ئەو رێكخراوانەى بەناو سەربەخۆن ولەژێرەوە سەربە حزبى شوعین و لە ژێرەوەتریش پیاوى دەسەڵاتى كوردین ئێستا پڵان دادەنێن ژمارە و داتاكان لێك جودا دەكەنەوە ناو دەنوسن تا كە هەڵبژاردنەكان هات دەستكەوتیان هەبێت ئەوان بازرگانى تەنانەت بە چاودێرەكانیش دەكەن كە خۆیان دەست نیشانیان كردوون بریك پارەى دەست نیشان كراو بۆ ئەوان دەبیتَ و ئەوى تریش دەچێتە گیرفانى بەناو شوعیە قۆزەكان .
تورى رۆژ كە گردبونەوەى چەندەها رێكخراوى كوردستانى وعێراقیە بە هاوكارى سەنتەرى مەسەلە و رێكخراوى تەموز و وەفا و ئەمل و چەند رێكخراروێكى تر كار بۆ ئەوە دەكەن وێنەیەكى جوان و شەفاف پێش وەختە بۆ هەڵبژاردنەكان نیشان بدەن تا هەر هیچ نەبێت لەلاین هەردوو حزبى دەسەڵات دارو خەزنەدارەكانى ئەم دوو حزبە دەستكەوتێكى خەیاڵیان بەدەست كەوێت , لە هەمووش خۆشتر تا ئێستا قیادەى حزبى شوعى جورئەتى نەكردووە بە بەرپرسانى ئەم رێكرخراوانە بڵێت ئێوە بەچ وا دەولەمەند بوون هۆیەكەش تەنها ئەوەیە خۆیان لەگەڵیان شەریكن ....
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە