ئالەیدا: من سڵاوی خۆم پێشكەشی تێكۆشانی ئازادی گەلی كورد دەكەم

Wednesday, 14/10/2009, 12:00

1639 بینراوە


ئالەیدا كچە شۆرشگەری تێكۆشەری ئازادی ئەرنستۆ گیڤارا، سەبارەت بە تێكۆشانی ئازادیخوازانەی گەلی كورد لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانی دا بەم شێوەیە بیروبووچوونەكانی خۆی دەربڕیوە، خاك كوردان پارچەپارچە كراوەو كراوتە چوار پارچە، وەكو هەموو گەلان بە دەیان ساڵە بۆ رزگاری خۆیان تێكۆشان دەكەن. نەتەوە یەكگرتووەكان لە ژێر كۆنترۆلی ئەمپریالیسم دایە. نەتەوە یەكگرتووەكان، بۆ كوردان كە بەساڵانە لەتێكۆشاندانە، شتێكی ناكات. پێویستە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ئازادی كوردان رۆل ببینێ. گەلێك كە بە ملیۆن مرۆڤن، ناتوانن بە نەبوون ئەژمار بكرێت. دەبێ نەتەوەی یەكگرتووەكان ئەمە ببێنێت و بۆ داخوازییەكانی گەلی كورد بەكەوێتە هەوڵدانەوە. من سڵاوی خۆم پێشكەشی تێكۆشانی ئازادی گەلی كورد دەكەم.
ئالەیدا : ئالەیدای گیڤارا لە ساڵی 1960 لە وڵاتی كۆبا لە دایك بووەولەنێوان چوار منداڵەكەی گیقارادا گەورەترینیانە. ئەویش وەكو باوكی دكتۆرە. و لەهەمان كاتیش دا ماركسیست ەو لە ئانگۆلا ئەكوادور و نیكاراگوا دا كاری كردووەو ئێستاش لە كۆبا لەشاری هاوانا لەنەخۆشخانەی منداڵان بەناوی ویلیام سولەر كار دەكات. لەهەمانكاتیش دا پارێزەری مافی مرۆڤە. هەروەهاش پەرتووكی بەناوی شاوێزوێنۆزوئیلا و ئەمریكای لاتین نوێ نووسیووە.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە