ناودارانی شاری مهاباد

Thursday, 19/12/2013, 12:00

1895 بینراوە



لە کەسایەتیەکانی ناوداری مهابادی کە خوێندنی خۆی تا پلەی دوکتوڕا لە دروست کردنی دەرمان بەردەوام بووە .دوکتور ئەبریشەمی لەتەواوی تەمەنەی خۆییدا هیچ کاتێک بەرانبەر بە رووداوەکانی سیاسی وکۆمەڵایەتی بێ لایان نەبووە ولە تەختی دڵەوە هەستی بە بەرپرسیاتی کردووە. راستی لەوتاردا، شێوەی قسەکردندا لە هەمبەر رووداوە گرنگەکان بۆ وی گران تەواو بووە.لە ساڵەکانی ئالۆزی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی دا لە رووداوێکی تاڵدا هەتا یەک هەنگاوی مەرگ نزیک بۆوە سەرڕای ئەوانەش ئەویندارانە لە گوتنی راستییە کان پاشگەز نەدەبۆوە. (و: دوای ئارام بونەوەی شەڕی سێ مانگە لە مزگەوتی سور کە منیش لەوێ بوم ئاغای ئەبریشەمی ئاخاوت وقسەکانی زۆر باش وبە جێ بوون بەڵام بە داخەوە لە کاتی هاتنەدەری خەڵک لە مزگەوت بە دەمانچە لەسەریانداوپاشان لەرادیوی حیزبێکدا گوترا ئەو کەسە ........بووە !؟ کە لە کەسایەتی ئەو بەڕێزە بەدوورە .) لەوبەرهەمانەی کە چاپ کراون بریتین لە :
یەک: بنەمای فەرهەنگی دەوڵەت، چاپی تاران ،چاپی ئەرژەنگ .
دوو:شیکردنەوەوپێداچونەوەی ناسیونالیسم ،چاپی ١٣٧٣ تاران ،چاپی ئەرژەنگ .
کەهەردوو پەڕتوکەکە رادەی تێگەیشتنی ناوبراو لەبارودۆخی رووداوەکانی سیاسی وکۆمەڵایەتی وفەلسەفی بۆ خوێنەر ئاشکرا دەکا . (ساغی وسڵامەتی ئەو بەڕێزە ئارەزوی هەموانە)
" سەید عوبیدوڵڵای ئەیوبیانی مەرکەزی (بڕەک) .
لە کەسایەتیەکانی فەرهەنگی شاری مهابادە .کە پێشهەنگی هێنانەبەرباسی زمان و ئەدەبیاتی زمانی کوردی لە زانکۆکان وناوەندە زانستیەکان بووەکە بە شێوەیەکی شێلگیرانە بە نوسین ئەرکەکانی خۆی بە جێ گەیاندووە.پەڕتوک و بڵاوکراوەی باش وبەجێی لە لایان زانکۆکانی تەورێز وئیسفەهان بە چاپ گەیشتووە ئەو پەڕتوکانەی کەپڕ بایەخن چاپ نەدراون بریتین لە :
بیرەوەریەکانی خۆی ، چاوخشاندنێکی زۆر بە پەڕتوکە کانی مێژوویی و ئەدەبی ، سەرجەم گۆوارەکانی نیشتمان بڵاوکراوەی کۆمەڵەی ژ، ک . دیوانی وەفایی ، دیوانی دەستنوسی حاجی عەبدولڕەحیمی وەفایی کە ساڵی ١٣١٧هەتاوی بە دەستخەتی مەلاقادری مودەڕڕسی بە شێوەیەکی جوان نوسراوەتەوە. کە هیوا دارین رۆژێک هەموویان لە چاپ بدرێن وخەڵک کەڵکیان لێ وەگرێ . (سرنج: بەداخەوە ئێستا ئەو نەمرە لەلامان نەماوەو کۆچی دوایی کردووە ، رەوانی شاد بێ)
سەر چاوە : مێژووی مهاباد ، جەنابی موحەممەد سەمەدی.
وەرگێڕانەوە بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی


سرنجی وەرگێڕ : شەڕی سێ مانگەی ساڵی ساڵی ١٩٨٠ز لە شاری مەهاباد جگە لە وێرانی وشکاندنی کەسایەتی تاکی کورد چی لە گەڵ خۆی بەدیاری نەهێنا . ئەو کات حیزبەکان لە کێبەر کێی شەڕی نابەرابەردا خەڵکی هەژاریان کردە فیدای داهاتووی ناڕوونی خۆیان ، دوکتور ئەبریشەمی تەنیا ئەوەندەی گوت: لە ناو شارەکاندا شەڕناکرێ ماڵە کان مەکەنە سەنگەر !
لە مزگەوت هاتینەدەرێ بەدەمانچە لەسەریاندا وگوتیان نەدەبوا ئاوای قسە کردبا! ئەوکەسانەی ئەو کاریانکرد خۆیان بە لایەنگری دێمۆكڕاسی وزەحمەت کێش لە قەڵەم دابوو . ئەوکات لەسەر گوتنی راستیەکان دوکتور ئەبریشەمەی ترۆری بەسەردا کرا ئەو رۆش لەسەر گوتنی راستیەکان کاوە گەرمیانی شەهیدوترۆر دەکرێ ! بێ بەختی نەتەوەیەک کاتێک کۆتایی پێ نایە کەئەو نەتەوەیە حافزەی مێژوویی خۆی بداتە دەست باو بۆرانی رۆژگار و نەیکاتە ئەزموون بۆ داهاتووی خۆی .نیشتمانی کورد دووجار داگیر کراوە ،، جارێک لەلایان بەشێک لە دەسەڵاتی کورد ،جارێکی دیش لەلایان داگیرکار ! د: ئەبریشەمی لەوکارەساتە رزگاری بوو ولەتاران دەژی ، ئەو وتارانەی کە ئەوڕۆ بۆ کێشەی کوردولەسەر کورد دەیان نوسێ ،نە ئەوکات نە ئێستێ ولەداهاتودا حیزبەکانی رۆژهەڵات ناتوانن بینوسن چون لێی حاڵی نابن . وتارەکانی تایبەتین وبوێرانەن ، پێنوسی کورد دووجار دەشکێ جارێک دوژمن وجارێکیش کوردی نەزان !؟
١٩/١٢/ ٢٠١٣

.





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە