سلێمانى ئەبێت بە كابوول..

Sunday, 01/03/2009, 12:00

1643 بینراوە


ئەى گووناح تر لەو هەتیووە،كە لە بەیانى جەژندا
سكى بە پشتەوە نووساوى هەڵەووشێ
و
چڵمى تێكەڵ بە فرمێسكى هەڵەلوشێ
ئەى گوڵە هێرۆ تۆز خنكاندوەكە
تۆ ئەبیت بە كابوول و
هەولێر ئەبێت بە دووبەى
تا ئیش بە خۆ ڵمێش ئەڕۆیشت
تۆ كڵپە بووى
تۆ پشكۆ بووى
جاران
نەك هەر پارچەیەك شیعرى پۆشتە بووى
باڵات لەباڵاى شیعرە چوو
ئێستا
لە پارچەیەك هۆ نراوەى ڕووتەڵى قانع ئەچیت
بۆ مەرگى زەڕنە قووتەیەكى نووسیبێت
لە ئاخێكى لەگەرووا تاساوى بێكەس ئەچیت
ئەى بێكەس !!!!
كە بۆ داخێكى هەڵكێشابێت
لەم كاتەدا كە دنیا گووندێكى گەورەیە
تۆ لە گووندێكى گەورە ئەچیت....


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە