لەسالیادی سەرکوتی خەڵکی کوردستان ، نارەزایەتی تاسەر بەهێز کپ ناکرێتەوە

Wednesday, 18/04/2012, 12:00

1343 بینراوە


دوای تێپەڕینی 62 ڕۆژ بەسەر خۆپیشاندەرانی شار و شارٶ چکەکانی کوردستان ، کە بەهێمنانەترین شێوە درێژەیان بەنارەزایەتی و داخوازیە رەواکانی گەل دەدا ، وەک پیشەی بەردەوامی دەسەڵاتی کوردی ، لەبڕی گوێگرتن و جێبەجێ کردنی داواکاری خۆپیشاندەران لە ڕٶژی19-04 تا 23-04 بە توندترین شێوە کەوتە گیانی خۆپیشاندەرانەوە ، کە خۆی لەگرتن ، ئەشکەنجە ، رفاندنی چالاکوانەکانی خۆپیشاندەران و بەکۆمەل گرتنی خوێندکارانی زانکۆ و بەبلاوکردنەوەی هەزاران چەکدار لەناو شاری سلێمانی و سەپاندنی باری نائاسایی و لەتە ک گولەبارانکردنی خۆپیشاندەران کەچەندین خۆپیشاندەر برینداری لێکەوتەوە ، کەدواین شەهیدی راپەرینی خەلکی سلێمانی شەهید (هەردی فاروق) بوو بەدەستی چەکدارەکانی دەسەلاتەوە گەیشتە کاروانی نەمرانەوە 
گەرچی دوای 5 ڕۆژ دەسەڵات توانی لەڕێگای بەکارهێنانی هێزەوە، ناڕەزاییەکان کپ بکاتەوە ، بەڵام هەر بەوەوە نەوەستا ، بەڵکو بە سیاسەتێکی نەخشە داریژراو لەلایەن بەرپرسە باڵاکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بەهاریکاری پارتی دیموکراتی کوردستان ، کەوتنە پیلانی تۆقاندن و تیرۆر و زیندنانی کردنی هەموو ئەوکەسایەتیانەی ڕۆلی قارەمانانەیان لە نارەزایەتیەکانی ٦٢ ڕۆژەی شارو شارۆچکەکانی کوردستان بینیبوو . ئەم سیاسەتە ، بەشیوازی زۆر مەترسیدارتر ، تائێستا درێژەی هەیە ، ئەویش بە بەکارهێنانی دادگاکان لەخزمەت سەرکوت و ترساندنی خەلکدا .. کەدواترین نمونە دۆسیەی (سەید ئەکرەم و برایمی کاکەئەحەیە)
بۆیە ئێمە لە یەکەم سالیادی سەرکوتی نارەزایەتی 62 ڕۆژەی شارو شارۆچکەکانی کوردستان دەلێین:
١/ دەسەڵاتی کوردی ، بەخەیاڵی خۆی دەتوانێت درێژە بە ملهوڕی سیاسی خۆی بدات لە جیبەجینەکردنی داخوازیەکانی خەلک چونکە ، تا ئێستاش ئامادەنیە هیچ یەکێک لە داخوازیەکانی خۆپیشاندەران جێبەجێ بکات، ئەمە وا دەکات تەقینەوەی نارەزایەتیەکان سەرلەنوێ لە خولێکی تردا سەرهەڵبداتەوە و ڕێگایەکی توندوتیژیشی لێ بێتە ئاراوە. چونکە مەحالە داخوازی رەوای خەلک بەتایبەتی لەم سەردەمەدا کە سەردەمی هوشیاری گەلانە تا سەر بەهێز کپ بکرێت
٢/ هەموو ئەو بانگەشە و بەلێنانەی لەسەرۆک کۆماری عێرا ق تالەبانی و سەرۆکی هەرێم بارزانی و سەرۆکی حکومەتی پێشوو بەرهەم ساڵح و پەرلەمانی کوردستان ، جگە لەفریودانی خەلکی کوردستان لە ڕوی پراکتیکی هیچی جێبەجێ نەکراوە.
٣/ لێرەدا سەرلەنوێ پشتگیری خۆمان بۆ داخوازیە ڕەواکانی خۆپیشاندەرانی 62 رۆژی خەلکی کوردستان رادەگەیەنین و پەیمان دەدەین بەردەوام دەبین لە گەیاندنی ئازارەکانی جەماوەر بۆ ناوەندە سیاسی و مرۆڤ دۆستەکانی جیهان
٤/ سەرلەنوێ و وەک هەزاران دەنگی پارت و ڕێکخراو وکەسایەتی و کەمپینی خەلکی کوردستان داوای گرتنی بکوژی شەهیدو بریندارانی خەلکی کوردستان دەکەین و هاوکات داوای ئازادکردنی سەرجەم ئەو خۆپیشاندەرانە دەکەین کەبەناوی تاوانەوە لەزیندانەکانتان خستوون. تاوانی شەهید و بریندارکردنی خەلک ئەمە داخوازیەکی ئیداریە ، ئەرکی بەپەلەی دەزگا ئیداریەکانە جێبەجێی بکەن.
گروپی 17 شوبات / ستۆکهۆلم
2012-04-18

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە