شێرزاد گیڤاراى 17ى شوبات - پێشكەشە بەخانەوادە خەمبارەكەى شێرزاد

Wednesday, 30/03/2011, 12:00

1380 بینراوە


 

هەموومان گەورەوبجووك وڕەش وسپى وهەژار وبیزنسمان وسەربەخو وحیزبى وئازادیخواز وستەمكار , هەر هەموو , ئەمڕۆ یاسبەى یا دوور ڕۆژى تر دەمرین , مردنێك شتێك نیە كەلەدەستى هەڵبێین یاخود ڕاومان بنێت , مردن وەك خاڵى پشكنین لەبەردەمى هەموومان دایە , خاڵێكى پشكنین بەوشێوەیەى كە ڕێگەى قاجاخ ودزە شوێنى نیە , ڕاستە كەمرۆڤ بەردەوام رێگەى جیاجیا دەدۆزێتەوە بۆ هەڵهاتن وخۆ دەربازكردن لەمەرگەسات وئاسەوارى مەرگ بەڵام دواجار هەر مردن سەردەكەوێت كەواتە مردن هەموو كات لەڕووى جەستەوە بەسەر مرۆڤ دا سەردەكەوێت ولە دونیا وژیان دۆستیدا لەڕووى فیزیاییەوە نایهیلێت !!
كەواتە هەموومان وەك جەستە دەمرین , مردنێكى هاوبەش وەكو یەك , بەڵام وەكو روح وهەست وئەخلاق ویژدان جیاوازین , مروڤگەلێك هەن لەكەڵ مردنیاندا هەست وئەخلاق وروح ویژدان وبیركردنەوە ونووسین وشوێنەوارەكانیشیان دەمرێت , لەگەڵ مردنیاندا خەڵكى ئاهەنگ دەگێڕن وەكو مردنى دیكتاتۆر وستەمكار وخوێنڕێژەكانى حیزب , مرۆڤ گەلێك هەن لەگەڵ مردنیاندا خەڵك بەلێشاو نەفرەت ولەعنەت وتفى گۆربەگۆڕى تێدەگرن ...
بەڵام مردنى شێرەى شوبات جیاواز بوو زۆر جیاواز , كەبووە هۆى بەئاگاهاتنەوەى جەماوەر , خاڵى بەخەبەرهێنانەوەى دەنگە ویژدانە زیندووەكان , خاڵى ڕاچڵەكینى هەست ونەستى خەڵك , گرنگ ئەوەنیە كەى ولەكوێ دەمرى , گرنگ ئەوەنیە لەچ كات دەمرى , گرنگ ئەوەیە چۆن دەمرى چۆن ؟؟ بەڵى چۆن دەمرى , ئەوەى كە مرۆڤى ڕاست وحەقیقى لەوانى تر جیادەكاتەوە , ترس نەبوونە لەمردن , هەروەكو بینیمان لەكەناڵى knnكەچۆن خانەوادەى شێرزاد باسیان لەوە كرد كەكورەكەیان ستەمكارى وئیهانەى حیزبەكانى بەرامبەر خەڵك بێ قبوڵ نەبووە , وئامادەش بووە سینكى خوى بخاتە بەر كوللەى دوزمن لەبیناو بەختەوەرى ودوارۆزێكى ڕووناك بۆ نەوەكانى داهاتوو , ئەوەى كەگرنگترە لە چۆنێتى مردنى شێرەدا زیاتر سەربەرزى وخۆڕاگرى وهیمەت بڵندییە , ئەو گەنجێك دەیوست خۆى بكاتە قوربانى ئازادى وبەختەوەرى وڕووناكى , ویستى بەمردنى خۆى نەوەكانى دواى خۆى بەرەو ڕووناكى وجۆرێك لەبەختەوەرى ببات , هەروەكو چۆن چێ گیڤارا دەلێت " رێگاكە تاریك وشوومە ئەگەر من وتۆ نەسوتێین كێ ڕووناكى بكاتەوە " شێرزاد خۆى بەمردن دا , سینگى خۆى خستەبەرى گوللە دڵى خستە بەر ئاگرى جەلادەكان,بۆئەوەى ئێمە هەست بەتروسكاى ڕووناكیەكان بكەین , خۆى كردە قوربانى بۆ ئەوەى ئێمە نەوەى دواى شێرزاد هەست بكەین كە گەنجانێك هەن بێ دەنگ نین لەئاستى ستەمكارى دا , لەكۆمەڵگایەكداین هاوپشتیوانى ئازادى تێدایە , ئێستا هەزارەها گەنجى ئەم ووڵاتە خۆزگە بەچۆنێتى مردنەكەى شێرەى گیڤارا دەخوازن , یەكەم لەبەرئەوەى مردنى ئەو بووە هۆى ئەوەى كەئێمە بژین ,نەك ژیانێكى ئاژەڵییانە تەنها خەوتن وخۆتێركردن , نا نەخێر ژیانێك كەپڕبێت لەماناكانى كەرامەت وئینساندۆستى وئازادى وعەدالەتى حەقیقى ..دووەم ئەوەشمان بۆ ڕوون بوویەوە كەمردوویەكى سەربەرز وڕاستى زۆر باشترە لە زیندووییەى سەرزەنشت وكۆیلەى دەسەڵات ,, بۆیە بە بنەماڵە وخانەوادەكەى شێرەى گیڤارا دەلێم كە دڵتەنگ وخەمبار مەبن ئێوە خاوەنى شەهیدێكن كەوێنەى نیە لەكوردستان دا , شێرزاد موعانات ووێنەى هەموومان بوو ,هەریەك لەئێمە بەشێكمان لەنێو هزر وئەندێشە وهەست وئاكارەكانى شێرەدا بوو , ئەو ئەكتەرى هەموومان بوو ,پێشى هەموومان كەوت ودەتوانم بەووتەیەكى فەیلەسوفى ئەڵمانى فریدریك نیچە (1840_1900)كۆتایى بەقسەكانم بهێنم كاتێك دەڵێ ((كەسانێك هەن پاش مردنیان لەدایك دەبن))


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە