پەکەکە:ئامادەین ھەولێر و ھەموو کوردستان بپارێزین

Thursday, 07/08/2014, 12:00

2129 بینراوە


بەختیار دۆغان ووتەبێژی ھێزی پاراستنی گەل باڵی سەربازی پەکەکە لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لەدەستپێکی ھێرشەکانی داعش تائێستا ئێمە چەندین جار بەشێوەی ڕەسمی ئامادەیین بۆ پاراستنی گەلی کورد ئەگەر لەھەر شوێنێک ھێرش بکرێتە سەری دوای ھێرشەکەی داعش بۆ سەر شەنگال ئێمە ھێزێکی گەریلاییمان ناردە شەنگال لەئێستادا ئەو ھێزە دەستی کردووە بە چالاکی بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی شەنگال کەلەچیا گەمارۆ دراون و ئێوارەی دوێنێ ھێزێکی گەریلامان ڕەوانەی مەخمور کرد بۆ پارێزگاری لەقەزای مەخمور و کەمپی شەھید ڕۆستەم جودی ئەو ھێزە ئامادەیە بۆ پارێزگاری لەمەخمور بەھاوکاری لەگەڵ ھێزەکانی یەکێتی و پارتی 
ووتەبێژەکە دەڵێت ئەوە دەرکەوت کەھێرشی داعش لەدژی ڕۆژئاوا نیە بەڵکو لەدژی باشوریشە ئەوەشی ووت ئەگەر پلانسازی بکرێت بۆ ئارامی ھەولێر ئێمە ئامادەین 
دۆغان دەڵێت بانگەوازی سەرۆک ئاپۆ بۆ یەکبونی ھێزی کوردی ھەبوو کەداوای کردبوو ھێزێکی ھاوبەشی کوردستانی دروست ببێت بۆ پارێزگاری کردن لەھەموو کوردستان
ووتەبێژەکە دەڵێت ئێمە بۆ ھەموو ئەرکێک ئامادەین بەپەیڕەوکردنی خەباتی ٣٠ساڵەی شەڕکردنمان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە