حاکم قادر دژی گەندەڵییە، لە خەمی یەکێتیی و خەڵکیی کوردستاندایە

Tuesday, 22/11/2011, 12:00

1543 بینراوە


حاکم قادر: دنیا پڕ لە مەترسییە و مەترسسیەک لەسەر ژیانە، نەرک بەهۆی ئەوانەوە کە خراپەکاری دەکەن، بەڵکو بەهۆی ئەوانەوە کە ئاگایان لێیە و رێگای لێناگرن.
(٢٠١٠ ساڵی کۆنگرەی بەرەو رووبوونەوە)
ئەمە ناوی ئەو کتێبەی حاکم قادر حەمە جانە، کە کاتی خۆی وەک راپۆرتێک بۆ کۆنگرەی یەکێتیی نووسێویتی، تێیدا سەرزەنشت و رێگاچارە بۆ گەندەڵیی و دزیی و ناپاکییەکانی ناو دەسەڵاتیی ئیداریی و حیزبەکەی دەکات، هەڵبەتە حاکم قادر کاتێک ئەم قسانە دەکات، دەیەوێت ئەوەمان پێ بڵێت، کە ئەو هیچ لەو کارانەی ئەنجام نەداوە، خۆی لەدەرەوە بازنەی ئەو هەموو کارە ناشرین و قێزەوەندانە دەبینێتەوە، کتێبەکە ئەوەمان پێ ناڵێت، کە ئەم بۆ خۆی دزیی دەکات و کردوویەتیی، ماڵ و موڵک و زەویی بۆ خۆی و کەسوکار و کچ و ژن و کەسە نزیکەکانی خۆی بردووە، هەرچی کاری قێزەوەندی کۆمەڵایەتیی و سیاسییە ئەنجامی داوە، ئەوەی  کتێبەکە بخوێنێتەوە، وا دەزانێت، نووسەرەکەی کەسێکی بە ویژدان و دڵسۆزە، تا سەرئێسقان دژی ئەو کار و کردەوە ناشرینانەیە کە لە ناو ئەو کتێبەکەیدا باسی لیوەدەکات. ئەگەر کەسێک حاکم قادر نەناسێت، دەڵێت ئەم کابرایە هیچ شتێکی ناشرین و ناشایستەی بەرامبەر بە گەلەکەی ئەنجام نەداوە.
ئێمە چەند لاپەڕەیەکی کورتمان لەو کتێبە هەڵبژارد، تا خوێنەر بیخوێنێتەوە، ئەوەی بۆی ناردووین، بە کورتیی بۆی نووسیوین، دەڵێت: تۆ بڵێیت ئەوەی ئەمەی نووسیوە، نووسەرێکی کوردستانپۆست نەبێت و حاکم قادر نووسینەکەی لێ دزینێت، یان رای نەسپاردووە نووسینێکی وای بۆ بنووسن، کە پێچەوانەی بالای کردار و رەفتارەکانی خۆی بێت؟  قەیدی چییە، با وەک دەمامک کە چۆن بۆ داپۆشینی و شاردنەوەی رووخسارە و لە ژێرییەوە  کەسایەتییە راستەقینەکەی تێدا دەشارێتەوە، با ئەم جۆرە نووسینانەش دەماکێک بێت بۆ ئەوەی ئەم کتێبە پاش چەند ساڵیکی تر، روویەکی جوان بدات بە حاکم قادر  و نەوەکانی داهاتوو بڵێن غەدر لە حاکم قادر کراوە، ئەوە نییە لەم کتێبەدا ئەو هەموو قسە جوانانەی کردووە؟ ئێمەش لە وەڵامدا وتمان: ئەوان رەخنەکانیشمان لێدەکڕنەوە، ئەو جنێوانەی خەڵکی هاتوچۆکەرەکانی نێو شەقامی کوردییش پێیان دەدەن، خۆشیان ئەوانەیش بە یەکتری دەڵێنەوە. هیچیان بۆ کەس نەهێشتۆتەوە، لەبەر ئەوە پێمان سەیر نییە، حاکم قادر کتێبێکی وا دەربکات و ئەو هەموو شتانە بنووسێت، ناشرینەکان هەمیشە باسی جوانی دەکەن، کە خۆیان نییانە.
فەرموون لەگەڵ ئەو چەند لاپەڕەیەدا بزانن جەنابی حاکم قادر چۆن باس لە گەندەڵیی و ناپاکیی دەکات.
بۆ خوێندنەوەی ئەو چەند لاپەڕەیە کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە:

حاکم قادر ٢٠١٠ ساڵی کۆنگرەی بەرەو رووبوونەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە