من و پارتی ... پارتی و من

Monday, 19/05/2014, 12:00

1706 بینراوە






ئەگەر وابێ من گێل بم یان ئەندامی کۆنگرێس،ئەوا یەکەم دانە هەڵدەبژێرم.
مارک توین


سیاسەت هیچ شتێکی نیە بە مۆڕاڵەوە.
ماکیاڤیللی

چیرۆکەکانی من و پارتی یانیش پارتی و من لەوێوە دەست پێ دەکەن،کە پێم وایە دەبێت یان گێل بیت یانیش ماستاوچیەکی گەورە و وەیانیش دەبێت بازرگانێکی باشی ترسنۆک بیت تا پارتی بیت .
ئەگەر یەکێک لەم خاڵانەت تیادا نەبێت پارتی بیت لەم سەدەیە کارەساتێکی ئەقڵانی گەورەیە،ئەوەندە کارەساتە کە قسە کردن لەسەر بە حزبی بوونی خودی کەسەکە دەبێتە کەرەستەیەک کە حزب بگاتە ناو ژووری خەوتن و وێنەی سەرکردەی ترسنۆک و میللەت خۆر هەڵبواسرێن نەوەک پیاوانی بنەماڵە کە هاتنە ماڵ وێنەکانیان نەبینن.
ئیدی لێرەوە کۆتاییەکان دەست پێ دەکەن بە ناو ئاشت بوونەوەی ڕۆح بە مرۆڤ بوون کاتێک من لە ماڵێکدا گەورەبووم سەراپای پارتی بێت و وێنەی مەسعود بارزانی بە دیوارەوە بێت بیست و چوار کاتژمێر دەبێت هەستی من چۆن بێت کاتێک نەمەوێت بەشیک بم لەو ماڵە ؟ یانیش نەمەوێت لە ژێر ئەو وێنەیە دانیشم ؟

ساڵی ١٩٩٧ لە گەرمەی شەڕی ناوخۆ باوکم گەڕایەوە ماڵ و وێنەیەکی نێچیرو مەسعود و مەلای پێ بوو هەر سێکیانی بە قافڵە هەڵواسی بە دیوارەوە،ئەوکات بەرەو شانزە ساڵی دەڕۆیشم و پەل و پۆی خوێندنەوەی ئەنگڵس و کارل پۆپەرم گرتبوو ،ڕۆژانە دوای قوتابخانە ئەو کتێبانەم بە دزی باوکم دەخوێندەوە لە مامۆستایەکی چەپم وەردەگرتن،دەمویست تێبگەم باوکم بۆ پارتیەو دایکم بۆ لەسەر نوێژ دوعا بۆ مەسعود دەکا ئەوان ئەو ڕەمزانەیان وا لە من گەیاندبوو کە پیرۆزن کە کوشتنی کوردێک (یەکێتیەک) لە پێناوی پارتی غەزایەو ڕێ پێدراوە،هەر لەیادمە شەوانە تەنیا تەلەفزیۆنێک کە هەبوو هی پارتی کە دەتکردەوە ڕێک وێنەی گلاندایزەڕ مەلا مستەفای دێنایە سەر بۆیە دەڵێم گلاندایزەڕ کە منداڵ بووم هەر سەیری ئەو فلام کارتۆنەم دەکرد،کە گەورەش بووم من گەورەبووم و بیرکردنەوەکانم گەورەبوون کەچی تەلەفزیۆن هەر گلاندایزەڕی لەسەر بوو بەڵام بەشیوەیەکی قێزەون و بەرباد،بۆیە سەرم دەرنەدەکرد هەمیشە ئەو پرسیارەم لە خۆم دەکرد پارتی بۆ لەگەل یەکێتی شەڕ دەکات ؟ لەبەر ئەوەی ئەو سنورەی منی لێ دەژیام شەقڵاوە بوو لەوێوە بۆنی بارووتی شەڕی ناوخۆ بەردەوام دەهات،بەردەوام ڕۆژانە خەڵک دەکوژرا هەرگیز وەڵامی ئەوەشم دەست نەدەکەوت ئەوەی ڕوودەدا لە پێناوی چیە ؟
زەمەن و هات و گوزەری کرد من لەگەڵ گەورەبوونم یەکەم شت کە کردم ئەو فکرانەم لە مێشکم داماڵی کە ماڵەکەم لە سەری مندا ڕواندبوویان،ئەمەشم بە خوێندەوەو دەست پێکرد و کاتێک بە ئاگا هاتم لەناو چەند ساڵێک خوێندنەوە تێگەیشتم پارتی بوون یانی عەیبێکی گەورە بەڵام هەرگیز لای باوکم وام نەدەووت چونکە باوکم بڕوای بە دیالۆگ و شت نەبوو،وەک ڕێزێکی باوک و کوڕانە باسم نەدەکرد بەڵام لای براکانم کە لە خۆم بچوکتر بوون کتێبم دەدانێ و شتم پێ دەخوێندەوەو وریام دەکردنەوە ئێستا لە ماڵەی کە لە من لێی گەورەبووم لە دایکم و برایەکم زیاتر لە دە برا کەسیان پارتی نەماوون و خۆیان داپڵۆسیوە لە عەیبە بوونی پارتی،
بۆچی پارتی بوون عەیبە ؟
ئەو پرسیارە ئەوکاتە لە مێشکی من گاگڵەی کرد کە لەسەر رێگای هیران ولە نزیک گوندێک بەناوی سپیگرە، چوبوینە دەرەوە لەگەڵ چەند گەنجێک و لەوێ ڕەوە پێشمەرگەیەکمان بینی لەسەر جادە پێشمەرگەیەکی یەکێتیان گرتبوو لێیان دەدا و دواتر بە چەقۆ لە سکیان دا تەواو نەبوو دوای مقۆ مقۆ لەگەڵ یەکتر بە جێیان هێشت و ئەوەندەی پێنەچوو یەکێکیان گەڕایەوە بە فیشەک لێیدا تەواو بوو ئێمە لە دوورەوە سەیرمان دەکرد،کە ئەوان چون ئێمە چوینە سەر تەرمەکەی زۆر شتیان لە گیرفانەکانی دەرهێنا بوو نازانم پارەی پێ بووبوو یان نا بەڵام سەعاتێک و ئەڵقەیەو نامەیەکی لێ بوو نامەکە بە خوێن بوو بوو لێی نوسرابوو
(ئەڤینم کە گەڕامەوە دێمە داخوازیت،ئەگەر باوکیشت ڕازی نەبوو هەڵتدەگرم دڕۆینە ئێران لەوێوە دەچینە ئەڵمانیا
خۆشەویستت کامەران)
هەرگیز ئەو ڕۆژەم بیر ناچیت کە ئەم نامەیەم خوێندەوە نەمان دەزانی چی لەو تەرمەکە بکەین لەگەڵ چەند گەنجەکە لەوێ قەبرێکمان بۆ لێداو خستمانە ژێر گڵ نیوەی جەستەی هەر دیاربوو ئێستاش وەک من بزانم هەر لەوێیە کەس نەبوو بە خاوەنی ،
کە گەڕامەوە ماڵەوە بۆ چەندین ڕۆژ پەشۆکاو بووم کەسم نەدیبوو بەمجۆرە کوشتن لە فیلمەکان زیاتر بۆیە بڕیارمدا پارتی بوون بسڕمەوە ئەگەریش چی نەبوو بەڵام ئەو کاریگەریانەی کە لەناو خێزانەکەمدا هەبوون نەمهێشتن نەمویست چیتر ئەو دیمەنە قێزەونە لەناو مێشکمدا هەبێت وەک ئەوەی دەیان وت بارزانی باوکی نازانم چیە ؟
بەڵێ پارتی بوون لە عەیبەوە بوو بە کارەسات کاتێک هاتمە ئەوروپا دەستم کرد بە نوسین و لەم سایتە لە کوردستان پۆست لە ساڵی ٢٠٠٥ و توانیم هەندێک لە ڕاکانم بگەینم سەردەمی زانکۆ لە هەولێر بۆ من زۆر گرنگ بوو،ئەوکات ئەگەر پارتی نەبویتایە مامۆستای وانەشی پێدەوتی دەرەجەی نەدەدایتێ جا نەبادا دەربچیت من سەردەمی بەعس نەژیاوم بەمجۆرە بەڵام بەعسیش هەر وای دەکرد لە خەڵک لەوەیە زۆر کەس بڵێت مقاڕەنە کردنی پارتی و بەعس بەوجۆرە ناپەسندە لای من هەر کەسیک هەر پارت و حزبێک خەڵکی بە کەر گرت و میللەتێکی بەستزمان و خۆشی کرد بە دیکتاتۆر جیاوازی نیە ئیتر ئێستا کاتی ئەوە هاتووە دەست بکەین بە خاوێن کردنەوەی ئەقڵی تاکەکانی کۆمەڵگا و هۆشیارکردنەوەی خەڵکی ڤایرۆسی بنەماڵە،چیتر با ڕێگە نەدرێ بەستزمانی ئەو خەڵکە ببێتە هۆکارێک پارتیە گەلحۆکان بیقۆزنەوە بەڵێ پارتی بوون ئەوەندە عەیبە لەم سەدەیە هیچ عەیبەیەک ئەوەندە گەورە نیە
کاتێک حزبێک مەلایەک دەنێرێتە پەرلەمان و کاتێک حزبێک بنەماڵەو کوڕی بنەماڵەو پیاوی بنەماڵەو سەرۆکی عەشیرەت و شتی عەشیرەتگەری بێت دەبێت لەوە عەیبتر چی بێت ؟




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە