ئەوانەى خۆ فرۆشن لە خۆیانەوە سەیرى خەڵك دەكەن

Sunday, 14/02/2010, 12:00

784 بینراوە


لەم رۆژانەدا ((كاروان على)) ناوێك لە نوسینێكدا كە لە سایتى ((سەربەخۆ))دا بڵاوكردۆتەوە چەند گومانێكى خستۆتە سەر سەفەرێكى هاورێ قادر عزیز بۆ ئێران ، ساڵى پاریش بە قسەى خۆى لەسەر سەفەرێكى تر هەمان شتى نووسیوە ، وەك ئەوەى شتێكى گرنگى ئاشكرا كردبێ و هەنگى لەدار دۆزیبێتەوە ، ئەمە لە كاتێكدا لە بۆنەكاندا زۆر لە نوێنەرانى لایەنە سیاسیەكان بانگهێشتى ئەو وڵاتە دەكرێن و چوونە ئەو وڵاتەش تا ئێستە نەزاندراوە بۆ كەس خیانەت بووبێ ، بەڵام ئەو تاقمەى كە بۆ ساڵێك دەچێ لە حزبى زەحمەتكێشان بە دەستى لایەنێكى دەسەڵات جیاكراونەتەوە چیان بەدەستەوە ماوە ئەگەر ئەو قسە و قسەڵۆكە بێ بنەمایانە نەبێ ، جا سەیرەكە لەوەدایە ئەو برادە بە شێوەیەكى زۆر چەواشەكارانە باس لەوە دەكات كە ئەم سەفەرە بۆ ئێران بۆ ئەوەیە كە لە هەڵبژاردن فریاى هاورێ قادر عزیز بكەون یا لە كاتێكدا كە ئێران كچ و كورانى كورد لە سێدارەدەدات و بەقسەى ئەو سەفەرەكەى هاورێ قادر لەوە دەچێت كە لە رێورەسمى ئەو ئەو ئیعدامانە بەشداری بكات ، كێ بەم قسە پووچانە باوەر دەكات ، چونكە كێ هەبێ هەڵوێستە نەتەوەییەكانى هاورێ قادرعزیز و حزبى زەحمەتكێشانى كوردستانى لە بەرامبەر پرسى نەتەوەیى و پشتگیرى لە خەباتى گەلەكەمان لە پارچەكانى تر لەبەرچاو نەبێ و بۆ كاروان على لە حزبەكانى رۆژهەڵاتى كوردستان ناپرسێ بزانێ بە چ رێزێكەوە سەیرى ئەو هەڵوێستە نەتەوەییانە دەكەن ، دواجار كاروان على داوا لە هاورێیانى زەحمەتكێشان دەكات پرسیار لە قادر عزیز بكەن لەسەر سەفەرە نهێنیەكانى ، ئەمە لە كاتێكدا ئەو سەفەرانە نهێنى نین و لە كەسیش نەشاردراوەتەوە . هەروەها بە قسەى خۆى داوا لەو كچ و كورە رۆژهەڵاتیانە دەكات كە هەتا زووە لە راگەیاندنى زەحمەتكێشان دوركەونەوە تا قادر عزیز بە ئێرانى نەفرۆشتون . دیارە من وەك كادرێكى زەحمەتكێشان پێم شك نایەت لە راگەیاندنى ئێمەدا كور و كچى رۆژهەڵات كار بكەن ، بەڵكو ئەوە هەندێ كور و كچى رۆژهەڵاتە كە هێشتا ئێوەیان وەك خۆتان نەناسیوە ، رۆژنامە زەردەكەتان بە زەبرى پارە بەرێوەدەبەن ، سەبارەت بە خەڵك فرۆشتنیش وابزانم هاورێ قادر عزیز لە خەباتى دەیان ساڵەى خۆیدا كەسى بە هیچ لایەنێك نەفرۆشتوە تا ئیمرۆ خەڵك بە ئێران بفرۆشێ ، خۆ ئەگەر بۆى بكرابا نەیدەهێشت ئێوەش دواى ئەو هەموو ساڵە خەبات و ماندووبونە و دواى ئەو هەموو قسە زل و موزایەدانەى كە لە بەرامبەر دەسەڵاتان دەكرد بەم شێوەى ئێستە زەلیلانە لە بەرامبەر هەندێ پارە و ئیمتیاز خۆتان بە لایەنێكى دەسەڵات بفرۆشن ، بۆیە هەقە كادیرانى لاى ئێوەش بپرسن بۆچى بەم شێوە دژ بە حزبەكەتان بەكارهاتن و لەپاى چى وا بوونەتە ئامرازى دەسەڵات دژبە حزبەكەتان و هەندێ پارە و پوول نەبێ كە لە هاورێكانتان زەوتكردوە چیتان لە رووى سیاسى و مێژوویى و جەماوەریەوە دەست كەوت ، بۆیە واباشە لە خۆتانەوە سەیرى خەڵك نەكەن ، كریى خۆفرۆشیش هەر لاى ئێوەیە و لاى خەڵكانى تر نیە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە