ڕستەی ڕەشماڵ

Wednesday, 24/07/2013, 12:00

1928 بینراوە




هەمیسان ئێوارەی غەریب و
غەریبی لە ئێوارەدا
بونە هاو دۆست وهاودەست
تا یەکە یەکە
ڕەشماڵی ڕەشی چوار دەورم
بە ڕستە داکوتن وئاسمانی
بێ ئەستیرێم لێ بکە نە میوان
هەمیسان دەریام لێ بوو بە
دەشتی ترویلکەو
چیاکانیش هۆڵ هۆڵ پێکەوە بۆم دەگریان
لەو رۆژە بەر تەسکەدا
کە چرکە ساڵ بوو وساڵ بێ پایان
لە پڕ مەلەکە تاوس هاتە لام و
گوتی :
لە سەر باڵی چەپم هەمبانەی وشەم تەیار کردووە
تا بیبەمە لای داهێنەری عەرزو ئاسمان
چت هەیە بیبەم بۆیان ؟
ئێوارەی غەریب و غەریبی وئاسمانی
بێ ئەستێرەم لە بیر کردو گوتم :
مەزنترین وشە لای من کوردوستانە کوردوستان
ها
بۆم بگەیەنە لای خوداوەندی عەرزو ئاسمان .
جەعفەر/ کەریمی/ بوڵغارستان / سۆفیا
٢٤/٧/٢٠١٣

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە