یەكێتى لە بەردەم شكستێكى گەورەدایە .....

Friday, 26/07/2013, 12:00

1862 بینراوە







شكست وەك چەمكێكى مۆرالى بەكاردەهێنرێت بۆ ململانێى سیاسیى ...بەڵام دەكرێت دۆخى یەكێتى وەك حیزب ..جەماوەر ...بریاردان ...مامەڵەكردن خۆ وێناكردنى لە نێوان ڕابردوو ئێستاداو ئاییندە دا ...وەك دۆڕاوترین دۆخى ئێستاى ژیانى سیاسیى كوردستان مامەڵەى لەگەڵدا بكرێت ...
یەكێتى وەك حیزب .....ئەگەر حیزب خاوەنى پێكهاتەیەكى جەماوەرى بێت ماناى ئەوە نیە كە خاوەنى ئایدۆلۆژییەكى جەماوەرییەو بتوانێت بەناوى هەموانەوە بدوێت ...ئایدیاى حیزبى بەناوى هەموانەوە پیشاندانى كردەیەكى ناجێگیرى سیاسى حیزبە ....حیزب كاتێك بنەماو پێوەرەكانى خۆى دیاریدەكات ...دەبێت وجودییەتى خۆى لە ناو جەماوەرو ئەندام و هەوادارانى خۆیدا یەكلاكردبێتەوە....جەماوەر ئەو هێزە گەورەیە كە لە دەرەوەى سنورەكانى حیزبدایە ...پێچەوانەى ئەندام رێكخستن و هەوادارانە ....كە جێ بەجێ كەرى فەرمان و دەرهاویشتەكانى حیزبە ....بەبێ ئەوەى وجودییەى خود تیادا بونى هەبێت ....كە ئەمە ترسناكترین .سەرازاى حیزبە ...كە لەگەڵ قۆناغێكى شكستخواردوودا مامەڵەى لەگەڵدا دەكات ...
ئەمە لە كاتێكدایە ....جەماوەر وەك بونیادێكى پێكهێنەرى ...ژیانكردنى سیاسیە ...جەماوەر بەرژەوەند خواز نیە ...جەماوەر خاوەن مۆراڵێكى تایبەتە كە ناتوانرێت بەراورد بكرێت بەو دۆخە بەرژەندخوازییە بەرتەسكەى كە ئەندام و ڕێكخستن هەیەتى ....لەم نێوەندەشداحاڵەتێكى ئاساییە حیزب دەبێت پردی پەیوەندی بێت لە نیوان دەسەلات و كۆمەل بەڵام ئەو پردە پچڕاوە، حیزب دەبیت خاوەن ئایدیۆلۆجیاو بەرنامە بێت یەكێتی وەك حیزبێكی خاوەن تەمەن 38 سالە سەركەوتو نەبوو لە گشت ئەمانەدا دروشم و كردارەكانی تەبا نین، خۆی بە سوشیال دیموكرات نێو دەبات بەڵام پەیوەندی پێوەی نیە ، باس لە عەدالەت دەكات بەڵام لە كرداردا عادل نیە بڕوانە كچ و كوڕی بەرپرسەكان لە مەڵبەندەكاندا بە ڕێگای خۆمانە خۆمانە دەخرینە سەر لیست و ژمارەی باش وەك كاندید بۆ بەرلەمان وەردەكرن ، لە پاڵ ئەمانەدا بنەماڵە بجوكەكانیش هەن منداڵەكانیان كرۆدۆتە راوێژكار و وەزیرو سەفیر و ... ئەوە یەكیتیە بە خۆی دەڵێت حیزب بەڵام جەند بنەمالەیەك دەیبەن بە رێگاوە ، ئەوە یەكیتیە تەنها پارەو بەرژەوەندی ڕای گرتوە ، ئەوە منم وەك گەنجێكی نەوەی نوێ جێگای منی تیدا نابیتەوە جونكە من نامەوێت كەس ببێتە باپیرەم. خۆزكە هەموو ئەمانە وانەبونایە جونكە هیوام لەسەر یەكیتی دارشتبوو......
تا كار گەیشتۆتە ئەوەى كە لە بریار دان لەسەر مەسەلە جارەنوسسازەكان كە پەیوەندى بە بونیادى ژیانكردنى ئەم كۆمەڵگەیەوە هەیە ...لە ئاستێكى نزم دایە ....ئەمەش نەك جەماوەر بەڵكو ئەندام و لایەنگرانیشى توشى پاشەكشە كردووە ...
لەم نێوەندە شكسخواردووەدا ....مامەڵەكردن بە ڕابردووە ...وەك سەرمەشەقەیەكى ژیانكردن و سەركەتنەكانى ئێستا ترسناكترین جۆرى مامەڵە كردنە ئەم حیزبە ئەنجامى دەدات ....ئەمەش پەیوەندارە ...بە غرورییەتى ئەم حیزبە بە رابردووە ...لەلایەك و لەلایەكى تر كەم شیكارى و عقلانى بوون بەرامبەر بەم دۆخە سیاسیەى كە ئێستا هاتۆتە بوون ...

دارا انور زۆراب / كۆمەڵناس

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە