لەزانكۆى سۆران گەر دز نەبیت شوێنت نابێتەوە

Tuesday, 18/01/2011, 12:00

1485 بینراوە


مانگى ئەیلوولى سالى 2010 رەشترین رۆژى قەزاى سۆرانە چونكە بنەمالەى بارزانى بریارى كردنەوەى زانینگەیەك دەدەن بۆ دزى نەك بۆ خزمەتى زانست وپێشكەوتن پێش ئەم مێژووە ئەم شارە دزى بەناوى زانست لێنەدەكرا !! پێش ئەم مێژووە ناوى شارى سۆران نەچوبوە دەفتەرە رەشەكەى گەندەلی پێش ئەم مێژووە كوردە ئەوروپیە بەزیوو و خانەنیش و بێكەلكەكان چیان دەكرد لەم شارە پێش ئەم مێژووە شارێك دوور لەشەرى زمانى سۆرانى و بادینى كە ئێستا بەناوى زانستەوە تۆیەكەى دەچێنرێت لە رێگایى كۆنە تكریتەیك بەناوى عبدلله حسین هەودیانى , پێش ئەم مێژووە دزى كردن شەرمەزارى بوو دزەكان نەیان دەتوانى بەرۆژ دەركەون و بە وەنەوشەى جام رەش لە شەقامەكان بە ئازادى بسورێنەوە چونكە ئەم شارە شارى میرمەحەمدى گەورەى رەواندوزە رۆلەكانى بە درێژاى مێژوو راوە دزیان كردووە دروست كردنى زانكۆیەك گەر بۆ زانست بێت زۆر پیرۆزە . كەچى ئێستا دەبنیت مانگانە برى 135 ملیۆن دینار تەنیا بۆ گیرفانى سێ كەسى زەلیلى دەستى بنەمالە لەوانە مسلح مستەفا كە ئەم گەمژەیە نازناوى زانستی نیە كراوە بە سەرۆكى زانكۆى سۆران كەسى دووەم كە یاریدەدەرى یەكەمیەتى بەناوى هاورێ عەزیز كە تاكو ئێستا لەم ماوەیە 7 جار سەفەرى ئەورۆپاى كردووە لەسەر خەرجى زانكۆ كەسى سێیەم كە یاریدەدەرى دووەمیەتى بەناوى روشدى ێمد ئەم ناموبارەكەش 4 جار سەفەرى دەرەوەى كردووە لەسەر خەرجى زانكۆ بەمەش تاكو ئێستا برە پارەى دزراو نزیكەى 600 ملیۆن دینارە كە دەكرا 100 خوێندكارە لە دەرەوەى وولات خویندنى بالایان تەواو كردایە ئەم برە پارەیە دەكرا لە رێگاى گەلى عەلى بەگى خەرج كرابایە كە رۆژانە چەندین مەرگەساتى تێدا روودەدات , لە زانكۆى سۆران گەر دزى نەكەیت وەكو دكتۆر عبدالرحمان سپینداریت شاربەدەر دەكرێت گەر دزى نەكەیت شكیان بۆ ئەوە دەچێت كە بروا نامەكەت سەختەیە و لە هاوشێوەى زانكۆیەكانى ئەوان نیت دەتخەنە دەرەى كارى زانكۆى ، زانكۆیەك بۆ ئەوە دانراوە كە پارەى میللەت لەرێگایى حیسابى بانكى وەهمى زانكۆوە بۆ دەرەوە بنێردریت چونكە منالەكانى بارزانى لەسەر رێبازەكەى بارزانیەوە پەروەردە كراون كە بەردەوام كاسبى بە مالى میللەتەوە بكەن .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە