حاڵی یەکێتی لە بریتانیا

Saturday, 03/05/2014, 12:00

1775 بینراوە


نامەیەکی جوانی هاوار حاجی ئەوەی دەرخست کە ناوهێنانی مام جەلال و بە مام لە کۆڕ و کۆبونەوە و بۆنەکانی یەکێتیدا خەتی سورە، تەنانەت هیچ کەسێک بۆی نییە لە کادرانی یەکێتی ناوی مام هەڵگرن و ئەو ناوە لە مناڵەکانیشیان بنێن ئەمە ئەو نامە نهێنیە بوو کە سایتی سبەی بڵاوی کردەوە، دەی تا ئێرە ئاساییە وای لێهاتووە بڵێین ئاساییە چونکێ یەکێتی ئەمانەی هەیە بۆیە حاڵی وا جوانە.
ماوەیەک بەر لە ئێستا تەکەتول و بەزم و ڕەزمی ناو یەکێتی لە جیاتی کۆمیتەیەک دانەیەکی دیکەشیان دروست کرد و چەند کۆنە کادیرێکی یەکێتی لە مانشستەر سەربەخۆ حکومەتێکی سەوزیان دامەزران و چاوەڕێیان دەکرد کە مەکتەبی سیاسی ئەو شوێنەی کە زۆربەی تەکەتولچیەکانی لێ کۆبۆتەوە مۆڵەتیان بداتێ، ئەوەی دروست بوو خزمەت کردن نەبوو بە حزبایەتی لە ڕێگەی حزبەکەشیانەوە پرسی کوردی بەڵکو بەس ڕقەبەری و دژایەتیکردنی یەکتری بوو، لێ نازانم ئەو مەکتەب و کۆمیتەیەی دامەزرابوو هێشتیان بژی یان ئەویش لەلایەن هاوار و شانازەوە قڕو قەپی پێکرا ؟
ئێستاش کە هەڵبژاردن چەند ڕۆژێکی بەسەردا تێپەڕیوە هاوار حاجی لە جیاتی خۆی و هەموو یەکێتی و شانازی برایم ئەحمەد کەوتۆتە قسەی زل و باس لە سەرکەوتنی حزبەکەی دەکات، لەوەتەی من یەکێتی دەناسم و دەرکی پێدەکەم حزبی وا نەخوێندەوارم نەدیوە بەڕاستی مەکتەبی سیاسیەک هەیە لە کوردستان ناپرسێت ئەرێ ئێوە بەرپرسانی یەکێتی چ دەکەن لە دەرەوە بۆ ڕۆژ بە ڕۆژ کادیرانی یەکێتی کەم دەبن و لە کورتی دەدەن بۆ زۆربەی زۆری خەڵکی لە ئەوروپا و بریتانیا لە یەکێتی هەڵدەوەرێ و دووردەکەوێتەوە؟ کە لێشیان ناپرسن دەشیان هێننە سەر تەلەفزیۆن و ئیتر دەکەونە قسە کردن لەسەر پرسی هەڵبژاردن.
دۆستەکەی دوێنێ یەکێتی کە پارتیە لە ماڵپەڕێکی خۆیدا نوسیویەتی پارتی سەرکەوتنی لە ئەوروپا و ئەمریکا تۆمار کردووە لە پاڵیشیدا نوسیویەتی لە بریتانیا پارتی دووەم دەنگی هێناوە، دەی جارێکی تریش دەبێت بێمەوە سەر ڕستەی سەرەتا و ڕوو بکەمەوە هاوار حاجی و شاناز کردارە قێزەونەکانی ئەوان (وەک دارکاری کردنی خەڵک، شەق باران کردنی کۆنە کادیرانی یەکێتی و هەندێک لە کادیرانی ئێستای گۆڕان، کوتلە و کوتلەکاری باڵی و کۆسرەتی و بەرهەمیی و جەلالیی) زۆر هۆکاری تر وای کرد کە دەم وچاوی ئەوان وەک بەرپرسی یەکەم و دووەم ناشیرین بن و لەلایەن جالیەی کوردی بریتانیاوە تڕۆ بکرێن.
ئەوەی بەلامەوە سەیربوو کە سایتەکەی پارتیە کە دەڵێت پارتی دەنگی دووەمی هێناوە هەڵبەت من نە دەنگم داوە و نەدەنگیش دەدەم لێ ئەوەندەی من شارەزای ئاگاداری خوێندنەوەی باری سیاسیەکان بم بەس لە ناو شاری بیرمینگەهام و مانشستەر گۆڕان بە قەد هەموو قورسایی پارتی دەنگ دەهێنێت لە ئەوروپا ئەو درۆ زەبەلاحەیان لە کوێ هێناوە مەگەر بەس خودا بزانێت ؟!
لەم ڕۆژانە لەگەڵ کادیرێکی پێشکەوتوی یەکێتی کەوتمە قسە کردن وتم حاڵتان چۆنە ؟ زۆر بە بە جۆرێک لە خۆبادانەوە وتی چاک بونەوەی مام جەلال و نەمانی کوتلە کاری لە هەڵبژاردن وای کرد بەرەو باشی بڕۆین
پێکەنیم و وتم ئەی لێرە لە بریتانیا
وتی : ئێمە هەر یەکەم بوین و هەریەکەمیش دەبین،
ئیتر گفتوگۆکەم بە ئاقارێکی تردا برد و گۆڕیم تێگەیشتم ئەمانە ئەوانەن کە هاوار حاجی و شاناز پێیان وتن بڵێن ئاسمان ڕەشە ئەوانیش بە روشی دەیبینن، بۆیە وەک قسەی ئەوان دەڵێنەوە ئێستا یەکێتی لێرە لە گیانەڵادایە وخەریکە ئەوەندە ڕۆحەی کە ماویەتی ئەویش بچیت کەچی دەڵێن یەکەمین وهەر یەکەمیش دەبین.


هاوڕێ ڕەش

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە