ئاماده بویه کی کۆبونه وه که ی مه لا به ختیار له هۆلندا ،

Tuesday, 06/10/2009, 12:00

2246 بینراوە


سوێندتان بۆ ده خۆم به کوردستان ئه و هه واڵه ی ئێستا بۆتان باس ده که م نه فلیمی هیندیه و نه حه کایه تی مندالانه به ڵکوکاره ساتێکه که حه زم کرد هه موولایه کتان لێی ئاگاداربن ـ کاتێک نامه که ی کۆمیته ی رێکخستن بڵاو کرایه وه سه باره ت به کۆبونه وه که ی مه ڵا به ختیار له رۆته ردام براده رانی کۆمیته که وتنه خه ڵک کۆکردنه وه و داوایان له خه ڵک ده کرد هه تا ده توانن خه ڵکێکی زۆر له گه ڵ کۆیان بهێنن له به ر ئه وه ی کاک مه لا به ختیار پاره دابه ش ده کات به و که سانه ی که ئاماده ی کۆبونه وه که ده بن ـ منیش براده رێکی ته له فوونی بۆ کردم ووتی ئه گه ر ئه مرۆ ئیش ناکه یت وه ره بۆ ئه و کۆبوونه وه و شتێ پاره ش وه رگره ـ منیش هه ستام له گه ڵ سێ براده ری مه غریبی خۆمدا سه رێکمان دا له کۆبوونه وه که ـ ١- بۆ ئه وه ی سه رێکی هیلتۆن بده ین و له نزیکه وه بیبین ـ ٢- له به ر ئه وه ی ئه و رۆژه ئیشمان نه کردبوو پێویستمان به پاره بووـ جا بۆیه هه تا ئه خیر ئێمه ماینه وه و له ئه خیردا کورێکی بالا کورت هاته لامان و ووتی ئێوه چه ند که سن ـ ووتم ٤ ـ وتتی ئه وه ٤٠٠ ئێورۆی ئێوه یه ـ منیش ١٠٠ ئێورۆم دابه ش کرد به سه ر مه غریبیه کاندا و ٣٠٠ ئێورۆشم خسته گیرفانی خۆم ـ سۆپاس بۆ خوا و بۆ مه لا به ختیار هیوادارم هه موو رۆژێک کۆر بگێرێت ـ
  ـ


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە