سلێمانى شارى قوربانى و تێك شكاندى زوڵم

Monday, 11/01/2010, 12:00

1802 بینراوە


سلێمانى وەك پایتەختى بەرخودان لە هەموو سەردەمە جیاكانى مێژوى كورد سەرقافڵەى ئازایەتى و راپەرینەكان بوە دژى هەموو ئەو سیستەمانەى مرۆڤ دیل ئەكات , تەنانەت لە وەختى بابان تا سەر دەمى گۆران سلێمانى وەك شار لە و ماوە دوردرێژەدا بەردەوام هەڵوێستى توندى هەبوە بەرامبەر بەزوڵم و زۆردارى من مەبەستم نیە كەسڵیمانى و خەڵكى سلێمانى بخەمە بەرەیەك كەدژبەشارەكانى تر یان بمەوێ سلێمانى و خەڵكەكەى بكەم بەعەیارە بیستوچوارو خەڵكى شارەكانى تر كەمتر , بەلاچم ئەوەى من و خەڵكى شارەكەمى نیگەرانكردوە ئەوەیە كەچەندین چەتون تولە پیاو لەدواى هەڵبژاردنى 25/7 /2009 روبەروى دژایەتى توند بۆتەوە تەنانەت خەڵكى سلێمانى و شارەكەش لەهەموو روەكانەوە پەراوێزخراوەو دژایەتى توند دەكرێ تا ئاستى تەسفیەكردنى جەستەى , دەسەڵاتى كوردى بەتایبەتى یەكێتى لەدواى نەمانى ئێستا ئەیەوێ كۆتا كارتى فشارى بەكاربهێنێ بۆ دەرخستنى هەبونى خۆى لەم شارەدا , ماوەیەكە هەوڵى ئەوە ئەیەن كە پشێوى و نائارامى بخەنە ناو سلێمانیەوە ئەویش بەمەرامى ئەوەى كەروى براوەى هەڵبژاردن واتە لیستى گۆران لەبەر چاوى خەڵك ناشرین كەن و تاوان باریان بكەن بەوەى كەئەمانە سەرچاوەى ئاژاوەن , بەڵام خەڵكى خۆى زۆربەرونى ئەوە ئەزانێ ئەوەى سەرچاوەى ئاژاوەو تێكدانى ژیانى خەڵكە ئەو كەسانەن كە سەروەتو سامانى گەلیان قۆرغكردوەو ماڵى گەل بەرۆژى روناك تاڵان ئەكەن ئەوانە سەرچاوەى تورەى جەماوەرى كوردستانن نەك ئەو كەسانەى نمونەى دیموكراتى و ئازادى وڵاتن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە