لە یادى 23 ساڵەى كارەساتى ئەنفالدا (عەدنان و محمود سەنگاوى) چیان كرد ؟

Tuesday, 26/04/2011, 12:00

1696 بینراوە


حاجى داوود* رۆژى 14/4/2011 / لەلایەن عەدنانى حەمەى مینا و محموود سەنگاوى كە دواى چەقۆ وەشاندنەكەى باندە چەقۆ وەشێنەكانى ناسراوە بە (خولە چەقۆ) بە كۆكردنەوەى هێزەكانى ناوخۆ بەجلى مەدەنیەوە لەگەڵ میلیشیا بەناو سەربازیەكانى سوپاى عێراقیەوە كە بەناو پاسەوانى هەرێمن ئەمانیش هەر بە جلى مەدەنیەوە كە هەموویان خۆیان دەدا لە 1000 هەزار كەسێك تەنها بۆ بەرچاوى میدیا چەواشە كارەكانیان و رٍازى كردنى دڵى ئاغاى تاڵەبانى كە لە (2003) وە بە تەواوى خۆڵیان كردووە بە چاوو عەقڵیداو خۆیان لەجیاتى تاڵەبانى برٍیار بەدەستن بۆ هەموو كارێك و هەموو بڕیارێك لە سنورى گەرمیاندا .. دواى دانانى چەپكە گووڵ لەسەر مەزارى ئەنفالەكان پاش نیوەرٍۆ لە هۆڵى شایى تەنیشت قەڵاى شێروانە لە كەلار ئەم دوو سەرە باندە واتە عەدنان و خولە چەقۆ لە سیناریۆیەكى چەواشەكارانەدا كە ئەمەشیان هەر درۆ كردنە لەگەڵ كەسوكارى ئەنفال و یادى ئەنفالدا بڕێك یارمەتیان دابەشكرد بەسەر پۆلێك كادرى تازە زاوادا كە هەموویان سەر بە خۆیان و حیزب و مەڵبەندەكەیان بوو .....

بۆ ئەو كەسانەى كە عەدنان و خولە چەقۆ لە نزیكەوە ناناسن ڕەنگە بڵێن ئەمە كارێكى باش و ئاسایى و ئینسانییە ! بەڵام لاى هەموو خەڵكى گەرمیان سیناریۆى لەو جۆرەو قسەو وتارى بازاڕى چەواشە كارانە شتێكى شاراوە نییە و زۆر باش دەزانین هەر ئەو ڕۆژە بە فەرمانى لاهور برازاى جەلال تاڵەبانى و عەدنان و خولە چەقۆ لە سەعات 8 ى بەیانى بە سەیارەى پاترۆڵ نیسان وە بە سەیارەى قەمەرەى مارك كە ژمارەو تابلۆى دیفاع واتە وەزارەتى بەرگرى لێدراوە هەڵئەكوتنە سەر نوسینگەى ئاڵو وێرى دراوى ( یڵدرم و على ) ناوێك كە شەریك بوون لە دووز خورماتوو.. بە دەست و چاو بەستراوى (یڵدرم) دەڕفینن و ( 630) ملیۆن دینارى عێراقى لێ دەسێنن و لە ناوچەى زنانە فڕێى دەدەن .

دواى چەند سەعاتێك یڵدرم لە ڕێگەى ماتۆڕ سوارێكەوە خۆى دەگەیەنێنێتە ناو شارو خەبەرى ئاسایش و پۆلیس دەدات . لەلایەن ئاسایشى گەرمیان و بە تایبەت بەڕێوەبەرەكەیەوە هەوڵى جددى ئەدرێت بۆ دەسگیركردن و ئاشكرا كردنى ئەو باندە , بۆ ڕژى دوایى واتە 15/4/2011 باندەكە ئاشكرا دەكرێت و مەسئولى باندەكە كە ناوى (حسین ئیسماعیل شورتە) یەو پلەكەى نەقیبە لە دژە تیرۆر و لێپرسراوى پاسەوانەكانى عەدنانى حەمەى مینایە هەمان ڕۆژ لە بەڕیوەبەرایەتى ئاسایشى گەرمیان بەند دەكرێت وە لەبەردەم لێكۆڵینەوەى ئاسایش و دادوەرى سەربە ئاسایشدا نەقیب حسین دان بە تاوانەكەیدا دەنێت و ناوى تەواوى باندەكە كە بریتیبوون لە (7) كەس ئاشكرا دەكات كە ئەمانەن



ناوەكان

1. . رائد خەلیل ئیبراهیم مستەفا (هەژار) /لێپرسراوى بەشى زاڵگەكان / ئاسایشى گەرمیان

2. نەقیب حسین ئیسماعیل شورتە / ئەفسەر لە دژە تیرۆر / كەلار.

3. ملازم گۆرن بەرزان / ئەفسەر لە دژە تیرۆر /كەلار كەركوك .

4. حیدر عبولڕەحمان / ئەفسەر لە دژەتیرۆر / كەلار .

5. ئەرجومەن جەلال ئەحمەد غەریب / ئەفسەر لە دژەتیرۆر / كفرى .

6. سالار قادر / ئەفسەر لە دژە تیرۆر / كفرى

7. هاشم كەریم فارس / سەر بە دژەتیرۆر / كفرى .

شایانى باسە بۆ زیاتر ئاگادارى و بەرچاو ڕوونى هەموو ئەو كەسانەى ئەم بابەتە ئەخوێننەوە ئەتوانن ڕاستەوخۆ بچن خاوەنى ئەو نوسینگە ببینن و بیدوێنن و ڕاستیەكان لە خۆى وەرگرن ..

ئەمەیە شوناسى ڕاستەقینەى عەدنان و خولە چەقۆ ى مەكتەب سیاسى و سەركردایەتى (ى ن ك) و ئەو باندەى كە لە ساڵى 1991 ەوە دەیان خەڵكى بێ دیفاع و بێ گوناهى گەرمیان بوونەتە قوربانى دەستى ڕەشى ئەمانە كە تەنها بۆ مەرام و بۆ گیرفان و ئەهوائى شەخێى ئەمانەو هیچى تر .

ئەم باندە هەر بە ئەمرى ئەم جەنەراڵە نەخوێنەوارانە چەندین كارى لەم شێوەیان ئەنجام داوە بۆ نموونە ڕفاندنى بەڵێندەر (عەدنان خورشید) لە خانەقین . وە هەروەها ڕفاندنى بەڵێندەرێكى تر لە ڕێگاى (كفرى دووز) دواتر ئاشكرابوونى بە دەست و چاو بەستراوى لە ماڵى هەژاردا لە كەلار .

هەروەها ڕفاندنى (خالد احمد على) كوڕى ئەحمەد حاجى فاتم كە سەرمایەدارە لە كەلار و وە ئازاد كردنى لەلایەن ئاسایشەوە لە خانەقین وە هەروەها ڕفاندنى كوڕى حاجى بەكرى مەعرەز و كوڕى حاجى محەمەد بامۆكى و كوڕى شێخ قادرى چوێسە لە سلێمانى و ئاشكرا بونیان لەلایەن ئاسایشى پارتیەوە . بەڕاستى گورگن و لە پێستى مەڕدا ئەژین ! بە دزینى عەرزە و قۆرخ كردنى بازاڕ و تاڵانكردنى نەوتى ژێر زەوى و هەڵلوشینى نەسریەى حیزب تێر ناخۆن ! چاوتان لە سەر و ماڵى خەڵك بڕیوە و ڕۆژانە ئەمە كارو ڕەفتارتانە و فرمێسكى تیمساحى و قسەى بازاڕى بۆخەڵك و میدیا درۆزنەكانتان دەكەن ! ئەمەیە ڕەفتارى ئێوەو ئاغاكانتان و ئەتانەوێت ئەو عەیب و عارەى خۆتان و دەستە سورو چەورەكانتان بە خوێنى هەژاران بە پیاوێكى شەخسیەت باڵا و نەفسیەت باڵاى وەكو نەوشیروان مستەفا دا بساون ! ئەمە لاى خۆتان ئەبێ وابێ بەڵام ڕۆژى حساب لاى گەرمیانیەكان و خەڵكى كوردستان شتێكى ترە و ئەو ڕۆژەش ئینشا اڵڵە نزیك دەبێت بۆتان .. هەموو ئەو تاوانانەى كە لە سەرەوە باسمان كردن مەلەفەكانیان لە دادگاى كەلار دا شاهیدن لە سەرتان و بە بڕیارى قەرە قوشى ئێوە لە دادگا ڕاگیراون بەڵام نەدڕێنراون ڕۆژێك دێ هەمووتان بچنە بەردەم دادگا جا ئەو كاتە بتوانن وەك ئێستا و هەر بەو ئسلوبە بازاڕییە و بە پشتیوانى حزب خۆتان لە چنگى عادیلانەى دادگا ڕزگار بكەن ................

خەمخۆرێكى هۆزى جاف لە گەرمیان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە