توركیا فڕۆكەى سیخوڕى لەئیسرائیل دەكڕێت بۆ ئەوەى پێى ئاگادارى قەندیل بێت

Wednesday, 10/03/2010, 12:00

1532 بینراوە


لەبەشى دووەمى دیمانەكەدا بڕیار گابار ئەندامى كۆمیتەى سیاسى كۆما جڤاكێن كوردستان(PKK)ئەوە ڕەتدەكاتەوە كەپارتەكەى لەقەندیل دانیشتنى لەگەڵ ئەمریكا كردبێت و ئەو تۆمەتانەش بەبێ بنەما وەسف دەكات كەباس لەوە دەكەن چەكى دەستى گەریلا هى ئەمریكا بێت
:بۆچى ئاگربەستتان درێژەى هەیە لەگەڵ ئەوەى هێزى پاراستنى گەلى كوردستان باس لەوە دەكات كەزیانێكى گیانى زۆر بەگەریلاكانى گەیشتووە ؟
بڕیار گابار:قۆناغى ڕاوەستاندنى چالاكى سەربازى لەبەرامبەر ئەرتەشى توركیا لە13ى حوزەیرانەوە ڕاگەیانرا كەتائێستاش بەوپەڕى فیداكاریەوە بەردەوامە دیارە چ بەرلەوە و دواى ئەوەش هەتا بۆ یەك ڕۆژیش هێرش و پەلامارى ئەرتەشى تورك لەسەر هێزى گەریلا نەوەستاون لەكاتێكدا گەریلا لەقۆناغى بێچالاكیبون و لەوماوەى كەباسمان كرد تائێستا نزیكەى(90)هەڤاڵى ئێمە شەهیدبوونە زیاتر 273ئۆپەراسیۆن دژ بەگەریلا كراوە لەبەشێكیان شەڕ ڕوویداوە لەكاتێكدا چاوەڕوانى ئەوە دەكرا لەبەرامبەر ڕاگرتنى چالاكی لەلایەن هێزى پاراستنى گەلى كوردستانەوە ئەرتەشى توركیاش وەكو لایەنى بەرامبەر هێرشەكانى بۆ خۆى ڕابگرێت و ڕێز لەم بڕیارە بگرێت بۆ ئەوەى چیتر خوێن نەڕژێت دیارە گەلى كورد گەلێكى شەڕخوازنیە بۆ ئەوەش دەستى نەداوەتە چەك كەشەڕى پێبكات بەڵكو لەبەرامبەر ئەو هێرش و كوشتارەى دەوڵەت دەیەوێت خۆى پێ بپارێزێت بەدرێژایى مێژووى كورد سەیربكە كورد گەلێكە تاناچار نەبووبێت دەستى نەداوەتە چەك گابار دەڵێت زۆر جار هەندێ كەس بەناوى جۆراو جۆر هەڵدەستن بەشیكردنەوەى بابەتى چەك بەتایبەتى لەكوردستان و بۆ كورد زۆرجار باس لەوە دەكرێت كەئایا چەك كورد دەگەیەنێتە ئازادى و سەركەوتن یان ڕێبازێكى تر هەیە بگیرێتە بەر جگە لەچەك نەبێت من ئەم بۆچوونانە بەهەڵە دەزانم چونكە ئەمانە شیكردنەوەى هەڵەن بۆ سیاسەتى گەلى كورد هیچ ئاوڕ لەكردارە قێزەونەكانى دوژمن نادرێتەوە نابینن ڕژێمە داگیركەرەكان سڵ لەهیچ شتێك ناكەنەوە بەتایبەتى توركیا هێرش دەكاتە سەر هەموو شتێك و هەموو نرخ و بەهاكانى گەلى كورد بەمەبەستى نكۆڵى كردن و لەناوبردن بۆ ئەمە بەهەموو ڕێبازێك تیرۆرى دەوڵەت لەكوردستان بەڕێوە دەبەن لەسەر ئاستى جیهانیش بۆچونێكى زۆر هەڵە هەیە ئەوانیش ئەم سیاسەتەى دەوڵەتى تورك لەبەرامبەر كورد بەڕەوا دەبینن بەڵام كەگەلى كورد بەچەك وەڵامى ئەم سیاسەتەى دایەوە بەرگرى لەشەرەف و كەرامەتى خۆى كرد ئەمەیان دەخرێتە ژێر پرسیارەوە ئەمە بەراستى ناڕەوایەتیەكى گەورەیە دەرهەق بەگەلى كورد دەكرێت دیارە لەپەكەكەدا قۆناغى بەكارهێنانى چەك هەیە ئەمەش بۆ پاراستنى ڕەوا بەكاریدەهێنێت نەك بۆ هێرش كردن ئەمەش بەندە بەئاستى لایەنى بەرامبەر بادەوڵەت هێرش نەكات بزانە لەكوردستانداچەك بەكاردەهێنرێت بۆ نمونە لە1993ەوە تائێستا شەش جار ئاگربەستى تاكلایەنە ڕاگەیەنراوە تائێستاشى لەگەڵدا بێت دەوڵەت وەڵامێكى ئەرێنى نیە گەلى كورد بەتایبەتى لەباكوورى كوردستان و پەكەكەش باوەڕیان بەچارەسەرى كورد هەیە بەڕێبازى ئاشتیانە ئەوەى باوەڕى نیە بەچارەسەرى كێشەى كورد دەوڵەتى توركیا و دەوڵەتە داگیركەرەكانن بۆیە لەم ڕووەوە دیارە ستراتیژى دیموكراسیانە پاراستنى ڕەوا مافێكى گەردوونیە لەم ڕووەوە لەسیاسەتى دیموكراتیانەدا پاراستنى ڕەوا مافێكى گەردونیە با لەتوركیا كێشەى كورد لەتوركیا لەناو دەستور و پەرلەمان بەگوێرەى پێوانە گەردونیەكان چارەسەرببێت ئەوكاتە گەلى كورد چۆنیەتى پاراستنى كەرامەت و دەستكەوتەكانى مناقەشەى لەسەر بكات ئەوكات دەتوانرێت قسەى لەسەربكرێت بەڵام لەمڕوەوە تائەمە نەبێت ئەوا هێز بەرگرى لەگەلى كورد دەكات تەئكید دەكەمەوە كە گەلى كورد باوەڕى بەسیاسەتى دیموكراتیانە هەیە وەكو پێشتر باسم كرد گەلى كورد قۆناغێكى باشى بڕیوە و دەستكەوتى بەدەست هێناوە بۆ پاراستنى ئەم دەستكەوتانە هێز پێویستە تائێستاش گرتن كوشتن بێدەنگ كردن بەردەوامە دەیانەوێت هەموو ڕێگاكانى دیموكراتى لەگەلى كورد تەسكبكەنەوە بیانگرن.
:ئایا پەكەكە و ئەمریكا لەقەندیل دانیشتنیان هەبووە؟
بڕیار گابارى:نەخێر شتى وانەبووە هیچ پێویستمان بەوە نیە شت لەگەل بشارینەوە ئەگەر دانیشتن بكەین لەگەڵ هەر لایەنێك ئاشكراى دەكەین؟
:دەگوترێت چەكى دەستى گەریلا ئەمریكیە؟
بڕیارگابار:ئەمە قسەى بەرپرسانى توركیایە و زۆرجار باسى لێوە دەكەن پەیوەندى نێوان پەكەكە و ئەمریكا بەو شێوەیە نیە كەچەك بەپەكەكە بدات هەروەها پەكەكە پێویستى بەوە نیە چەك لەئەمریكا وەربگرێت بەداخەوە زۆرجار ئەوە لەڕاگەیاندنەكانى باشوور باسى لێوە دەكرێت بەڵام ئەوە چەواشەكاری و شتێكى زیاترى تیانیە دیارە ئەمریكا لەبەرامبەر پەكەكە و گەلى كورد لەباكوور ئەوە دەسەلمێنێت كەسیاسەتێكى هاوتەریبە لەگەڵ سیاسەتى دژە كوردى توركیا لەگرتنى ڕێبەر ئاپۆ لەدیدارى بۆش و ئەردۆگان و پلانە سێ قۆڵیەكە لەدژى پەكەكە هەتا لەهێرشكردنە سەر پەكەكە ئەگەر توركیا لەلایەن ئەمریكاوە ڕێگەى نەدرێت ناتوانێت بێت قەندیل بۆردومان بكات بابەتێكى تر ئەوەیە كەتوركیا فڕۆكەى سیخوڕى نیە ئێستا هەوڵ لەئارادایە بۆ ئەوەى ئەم فڕۆكانە لەئیسرائیل بكڕێت بەڵام ئەوە چەند ساڵە لەسەر یەك ئەم فڕۆكە سیخوڕیانەى ئەمریكا ماوەى چوارساڵە بەسەر قەندیلدا دەسوڕێنەوە و زانیارى لەسەر پەكەكە كۆدەكەنەوە دەیدەن بەتوركیا،
:بۆچى ئەمریكا دەڵێت پەكەكە دوژمنى ئێمەیە لەكاتێكدا كێشەى پەكەكە لەگەڵ توركیایە؟
بڕیارگابار:ڕاستە كێشە لەگەڵ سیستەمى توركیایە بەڵام بۆچى ئەمریكا یان هێزەكانى ترى نێودەوڵەتى دژایەتى گەلى كورد دەكەن یان بونەتە لەمپەر لەبەردەم چارەسەرى كێشەى گەلى كورد بابەتێكى تر پەیوەندى بەبەرژەوەندى ووڵاتانى ناوچەكەوە هەیە لەخۆرهەڵاتى ناوەڕاست بابەڕوونى من پێتان بڵێم هەتا ئێستا پەكەكە فیشەكێكى بەئەمریكاوە نەناوە بەڵام بۆچى ئەمریكا تەداخول لەم كێشەیە دەكات ئەمەیان پەیوەندى بەسیستەمى داگیركارى هەرێمیەوە هەیە،
:بەڕێز گابار میتى توركی چ ڕۆڵێكى گێراوە لەهەوڵدان بۆ لەناوبردنى بەرپرسانى پەكەكە؟
بڕیار گابار:بەڵێ ئەوە تەنیا میت نیە بەڵكو هەموو دام و دەزگاكانى توركیا هەوڵیان هەیە بۆ لەناوبردنى بەرپرسانى پەكەكە ئەمە لەڕابردوو ئێستا و پێدەچێت لەداهاتووشدا بەردەوام بێت ئەم جۆرە هەوڵدانانە هەموو سنورێكى ئەخلاقى تێپەڕاندووە بەنیشتیمانى و نەتەوەییەوە هەتا یاسا نێودەوڵەتیەكان ئەم جۆرە هەوڵانەش زۆر جۆرى هەیە،نمونە زۆرن بەڵام سەرەكیترینیان ڕێبەر ئاپۆیە وەكو هێرش و فشارەكانى سەر ڕێبەر ئاپۆ هەتا ئەوكاتەى ڕێبەر ئاپۆ لەسووریا بوو تەقینەوەیەك لەنزیك ئەكادیمیاى پەروەردەیی ڕوویدا ئێستاش بەژەهراوى كردن و هەوڵدان بۆ بێدەنگ كردنى ڕێبەر پێویستە ئەوەش بزانرێت هیچ كاتێك ئەم هەوڵانە نەیانتوانیوە ئەنجام بەدەست بهێنن بەڵام پێویستە توركیا ئەوەندەى خۆى بەهەوڵدان بۆ لەناوبردنى بەرپرسانى ئەم بزوتنەوەیە خەریك دەكات واباشترە هەوڵى چارەسەرى كێشەى كورد بدات،
:گرووپى ئاشتى گەڕانەوە توركیا بەڵام تائێستا هیچ كارێكیان دیارنیە؟
بڕیار گابار:چوونەوەى گروپى ئاشتى كاریگەرى زۆرى هەبوو زۆریش حەساس بوو ئەمە بەشێك بوو لەو قۆناغەى ئێستا لەلایەن بزوتنەوەى ئازادیخوازى گەلى كوردەوە پەیڕەو دەكرێت هەروەها خاڵێكى ترى گرینگ ئیسرار كردنەوەى پەكەكە بوو لەسەر چارەسەرى ئاشتیانەى كێشەى گەلى كورد ئەمەش یەكێكى تر بوو لەدەستپێشخەریەكانى ئاشتى سەرۆك ئاپۆ كاریگەریەكى زۆر بەهێزى هەبوو هەم لەسەر ئاستى ناوخۆ هەم لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى لەبەرامبەر ئەم هەڵوێستەى بزوتنەوەى ئازادیخوازى گەلى كورد جارێكى تر توركیا بەسیاسەتی كۆن نزیكى ئەم دەستپێشخەریەى ئاشتى پەكەكە بۆوە لەماوەى ئەم ساڵەدا توركیا نەیتوانى خۆى لەبەرامبەر ئەنجامى سەركەوتنەكانى گەلى كورد بكات كە لە 29ى ئازاردا بەدەستى هێنا نەیتوانى خۆى ڕابگرێت ئەمە بوو دەستى كرد بەدەستگیركردنى كورد لەهەموو چین و توێژێك بەگەورە و بچوكیانەوە كار گەیشتە ئەوەى پارتى(DTP) دابخەن لەئێستاشدا چەندین سەرۆك شارەوانى كورد دەستگیركراون كەبەدەنگى گەل هەڵبژێردراون كەنوێنەرى ڕاستەقینەى گەلن هەروەها پێش داخستنى (DTP) توركیا دەستى گرت بەسەر نەخشەى ڕێگا سەرۆك ئاپۆ كەبەمەبەستى چارەسەرى ئاشتى پێشكەشى كردبوو لەبەرامبەر ئاگربەستى تاكلایەنەدا هێرشى توركیا قەت نەوەستاوە ئەمەش ئەوە نیشان دەدات كەتوركیا لەبەرامبەر هەڵوێستى ئاشتیخوازانەى گەلى كورد هیچ هەنگاوێك بنێت هەركاتێك ئێمە هەنگاوى ڕاست دەنێین ئەوان پێچەوانەوەى دەكەنەوە نزیكبونەوە لەگروپەكانى ئاشتى زۆر لەمانە جیاوازتر نیە ئەگەرچى تائێستا دەستگیرنەكراون بەڵام تائێستا ئەو مەترسیە هەیە بۆ داهاتوو بەگشتى توركیا لەساڵى 2009 دا پێچەوانەى هەموو هەنگاوەكانى ئاشتى گەلى كورد جوڵاوەتەوە ئێستاش ئەم قۆناغە كەمێك ڕاوەستاوە دیارنیە كەبەرەو كوێ دەچێت تائێستاش حكومەت تەئكید لەسەر ئەوە دەكاتەوە كەهەوڵیان بۆ لەناوبردنى پەكەكە ئەگەر لەم بوارەش هەنگاوبنێنن ئەوا پەكەكەش دەستە وەستان ناوەستێت ئەو سیاسەتەى لەڕابردوو پەیڕەوى كردووە ئێستاش بەردەوامى پێدەدات وەكو بەرگرى كردن لەشەرەف و كەرامەتى گەلى كورد پاراستنى دەستكەوتەكانى گەلى كورد بۆ ئەمەش لەئێستادا لەوپەڕى ئامادەباشیداین بۆ پێشوازیكردن لەهەر هێرشێك كەلەلایەن دەوڵەتى توركیاوە دەست پێشخەرى تێدا بكرێت وەكو لەبەهارەوە تائێستا بۆ هەموو لایەك دەركەوتووە كەئێمە تاكلایەنە چالاكیەكانمان ڕاگرتووە جارێكیتریش ئەگەر توركیا هەنگاو بنێت ئێمە بۆ كرانەوەى بەردەوام ئامادەین،
ئەم دیمانەیە لەدوا ژمارەى گۆڤارى فشار بڵاوكراوەتەوە
[email protected]
[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە