بەهاری بەردەوامی گەلان و كۆتایی دیكتاتۆریەت

Friday, 21/10/2011, 12:00

1265 بینراوە




(ئوسامە ئەبووفراس) بەرپرسی یانەی ئەبوو قەسامی فەلەستینی لە دیدارێكدا لە شاری ئامەد، سەبارەت خەباتی گەلی كورد و فەلەستینی گوتی:
لەسەرداوای فۆرمی میزۆپۆتامیا بۆ ئامەد هاتووین، لە راماڵەو غەزەو لوبنان و سوریا بۆ بەشداری كردن هاتووین، بۆ هاوكاری و پشتگیری لە داوای رەوای گەلی كورد هاتووین، ئێمە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چەوسانەوە ستەمی گەلی كورد و فەلەستینی یەكدەبینین، هەردوولا چەوساوەین بۆیە پشتگیری یەكتریمان پێویستە، ئێمە دەمانەوێت ستەم لەسەرمان نەمینێت، لەگەل دروست بوونی دەوڵەتی فەلەستینی دیموكراسی سەربەخۆداینو گەڕانەوە بۆ سنوری ساڵانی چواری حوزیران، هەمان شێوە وەدەست هێنانی گەلی كوردیش بۆ مافەكانی خۆی بۆ دروست بوونی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردی بەدروست دەبینینین، بەداخەوە دەوڵەتە دیكتاتۆرەكان بۆ ئیسرائیل و رژێمی سەهیۆنی دژی ئیرادەی گەلانی ناوچەكە پرۆژە پیشكەش دەكەن، لەو بارەوە پیلانگیری بەرێوە دەبەن، لە پێناو ئەوەی تەنها خۆیان باڵادەست بمێننەوە، بەشێوەیەك ئیسرائیل وەك ناوەندێكی داگیری دەركەوێتو باڵادەسبێت، بۆیە لە شێوازی چارەسەری دیموكراسی هەڵدێن، دوور كەوتن لە شێوازی دیالۆك، چونكە دیموكراتی مافی چارەی خۆنوسین بە نەتەوەكانى دەدات، بەئیرادەی خۆیان ویست و داواكارییەكانی دەست نیشان دەكات، بۆیە ئەم شێوازە لەلایەن دیكتاتورەكان ڕەتدەكرێتەوە، وادەبینین بەهاری عەرەبی سنورێك بۆ دیكتاتۆری دادەنێت، وەك لە میسر و تونس و لیبیا بینرا، ئەو بەهارە لەشوێنی خۆی ناوەستی بە پشتگیری ئیرادەی نەتەوەكان بەردەوامە ، بەئیرادەی گەلیش رزگار دەبین لە گەندەلی و دیكتاتۆرییەت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە