لەدەستی كێ رزگارمان ده‌که‌ن؟

Monday, 07/03/2011, 12:00

1224 بینراوە


ئەوە بە درێژای دەیان ساڵە ئێوە دەڵێن خەبات بۆ ڕزگاركردنی كوردستان بەڵام لەدەستی كێ ؟ لەدەستی حیزبی بەعس یان لەدەستی ئیسلامی توندڕەو یان ئیرهابیەكان یان بنەماڵەی بارزانی یان بنەماڵەی تاڵەبانی لەدەست كامەیان ڕزگار بكەین.
1.لە شەڕەكانی ناوخۆدا 10150 دەهەزار و سەدو پەنجا شەهیدو بە سەدان بریندارو زیاتر لە 100 هەزار ئاوارە بون,یەك حسابیان بۆ ئاوارەی وتالانبوان و بێسەرو شوێنان و ئەم خەڵكەیان نەكرد .
2.پەرلەمان و حكومەتیان لە گوڕ بەرژەوەندی هەردوو بنەماڵە پێك هێناوە,بۆ نمونە وەزارەتی بەناو پێشمەرگە لەكەڵ سەرۆكی هەرێم ڕێككەوتون كە فەرماندەی لیواكانی سنوری بادینان بۆ پارتی و فەرماندەی لیواكانی سنوری سلێمانی بۆ یەكێتی بێت,هەریەك لە حیزب ئەوانەی لە بەرژەوەندی خۆیاندا بێت دایانناون.
3.وەزارەتی داد و وەزیری داد لە ژێر فەرمانی سەرانی پارتیدایە, دادگاش بە گوێرەی هەڵسوكەوتی دەزگای پاراستن و زانیاری زۆر زاڵمانەو دوور لە مافی مرۆڤ هەڵسوكەوت لەگەڵ خەڵك دەكەن,بە دەیان گیراو هەن لەناو دەزگای ئاسایشی پارتی و یەكێتیدا كە دادگای مەدەنی ناتوانێت بەهیچ شێوەیەك لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بكات, بۆ نمونە لە 29\3\1995 دا (احمد سالح عوسمان) لە سەر كارەساتی تەقینەوەكەی ساڵی 1995 ی زاخۆ گیراوە تا ئێستاش لەلای ئاسایشی پارتیە لە دهۆك بە درێژای 16 ساڵە لە دهۆك دەستبەسەرە؟! باشە سەرۆكی هەرێم تۆ بیرت چووە كە خوا هەیە ! تۆش ڕۆژێك ئەمریت 16 ساڵ بۆ دەست بەسەر بێت یان ئیعدامی بكەن یان حوكمی بدە ن یان ئازادی بكەن. ئێستاش با لیژنەی یاسای پەرلەمانی كوردستان سەردانی گرتوخانەی ئاسایشی دهۆك بكەن بپرسن ڕاستە یان نا ؟..


4.وەزارەتی ناوخۆ و ئەوانەی سەرپەرشتی ئاسایش دەكەن ئەو كەسانەن كە لەشەڕەكانی ناوخۆ دەستیان بەخوێنی كورد سورە,ئەندامن لەدەزگای پاراستن و زانیاری لە هەمانكاتدا,وە ئەمانە هەرچی تاوان و كاری نا مرۆڤانەیە ئەنجامی دەدەن تەنها بۆ بەرژەوەندی دوو بنەماڵە.
5.وەزارەتی دارای هەموو ئەو كەسانەی یەكێتی و پارتین و سەر بە پاراستن و زانیارین تا بتوانن زۆرترین دزی و تاڵانی ئەنجامبدەن بۆ دوو بنەماڵە. یەك پرسیار لە سەرۆكی هەرێم و جلال تالەبانی دەكەم ئایا دەبێت ئیداری حیزب یا حكومەت بۆ ماوەی 30 سی ساڵ هەر لە دارای بمێنێتەوە واتە بۆ ماوەی 30 ساڵ هەر لە پۆستەكەیدا بێت ؟ وە ئایا دەبێت كادری دارای حیزب و حكومەت هەر یەك كەس بێت ؟! نمونەیەك دەهێنمەوە بۆ زیاتر ڕونكردنەوەی پرسیارەكەم, بۆ نمونە (دلێری سید مجید) ئەوە بە درێژای 25 ساڵ زیاتر دەبێت ئیداری یەكێتیە لە حیزب و لە حكومەت و لە خانەننشینی و لە دامەزراندن لە وەرگرتنی موچە لە كۆمپانیاكانی(هێرۆی برایم ئەحمەو) لە موڵك و ماڵی حیزب و حكومەت لە هەموو كوردستان و وە مالیەی تاڵەبانی تەنانەت ئەوەی لە دەرەوەی وڵاتیشە هەمووی لە دەست دلێری سید مجیدایە.شیعاری تاڵبانی ئەوە بوو دە یگوت یان كوردستان یان نەمان, ئەوشیعارە زۆر ڕاستە چونكە بەم مانایە دێت (كوردستان بۆهەردوو بنەماڵە وە نەمانیش بۆ خەڵكی ڕەش و ڕوت و ستەمدیدەی كوردستان) ....

لە كۆتایدا دەڵێم تا ئێستاش كات ماوە ئەتوانن وا بكەن خەڵك ئاشتبكەنەوە بە خۆتان و واز لەم دزی و تاڵانی و خوێن ڕشتنە بهێنن, تا دوای مرندنی ئێوە مێژووی ئێوە بە لایەنی كەمەوە بە قەد توسقاڵیك دڵخۆشكەری تیا بێت.

پۆڵات كوردستانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە