تا ئێستا لە كفرى یەك مەیخانە تەقێنراوەتەوەو یەكێكى دیكەش سوتاوەو یەكێكى دیكەش بە هەرەشە داخراوە

Saturday, 03/12/2011, 12:00

1162 بینراوە



 
گەران بەدواى راستیدا لە هەموو بەرژەوەندیەك گرنگترە:
بۆچونێكى زەق هەیە دەڵێت پارتى خۆى هۆكارە لە رووداوەكانى زاخۆ، دەكرێت پرسیارى ئەوە بكرێت چى حزبێك تەمەناى ئەوە دەكات توشى كێشەیەكى لەم جۆرە بێت لە كۆمەڵگەیەكدا ئاینى بە هەردوو دەست گرتووەو لە هەموو حاڵەتێكدا چۆن لێك بدرێتەوە لە قازانجى ئەو حزبە تەواو نابێت، ئەگەر پارتى هۆكارى ئەوەى زاخۆیە كێ هۆكارى هەرەشە كردنە لە مەیفرۆشێك لە دەربەندیخان كە دوكانێكى بە تەنەكە كردووە لە دەرەوەى شار، هەروەها ئەم رۆژانەش لە كەلار واژۆ كۆ كراوەتەوە بۆ داخستنى مەیخانەیەك، لە شارى كفریش مەیخانەیەك تەقێندرایەوە كە دوكانێك بوو لە دەرەوەى شارو خەڵك بە كەمى رێگاى دەكەوێتە ئەوێ ، هەروەها یەكێكى دیكە سوتاو خاوەنەكەى ناچار بوو وازى لێ بێنێت، یەكێكى دیكە نزێك بانقى كفرى هەرەشەى لێ كراو بە ناچارى وازى هێنا، ئەوەى لە گەرمیان روودەدات زیاتر خەڵكى سەر بە ئەنسار ئیسلامى جارانەو بەڵام ناو رێزەكانى كۆمەڵ و لایەنەكانى دیكە خۆیان حەشار داوە.
هەروەها ئەوەى زاخۆ لەوەیە پەنگخواردنەوەى نارەزایەتى خەڵك بێت بەرانبەر پارتى ، هەر لە رووداوەكەى حەڤدەى شبات دەچێت ، چۆن خەڵكەكە هەرچەندە نارازى بوو بەرانبەر یەكێتى بەڵام داخى دڵیان بە پارتیدا رشت، هەروەها خەڵكى زاخۆش دەزانن رووبەرووبونەوەى پارتى بە راستەوخۆ باجى قورس دەبێت و خوێنى لێ دەبێتەوە، هەروەها ئامێرەكانى مۆبایل و گوتارە ئاگرینەكانى هەندێك بانگەشەكەرى ئاینى كاریگەرى زۆرى هەیە لە سەر گەنجان و ئاراستەكردنیان. كە ئەمە دۆخێكى ترسناكەو هەرەشەیە بۆ ئازادیە مەدەنیەكان لەم وڵاتەدا.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە